کوردستان میدیا: شاندێکی پارتی پێشکه‌وتنخوازی کورد له سووریه، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سه‌رله به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٧ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی پێشکه‌وتنخوازی کورد له سووریه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز عومه‌ر جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی ئه‌و حیزبه، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی و رێبه‌ریی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکراتی پێشکه‌وتنخوازی کورد له سووریه، وتیان: سه‌ردانی ئێمه له ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات به‌و ئامانجه‌یه که له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی سووریه و کورد له‌و وڵاته و ره‌وتی ئاڵوگۆڕه‌کانی سووریه و خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دژی رێژیمی دیکتاتۆریی به‌شار ئه‌سه‌د ئاگادارتان بکه‌ین. پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێمۆکرات و حیزبی ئێمه مێژوویه‌کی پڕ له سه‌روه‌ری و شانازیی هه‌یه و له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی شه‌هید دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی دۆستایه‌تییه‌کی له مێژینه‌مان بووه. ئه‌و پێوه‌ندییانه بۆ ئێمه زۆر گرینگیی هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بێ له پێوه‌ندیدا بین.
پاشان به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی پێ‌خۆشحاڵ بوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی له‌م سه‌ردانه‌یان ده‌ربڕی و بزووتنه‌وه‌ی کورد له سووریه و خه‌باتی پارته سیاسییه‌کانی کورد له‌و وڵاته‌ی به‌رز نرخاند و روانینی حیزبی دێمۆکراتی له‌سه‌ر پرسی کورد له سووریه خسته به‌ر نه‌زه‌ری دۆستانی کوردی سووریه. هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاسته‌نگ پێکهێنانی ئه‌و رێژیمه‌ی له‌سه‌ر خه‌باتی کورد له سووریه و جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی سووریه‌ی دژی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژه پێ‌کرد و له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسیی کوردی له ئێران و سیاسه‌تی سه‌رکوتی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران قسه‌ی کرد.
هه‌ر دوولایه‌ن له کۆتایی دانیشته‌که‌دا له‌سه‌ر درێژه‌دان به پێوه‌ندییه‌کانیان پێیداگرییان کرده‌وه.