کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، له ناوه‌ندی ١ی کوردستان رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٧ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڤه‌گه‌ڕی تیرۆری شه‌هید دوکتور محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، رێوڕه‌سمێک له ناوه‌ندی ١ی کوردستان، به به‌شداریی کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان و کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی ناوه‌ندی ١ی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵێادی شه‌هید بوونی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، له‌لایه‌ن به‌ڕێز تاهیر که‌سیلی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و به‌رپرسی ناوه‌ندی ١ی کوردستان، پێشکه‌ش کرا و تیشکی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی شه‌هید بوون و که‌سایه‌تیی دوکتور سه‌عید و هاوڕێیانی و وه‌کوو رێبه‌رێکی بلیمه‌ت هه‌ڵکه‌وتووی گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ناوی برد.
دواتر سروودێک له‌ژێر ناوی خه‌رمانانی خوێن، له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه خوێندرایه‌وه.
شاخ و رووبار ناوی په‌خشانێک بوو که به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز هانا موراد وه‌یسییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تییه‌کان ژنان و لاوان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئومید زه‌ندییه‌وه خوێندرایه‌وه.
شیعرێک له‌ژیر ناوی یادی شه‌هید له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئاویه‌ر شێخییهوه پێشکه‌ش کرا.
له کۆتاییدا وێڕای خوێندنی چه‌ند سروودی شۆڕشگێڕانه، په‌یام و برووسکه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب پێشکه‌ش به رێوڕه‌سمه‌که کرا.