کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرین و ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات کوچی دوایی کرد

18:55 - 22 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: کاک ئەحمەد فەقێ زادە پێشمەرگەی دێرین و ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی کاک ئەحمەد فەقێ زادە ناسراو بە ئەحمەدی مەلاحەسەن خەڵکی ئیسکی‌بەغدا سەر بە ناوچەی گەورکایەتیی مەهاباد بە هۆی نەخۆشێەکی کوتوپڕ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەحمەد پیاوێکی نیشتیمانپەروەر و سیمایەکی ئاشنا بۆ خەڵکی ناوچەکانی گەورکایەتی و شاری بۆکان بوو.

کاک ئەحمەد لەسەر بیروباوەڕی کوردایەتی کە هەرگیز بۆ ساتێکێش دەستبەداری نەبوو، زۆرجاران لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتەوە زیندانی کرا.

ناوبراو پاش زەخت و گوشاری هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بە هۆی بیرو باوەڕی قوڵی بە ڕێبازی حیزبەکەی لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا پەیوەست بە هێزی پێشەوا بوو و هاوڕێیەکی نزیکی شەهید عەبدوڵڵا شەریفی بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.