کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموکڕات لە پرسەی د. هێلین بوورکای بەشداریی کرد

23:00 - 22 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پرسەی د. هێلین بوورکای لە وڵاتی سوئێد بەشداریی کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکرات بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوید، لە پرسە و سەرەخۆشیی د. هێلین بوورکای کچی کەسایەتی سیاسیی و ناسراوی باکووری کوردستان بەڕێز کەماڵ بوورکای‌دا بەشداریی کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات وێڕای دانانی چەپکەگوڵ، پرسە و سەرەخۆشیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە و هاوکات پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات مستەفا هیجرییان گەیاندە دەستی کەماڵ بوورکای.

لەو پێوەندییەدا، بوورکای سوپاسی هاوخەمی و هاوسۆزیی حیزبی دێموکرات و بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کرد.

شایەنی باسە د. هێلین بوورکای ڕۆژی دووشەممە (١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی) بە هۆی ڕووداویکی هاتوچۆ لە شاری ستۆکهۆڵم بەسەختی بریندار بوو و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، دواجار ڕۆژی هەینی (١٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی) بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی سپارد و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.