کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی کوردستان لە ڕۆژهەڵات دەکرێتەوە

23:37 - 22 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەدەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا لە گوندی قەڵای بەهادوری (قلعەی بهادوری) سەر بە شاری سەرپێڵ‌زەهاو، یادی شەهیدانی ڕاسانیان بەرز ڕاگرت و وێنەی دوکتور قاسملووی نەمریان لە تەواوی گوندەکەدا بڵاو کردەوە.

هەروەها ڕۆڵەکانی دێموکرات یادی شەهیدان مامۆستا چەکۆ ڕەحیمی، کاوە جەوانمەرد، سەید ڕەزا درودگەر، مامۆستا سەرکەوت و مامۆستا ڕەسووڵ محەممەد زادەیان بەرز ڕاگرت و ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانیان گرت و بەڵێنی درێژە پێدانی ڕێگای ئەو شەهیدانەیان دا.

لە هەواڵێکی دیکەشدا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری سنه بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان لە گوندی تەنگیسەر لە شاخی پیرەژن ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.