• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

یادی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی نۆروێژ بەرز ڕاگیرا

زایینی: ١١-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٢٢ - ١٩:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
یادی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی نۆروێژ بەرز ڕاگیرا
کوردستان میدیا: بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستانەوە ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ئۆسلۆ لە وڵاتی نۆرویژ، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کورد و کوردستان و بەتایبەت یەکەم سەرکۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەد، لە "ناوەندی قازی" کۆڕیادێکی بەڕێوە برد.

سەرەتای کۆڕیادەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و پاشان خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەیی کورد دەستی پێکرد.

دواتر پەخشانێک لە لایەن "سمکۆ بێکەس"ەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ٧ مۆم بە نیشانەی ٧٠ ساڵەی لەسێدارەدانی پێشەوا و هاورێیانی، لە لایەن "ئامینە شاتری" وەک دایکی شەهید و "ئیبراهیم لاجانی" وەک کوڕی شەهید داگیرسێندرا.

پاشان ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدان لە لایەن "شەمسەدین فەرامەرزی"، ئەندامی کۆمیتە ناوچەی ئۆسلۆ پێشکەش کرا.

دواتر بابەتێکی تایبەت بە ڕۆژی شەهیدان و بەرپرسیارەتی درێژەدەرانی ڕێگای شەهیدان لە لایەن بەڕێز "عەبدوڵڵا حیجاب"ەوە پێشکەش کرا.

شایانی باسە بەشداران بە سەرنج و تێبینی خۆیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا پێشانگای وێنەی شەهیدان لە لایەن بەشدارانەوە کرایەوە.

دواتر باسێک لە سەر لیستی شەهیدان لە لایەن "ساڵح وەلیزادە" وەک بەرپرسی تەشکیلاتی گشتی لە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە نۆرویژ پێشکەش کرا.

هەروەها لەوحی ڕێزلێنان لە بنەماڵەی شەهیدان، لەلایەن "عەباس نامی"، بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ئۆسلۆ پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدان کرا.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا