• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ١١-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٢٢ - ١٩:٢٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: دایە "ڕابیعه ڕەحمانی" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "دایە ڕابێعە ڕەحمانی" دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات خەڵکی گوندی "قوروچاو"ی سەر بەشاری "بانە" لە تەمەنی ۸٦ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.

دایە ڕابێعه کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو. تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بەخاک سپێردرا.

شەهید "عەلی عەلیدوست" کوڕی دایە ڕابێعه، له گوندی قوروچاو لەدایکبوو و بەداخەوە لەساڵی ۱۳٦٤ی هەتاوی لە"برینجار" لە لایەن ڕێژیمی کۆماری سێدارەوە ئێعدام کرا.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری دایە ڕابێعە دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا