کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە وڵاتی بڵژیک بەرز ڕاگیرا

22:32 - 23 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە وڵاتی بڵژیک بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕؤژی شەهیدانی کوردستان لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بڵژیک بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرووی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان وتارێک لەلایان عەلی ئەشرەف مورادی ئه ندامی ڕێبەرایەتی حيزبەوه پێشکەش كرا،.

مورادي له قسەكانيدا به وردی باسی له سەر كەسايەتی پێشەوا وەكوو ڕێبەرێکی كاريزماتيک كرد، هەروەها له تەوەری دووهەمی وتارەکەیەدا، باسی باندۆری كۆماری كوردستان وەكوو هێماکی نەتەوەیی له سەر كۆمەڵگای كوردی كرد و پێشەوا و حيزبی دێموكراتی وەكوو، پێشڕەوانی ناسيۆناليزمی مۆدێرنی كوردی پێناسه كرد.

پاشان وتارێک له لايان كاوه ئاهەنگەری، بەرپرسی پێوەنديیەكانی حيزبی دێموکرات له بڵژيک پێشکەش کرا.

ئاهەنگەری له باسەكەيدا، تيشكی خسته سەر نەتەوەیی بوونی كۆماری کوردستان، كه ببووه هێمای نەتەوەیی و كوردەكانی له دەوری خۆی كۆ كردبووە و كه هێشتاش ئێمه و هەموو حيزبه نەتەوەیيەكان له سفرەی كۆمار دەخۆين و هێز و گڕ و تين دەگرين.

پاشان پەيامی يەكيەتیی ژنان و لاوان له لايەن، ناسک نه سيرزاده و سامان پورئامانـەوه خوێندرایەوە.

له دوايين بەشی ڕێوڕەسمەکەدا، لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە بنەماڵەی سەربەزی شەهیدانی کرا.