• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٣-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٢٤ - ١٣:٥٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەڵماس ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایه "دەلال تەنگسار" خەڵکی "زۆلا بهیک"ـی سەر بە شاری سەڵماس، دایکی شەهید "کەشفەدین ڕادی" کۆچی دوایی کرد.

تەرمی دایە دەلال لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا لە گۆڕستانی "زۆلا بهیک" بە خاک سپێردرا.

شەهید کەشفەدین، پێشمەرگەیکی قارەمان و خۆشەویستی خەڵک بوو و ڕێکەوتی ۲٥ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە شەڕێکدا دژی هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیم، لە گوندی "خانەگە"ـی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ شەهید بوو.
گڵکۆی شەهید کەشفەدین بێ سەر و شوێنە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک