• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٣-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٢٤ - ١٤:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی،کاک"ئیبراهیم فەتحی" کوڕی خوالێخۆشبوو "ئەمین فەتحی" ناسراو بە "ئیبراهیم قادرنەزەر" خەڵکی گوندی "تروەڕێز" و دانیشتووی شاری کامیاران ڕۆژی سێ‌شەممە لە شاری کامیاران کۆچی دوایی کرد.

کاک ئیبراهیم کەسێكی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو و هەتا دوایین هەناسەی ژیانی وەفادار بە حیزبی دێموکرات مایەوە.

تەرمی کاک ئیبراهیم لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا لە گۆڕستانی تروەڕێز بەخاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا