کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پارلمانی کانادا سەبارەت بە دۆخی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ هێڵێن لەڤیردەر لە پارلمانی کانادا کۆبوونەوە.
ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا، پێکهاتوو لە کەریم ئیزەت پەنا و کەژاڵ محەممەدی لەگەڵ جێگری پارڵمانتار هێلێن له‌ڤێرده‌ر (HélèneLaverdière) و جێگری سه‌رۆكی (House of Commons) له كۆمیته‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كانادا سه‌ر به حیزبی نیوو دێموكرات (NewDemocratic Party of Canade) لە پارڵمانی کانادا کۆبوونەوە و باسێکی تێر و تەسەلیان لەسەر دۆخی کورد بەگشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەتایبەتی لەگەڵ ناوبراو هێنایە گۆڕێ.
لەو کۆبوونەوەدا باسێكی كورت له‌سه‌ر كورد به گشتی و حیزبی دێموكرات و به‌رنامه و پێڕه‌و و مێژووی خه‌باتی ئه‌و حیزبه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێرانێكی فێدراڵی دێموكرات و خه‌باتی بۆ دێموكراسی، مافی مرۆڤ، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پرسی یه‌كسانی له كۆمه‌ڵگا و حكومڕانی هاتە ئارا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه، باس لە پێشێل کردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە کوردستان، سیاسەتی هەڵاواردن، بەندکردنی چالاکانی سیاسی و ئەشکەنجەدانیان، بێبەش کردنی منداڵانی کورد لە خوێندن بەزمانی کوردی، ڕێگه نه‌دان به باوك و دایكان بۆ ئەوەی ناوی كوردی لەسەر منداڵه‌كانی خۆیان دابنێن و کوشتنی کۆڵبەران لە سنوورەکان، میلیتاریزە كردنی كوردستان، تێرۆری ڕێبەرانی کورد دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی و دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە ڤیەن و بێرلین، تێرۆر کردنی زیاتر لە ٣٠٠ کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە لە باشووری کوردستان و بارودۆخی كەمپه‌كانی حیزب کرا.
هەیئەتی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو دیدارەدا باسیان لە بڕیاری حیزب له‌سه‌ر ئامادەبوونی پێشمه‌رگه لە نێو خه‌ڵکدا و پێشوازی خه‌ڵک له پێشمه‌رگه كرد.
باسێکی دیکە لەو کۆبوونەوەیدا، باسی پیلانی بەشێک لە ئەندام پارڵمانەکانی عێراق بە هاندانی ڕێژیمی ئێران بوو، بۆ ئەوەی زەخت بخرێتە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆ دەرکردنیان لە باشووری کوردستان وه‌ك چۆن موجاهیدینی خه‌ڵقیان له عێراق وه‌ده‌رنا.
هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر دەنگۆی کرانەوەی باڵوێزخانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەکانادا کە وەک بنکەیەکی سیخوڕی کەڵکی لێ وەرگرتووە قسەیان کرد و باسی ئه‌وه‌یان كرد كه؛ چۆن ڕێژیمی ئێران له‌و سه‌فاره‌تانه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه كه‌ڵكی وه‌رگرت و هه‌ردوو سكرتێری حیزب و هاوڕێیانی ئه‌وانی له نێو جه‌رگه‌ی ئورووپادا تێرۆر كرد و هه‌روه‌ها كادر‌و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی شه‌هید كرد.
ئەو جێگر پارلمانتارە وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌یئه‌تی حیزب، به‌ڵێنی دا كه ده‌نگی کوردان بگه‌یه‌نێت و گوتی كه؛ ئێمه هه‌موومان له په‌رله‌مان له ئێستادا په‌رۆشی ڕه‌وشی مافی مرۆڤین له كوردستان به گشتی و لە ئێستادا هه‌موو حیزبه‌كان گوێبیستی ده‌نگی كوردن. له‌و دیداره‌دا جێگری له‌ڤێرده‌ر چه‌ند په‌رله‌مه‌نتاری دیكه‌ی لەحیزبه‌كه‌ی خۆی و حیزبه‌كانی دیكه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر مافی مرۆڤ كار ده‌كه‌ن به شاندی حیزبی ناساند و پێداگریی كرده‌وه لەسەر بەردەوامیی ئه‌و جۆره دیدار و چاوپێكه‌وتنانه.