کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کوچی دوایی کرد

18:34 - 26 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: کاک عەباس میری باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی. کاک عەباس میری خەڵکی گوندی تەنگیسەر باوکی ڕەفیق میری پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەباس پیاوێکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەردەم شانازی بەوەوە دەکرد کە کوڕەکەی لە ڕیزی پێشمەرگایەتی‌دا خەبات دەکات.

کاک عباس میری لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوییەوە وەک ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات دەستی بە تێکۆشان کرد. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەک کەسێکی دڵسۆز و فیداکار بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکی خۆی بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو لە جەرەیانی تێکۆشانی تەشکیلاتیدا چەندین جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی جەلادەوە دەستبەسەر کراوە و بەشێوەی دڕندانە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بۆ ماوەی ٤ ساڵ زیندانی کراوە و کەوتۆتە بەر لێدان و بێ حورمەتی.

تەرمی کاک عەباس لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.