کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له رێوڕه‌سمی ٢٦ی خه‌رمانان و یادی زیندانیانی سیاسیی ساڵی ٦٧، به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان، له رێوڕه‌سمی یادی شه‌هیدانی میکۆنووس و زیندانیانی سیاسیی ساڵی ٦٧، که له‌لایه‌ن ناوەندی په‌نابه‌رانی ئێرانییه‌وه له بێرلین پێکهاتبوو، به‌شداریی کرد.
پاش خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له‌لایه‌ن به‌ڕێز شەهریار نەقشبەندیوە، وتارێک سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی میکۆنووس له‌لایه‌ن به‌ڕێز یوو ئاخیم ئه‌ریگ، پارێزه‌ری سکاڵاکاری تایبه‌تیی له دادگای میکۆنووس پێشکه‌ش کرد.
پاشان به‌ڕێز سارا دێهکوردی چالاکی سیاسی و کچی شه‌هید نووری دێهکوردی وتارێکی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی تیرۆری رێبه‌رانی حیزب و پرۆسه‌ی دادگایی میکۆنووس، پێشکه‌ش کرد.
په‌رویز ده‌ستماڵچی شایه‌تحاڵی کاره‌ساتی میکۆنووس، سه‌باره‌ت به سیستیمی فیکریی رێژیمی ئیسلامیی و به‌تایبه‌ت ویلایه‌تی فه‌قیهی باسێکی پێشکه‌ش کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له ئاڵمان به دوو زمانی فارسی و کوردی خوێندرایه‌وه.
له نێو ئاخنی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین پارچه مووزیک و پیانۆ پێشکه‌ش کرا.