کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكی تەبلیغیی تێكۆشەرانی دێمۆكرات بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان بەردەوامە

17:41 - 28 خەرمانان 2712

كوردستان‌ميــــديا: بە بۆنەی ٢٠مین ساڵوەگەڕی تیروری د.شەرەفکەندی و هاوڕێیانی چالاکی تەبلیغی بەردەوامە.


بە پێئ هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، بیستەمین ساڵرۆژی تیرۆری دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پوستێری پێوەندی‌دار چالاکی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانە چالاکيی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچووه بریتین لە:

2221.jpg


سنه:

تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکرات لە ساری سنه، چالاکی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد و تراکت و پوستێری پێوەندی‌دار بە تیرۆری میکونوسه‌وه بڵاو کردەوە.
شەقامی سەفەری، مەردۆخ، گەڕەکی قەتارچیان، نمەکی، گەڕەکی عەباس‌ئاوای خواروو، شەقامی گوڵشەن و سپوورئاوا.

2226.jpg


ماکۆ:

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران لە شاری ماکۆ و ناوچەی ئاگری بە بڵاو کردنەوەی وێنەی رێبەری شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی و تراکت و پوستێری تەبلیغاتی یادی شەهیدانی میکونوسیان بەرز راگرت.
هەر بەو بۆنەوە کۆمەڵێک خەڵکی شۆڕشگێڕی ناوچەی ماکۆ لە رێگای ناردنی ئەم هەواڵە بۆ ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تیروری رێبەرانی کورد بە تایبەت دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە لایەن رێژیمی تیروریست پەروەری کۆماری ئیسلامى‌وە شەرمەزار کرد.

2225.jpg


نەغەدە:

تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات لە ساری نەغەدە چالاکی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد و تراکت و پوستێری پێوەندی‌دار بە تیرۆری میکونوسیان بڵاو کردووتەوە.

ئەو شوێنانە کە چالاکیان تێدا کراوە بریتین لە:
گه‌ڕه‌کی مزگه‌وتی جامعه، فەڵەکەی کاویان، 16 دەزگاه، گه‌ڕه‌کی قوتابخانەی شەهید رەجایی و هەروەها گونده‌کانی مێهماندار، خەڵیفان، تازه‌قه‌ڵا و ئوخسەر.

٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی