کوردستان میدیا: به به‌شداریی نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر رێککه‌وتننامه‌ی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له سه‌ر بانگهێشتنی کۆمیته‌کانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له فینلاند، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانی له فینلاند به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه‌که به خوله‌کێک بێ ده‌نگی به‌یادی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد. ئینجا به‌ڕێز مه‌جید حه‌قی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حێزبی دیمۆکرات ــ فینلاند، به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌کانی کۆمه‌ڵه و حیزب، وێڕای به‌خێرهاتنی به‌شداران وته‌یه‌کی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆک و ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی پێوه‌ندیدار به پێویستی قووڵ‌تر کرد و به‌رین‌تر کردنی رێککه‌وتننامه‌ی نێوان دوو حیزب‌دا هێنایه به‌رباس. ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که‌له وڵاتی فینلاند له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوکاری و هاوخه‌باتی و گه‌شه کردنی که‌شی بڕوا و وێکگه‌یشتنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر شانی حیزب و رێکخراوه‌کانی فینلانده هێنایه به‌رباس و له‌و پێوه‌ندیه‌دا به‌تایبه‌ت حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه به به‌رپرسانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و کۆکردنه‌وه‌ی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کورد له فینلاند له‌پێناو کارکردن بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به جڤاکی کورد له‌و وڵاته.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌دا به‌رێز فایق مه‌سعوودی به‌رپرسی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له فینلاند، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی لایه‌نه توندره و ئوپۆزیسیۆنی ته‌واویه‌تخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوا و لێکدانه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر لایه‌نه جۆراجۆره‌کانی هه‌ڵوێستی ئوپۆزیسیۆنی سه‌رانسه‌ری ئێران دوا.
نوێنه‌ری حیزبه به‌شداره‌کانی کۆبوونه‌وه وێڕای ده‌ربڕینی پێخۆش بوونی و پشتیوانی خۆیان له‌و رێکه‌وتننامه‌یه، له‌پێوه‌ندی له گه‌ڵ کار و چالاکییه‌کانی هاوبه‌شی حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانی و پێوه‌ندییه چه‌ند لایه‌نییه‌کان بیر و بۆچوونی خۆیان هێنایه به‌رباس.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نوێنه‌ری پارتی دێمۆکراتی کوردستان، یه‌کیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان، پارتی یه‌کیه‌تیی کورد له سووریه، ئه‌نجوومه‌نی نشتیمانی کوردستانی سووریه و بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتیکی یارسانه‌کان و ژماره‌یه‌ک چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی له فینلاند به‌شدارییان کردبوو.