• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ترس لە ڕاسان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر خۆی دەردەخات

زایینی: ١٩-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٢:٣٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ترس لە ڕاسان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر خۆی دەردەخات
کوردستان میدیا: هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ئەرتەش ڕێژیم دیسانەوە ترسی خۆی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات دەربڕی.

لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، میدیاكانی ئێران گرینگییه‌كی تایبه‌تیان‌ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه‌كانی ڕۆژی ئه‌رتش له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوه‌. میدیاكانی ڕژیم وێڕای بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ویدیۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیان له‌ كوردستان به‌ شێوه‌ی به‌ربڵاو، له‌ هه‌موو هه‌واڵه‌كاندا هه‌ندێک ڕ‌ستەیان‌ چه‌ند جار دووپات کردەوە کە بەشێکیان ئەمانەن: "له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنان ڕاوه‌ستاوین و ئیزن به‌ بوونیان ناده‌ین"، "خۆمان ئاماده‌ی شه‌ڕی نیابه‌تی دوژمنان كردووه‌"، "پێش ئه‌وه‌ی دوژمن بگات به‌ سنووره‌كانمان له‌ ناوی ده‌به‌ین" و … .

هاوكات ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی خاکەلێوە کە لە ئێراندا بە ڕۆژی ئەرتش ناودێر کراوە، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌وینی ئێران، وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ كه‌ "هێرش باشترین به‌رگریه‌"، ڕایگه‌یاند كه‌ پێكهاته‌ی ئه‌م هێزه‌ ده‌گۆڕین به‌ هێزی هێرشبه‌ر.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەش کە بە دەست ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون؛ سپای تێرۆریستی پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە بەرەبەری دەسپێکی قۆناغی نوێی ڕاسان چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی جۆراوجۆریان له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێرانەوە بۆ كوردستان ڕەوانە کردووە و تەنانەت بەشێک لە مۆڵگە کۆن و چۆڵەکانیان ئاوەدان کردۆتەوە.

هەروەها بەپێی دوایین هەواڵەکان ڕێژیم لە ڕۆژی ئەرتەشی ئەمساڵدا زیاتر لە هەموو ساڵێک مانۆڕی سەربازی لە شارەکانی کوردستان ئەنجام داوە کە لە هەندێک شوێنی وەک شاری سەقزیش بووەتە جێگەی گاڵتەجاڕی سەقز و بەهۆی کۆنی و بەکەڵک نەبوونی کەلوپەلە سەربازییەکانیان مانۆڕەکەیان لێ شێواوە و ئەو کەسانەی کە شاهێدی ئەم بابەتە بوون بە گاڵتەپیکردنەوە سەیری بارودۆخەکەیانیان کردووە.

هه‌موو ئه‌مانه‌ ته‌نیا پیشانده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه‌ ده‌سپێكردنی قۆناغی نوێی خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ”ڕاسان”، رژیمی ئێرانی تووشی یه‌كێک له‌ گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌كانی كردووه‌. ڕژیم هه‌وڵ ده‌دات به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێش له‌ درێژه‌ پێدانی ڕاسان بگرێت. ڕژیم هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات كه‌ ڕاسان په‌ره‌ نه‌ستێنێت و له‌م ئاسته‌دا بمێنێته‌وه‌ غافڵ لەوەیکە ڕاسان هەنووکە بووەتە بیرێکی جێگرتوو لە هزری تاکەکانی کوردستان.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا