کوردستان میدیا: لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریە پێنج ئەندامی دیکەی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژران.
هەواڵدەرییەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردەوە کە؛ پێنج کەس لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە سووریه کوژراون.
هەواڵدەریی فارس شوناسی ئەو ٥ تێرۆریستەی دڵدار عەلیشا، شیرمان، لیاقەت حوسێن، مونتەزیر حوسێن و مۆسێڕڕەت حوسێن ڕاگەیاندووە.
ئەو پێنج کەسە ڕەگەزیان پاکستانییە و سەر بە تیپ زینبیون بوونە.
هەروەها چەند ڕۆژ پێش ئێستا، تەلەفزیۆنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردوەوە کە؛ ئۆپۆزیسیۆنی سووریه لە شوێنێک بە ناوی ضاحیە اسد لە ڕۆژئاوای شاری حەلەب بە موشەکی تاو میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێرانیان پێکاوە و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران.
لە ماوە یەک مانگی ڕابردوودا ٣٢٠ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران لە سووریه کوژراون.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە ڕێژیمی ئەسەد دەکات و لەو پێوەندییەشدا لە هەر کردەوەیەکی تێرۆریستی کەڵک وەردەگرێت و پەرە بە ئاڵۆزیی و گرژییەکان دەدات.