کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لۆفت‌‌ هانزا گرێبەستی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕەت کردەوە

16:39 - 31 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: شیرکەتی فڕۆکەوانیی لۆفت هانزا گرێبەستی لەگەڵ شیرکەتی ئیران ئەیرـی ڕێژیمی ئێران ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بوریس ئوگورسکی وتەبێژی شیرکەتی فڕۆکەوانیی لۆفت هانزا جەختی کردەوە کە ئەو شیرکەتە لەگەڵ ئیران ئەیر وتووێژی دەست پێ کردووە بەڵام هیچ گڕێبەستێکی ئەنجام نەداوە.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز باسی لەوە کردووە کە شیرکەتی لۆفت هانزا تەنیا لە پێوەندی لەگەڵ تەعمیر و سرویسی فڕۆکەکان هاوکاری ئێران دەکات.

وتەبێژی شیرکەتی لۆفت هانزا هەروەها باسی لەوە کردووە دانووستاندن لەگەل ئێران بە مانای ئەنجامدانی گرێبەست نیە و تا ئێستا هێچ گرێبەستێک لە نێوان ئەو شیرکەتە و ئێران واژۆ نەکراوە و هەروەها هەر چەشنە گرێبەستێکی لەوبارەیەوە وەدرۆخستەوە.

شیرکەتە فڕۆکەوانییەکانی ڕێژیمی ئێران بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا و ڕۆژئاوا تووشی کێشە و گرفتی توند بوون و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لە دوای ڕێککەوتنی بەرجام لە هەوڵی ئەوە دان کە فڕۆکەی نوێ بکڕن.

ئامریکا شیرکەتی ماهان ایرـی بە هۆی پشتیوانی لە تێرۆریزم خستووتە ناو لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکان کە ئەوەش گرفتێکی زیاتری بۆ ڕێژیمی ئێران دروست کردووە.

وەزارەتی دارایی ئەمریكا كۆمپانیای ماهان ئەیری بە تۆمەتی پشتیوانی لە تیرۆریزم، خستۆتە لیستی گەمارۆكانەوە. ئەو گەمارۆیانە لە مانگی مارسی ٢٠١٦دا درێژ كرانەوە تاكوو پشتیوانانی دەرەكیی كۆمپانیاكەش لە خۆ بگرن.

ماوەیەک لەمەوبەر ۆژنامەی ئاڵمانیی بیڵد لە ڕاپۆرتێكدا باسی لە گواستنەوەی قاچاخیی بەكرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی لە لایەن كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ماهانەوە لە ئێران، عێراق و لوبنان بەرەو سووریە، بە مەبەستی یارمەتیدانی ڕێژیمی ئەسەد کردبوو.

ئەو لێداونەی وتەبێژی لۆفت هانزا لە کاتێک دایە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران باس لە گرێبەست لە شیرکەتە فڕۆکەوانییەکانی ئورووپایی دەکەن.