• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ژولیەی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕێژێمی ئێران بە فەرمی باڵوێزی خۆی بۆ تێرۆر لە عێراق دامەزراند

زایینی: ٢٠-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٣١ - ١٢:١٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕێژێمی ئێران بە فەرمی باڵوێزی خۆی بۆ تێرۆر لە عێراق دامەزراند
کوردستان میدیا: "ئیرەج مەسجێدی" یەکێک لە فەرماندە تێرۆریستەکانی ڕێژیم، بە فەرمی وەک باڵوێزی نوێی ڕێژیمی ئێران لە عێراق دەستی بەکار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی سیاسەتی دەستێوەردان و ئاژاوەنانەوە لە وڵاتانی ناوچە "ئیرەج مەسجێدی" یەکێک لە فەرماندە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران بە فەرمی وەک باڵوێزی نوێی ڕێژیمی ئێران لە عێراق دیاری کرد.

مەسجێدی ڕاوێژکاری "قاسم سولەیمانی" فەرماندەی هێزی تێرۆریستی قۆدسی سپای پاسدارانه.

ئەو باڵوێزەی ڕێژیم لە دوای "حەسەن دانایی فەر" باڵوێزی پێشووی ڕێژیم لە عێراق ئەو پۆستە وەئەستۆ دەگرێت.

ئیرەج مەسجێدی زیاتر لە ٣٥ ساڵ پێشینەی کاری لە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێراندا هەیە و هەروەها یەکێک لە فەرماندەکانی شەڕی زێدەخوازی ٨ ساڵە بووە.

مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕێژیمی ئێران ئەو سەرتیپی سپای تێرۆریستی پاسدارانی وەک باڵوێزی نوێی ڕێژیمی ئێران لە عێراق ناساند.

"مەسجێدی" یەکێک لەو فەرماندە تێرۆریستانەی ڕێژیمە کە عەمەلیاتە تێرۆریستییەکان لە عێراقی فەرماندەیی دەکرد و هەروەها لە دامەزڕێنەرانی حەشدی شەعبی بووە و هەروەها ناوبراو ڕاوێژکاری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای تێرۆریتسی قودسی ئێرانە.

ناوبراو بەرپرسی "قەرارگای ڕەمەزان" بووە و تێرۆری ژمارەیەک له کادر، پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI) لەژێر بڕیاری ناوبراو بووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لــە مێــژووی مرۆڤایەتیــدا ...
ــ چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
ــ پێوەر و پرەنســیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاســەتدا بە نیسبەت کوردەکانــی پارچەکانی دیکە
ــ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی