کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، له‌به‌ر ده‌رکی باڵوێزخانه‌ی رێژیم له ئوسلۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، پاش خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و کورد، له‌لایه‌ن به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌وه، په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ نوروێژ، به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵێادی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له‌لایه‌ن به‌ڕێز کاوه عه‌بداڵی به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌وه خوێندرایه‌وه.
له په‌یامه‌که‌دا وێڕای ئاوڕدانه‌وه له هۆکاری تێرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی لایه‌نی به‌هێزی مودیرییه‌ت و کاریزما بوونی دوکتور سه‌عید و ده‌وری باڵای له رێکخستن و هاوئاهه‌نگی له نێوان ئوپۆزسیۆنی ئێرانی‌دا ئاماژه پێدا و له بیسته‌مین ساڵڕۆژی ئه‌و تاوانه تێرۆریستییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا یادی قوربانیانی هێنایه‌وه بیر.
پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، خوێندکاران و ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی کو‌لتووریی له نوروێژ له‌لایه‌ن به‌ڕێز تاهیر ئیسماعیل‌پوور جێگری به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی لاوانه‌وه به‌وبۆنه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئیبراهیم کۆنه‌پۆشییه‌وه خوێندرایه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداران به گوتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی رێژیم له ئوسلۆ، تیرۆریزمى رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مه‌حکووم کرد.