• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٧ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!

زایینی: ٢٠-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٣١ - ٢٠:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
جەميل كولاهی

بە درێژایی مێژوو ئەو وڵاتەی کە ئەمڕۆ بە ناوی ئێران دەیناسین، لە باری ژێئۆپۆلیتیکەوە خاون گرینگییەکی تایبەت بووە. داگیرکردنی ئیمپراتووريی ساسانی لە لایەن سوپای عەرەبەکانەوە، گرینگییەکی تایبەتی بۆ سەرخستنی ئیسلام و بە جیهانی کردنی هەبووە و بە بێ تێکشکاندنی ئەو ئیمپراتوورییە ئیسلام نەیدەتوانی بەو شێوەیەی ئەمڕۆ پەلوپۆ بهاوێ! کە دێینە مێژوویەکی زۆر نزیکترەوە، ئیمپراتووريی عوسمانی هەیە کە هەڕەشەی داگیر کردنی ئورووپا دەکا و مەترسییەکی گەورەیە لە سەر ئورووپا! لێرەدا وڵاتانی ئورووپايی بە تايبەتی بریتانیا سپای ئێران پڕچەک دەکەن و دژی عوسمانی کەڵکی لێ وەردەگرن و پارسەنگی هێز ڕادەگرن.

ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!

دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ی ئێران و هاتنە سەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، ئێران بەرەبەرە گرینگییەکی تایبەتی ژێئۆپۆلیتیک بە دەست دێنێ! ئەم گرینگییە لە بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکەدایە! گرینگيی ئێران بۆ ئیسرائیل تا ڕادەیەکە کە لە شەڕی ئێران و عێراقدا بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی هێز، ئیسرائیل یارمەتيی ئێران دەدات و چەکی بۆ دەنێرێ! ئێران خاوەن دوو تایبەتمەنديی سەرەکییە کە بۆ ئیسرائیل گرینگە، یەکەم ئەوە کە ناسیونالیزمی زاڵ بە سەر ئێراندا ناسیونالیزمێکی بەرچاوتەنگی دژە عەرەبە و دووهەم ئەوە کە مەزهەبی فەرميی ئێران شیعەیە و مەزهەبی زۆرینەی هەرە زۆری دانیشتوانی ئێرانیش شیعەن!

ئەگەر چاوێک بە سەر پێکهاتەی حەشیمەتی وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەتی دەوروبەری ئیسرائیلدا بخشێنین دەبینین عەرەب و سۆننە مەزهەبن! وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت وڵاتە عەرەبییەکان بە هۆی کێشەی فەلەستین و شەڕەکانی سەدەی پێشووی نێوان ئیسرائیل و عەرەبەوە لە گەڵ ئیسرائیل کێشەیان هەیە و بیروڕای گشتی موسوڵمانەکان دژی ئیسرائیلە! هەر بۆیە لەو ناوچەیە گوشارێکی گەورە لە سەر ئیسرائیلە! بۆ دەرباز بوون لەم گوشارە ئیسرائیل پێویستی بە شوێنێکی دیکەیە کە ئەو گوشارەی لە سەر لا ببات! لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هیچ وڵاتێکی دیکە لە ئێران باشتر نیە، چوونکە هەم لە باری ناسیۆنالیستی و هەم لە باری مەزهەبییەوە دژی وڵاتانی عەرەبە!

دوو دراوسێی ئێران واتە تالیبان و ڕێژیمی سەددام حسێن لە لایەن ئامریکا و هاوپەیمانانەوە ڕووخێندران، ئەم کارە بوو بە هۆی بەهێزتر بوونی پێگەی ئێران! چوونکە بە پێی ئامارەکان زیاتر لە ٦٠ لە سەدی دانیشتوانی عێراق شیعەن، بەشێک لە دانیشتوانی ئەفغانستانیش شیعەن! جیا لەوە ڕووخانی ڕێژیمی سەددام بووە هۆی ئاسانتر بوونی پێوەندی و ناردنی یارمەتی ئێران بۆ سووریە و لۆبنان لە ڕێگەی عێراقەوە! بۆیە ڕووخاندنی دوو ڕێژیمی ڕکابەری ئێران ناتوانێ بە بێ بەرنامە بووبێ! دوای ڕووخانی ئەم دوو ڕێژیمە بەرەبەرە باسێک لە ژێر ناوی چێ بوونی کەوانی شێعە هاتە ئاراوە! ئەم کەوانە لە ئێران، عێراق، سوریە و لۆبنان پێکدێ! کە ئێران ڕێبەرایەتی دەکات! واتە پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ کە لە سەردەمی جۆرج بووشدا باسی لێوە دەکرا، خەریکە پێکدێ کە ئەویش لە سەر ئەساسی دابەش بوونی مەزهەبییە! دۆخەکە بەرەو شوێنێک دەڕوات کە هاوسەنگییەک لە نێوان وڵاتانی سۆننە و کەوانی شیعە پێکبێت. لێرەدا دەبێ ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە ئیسرائیل بە دوو هۆ دژایەتيی پرۆژەی ناوکيی ئێران دەکات؛ یەکەم تێک نەچوونی هاوسەنگيی هێز لە نێوان بەرەی سۆننە و شیعە و دووهەم لە بەرنامەی ئیسرائیلدایە کە ئیزن نەدات بە هیچ وڵاتێکی ئەو ناوچەیە کە لە ئیسرائیل بەهێزتر بێت. هەر بۆیە دەبینین ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ناوەندی ناوکيی سەددام حسێن و کاولی دەکات، پێش لە بەهاری عەرەبییش ناوەندێکی لە نزیک دەمێشقی پێتەختی سووریە کە گۆمانی دەکرد ناوەندێکی ناوکییە، بۆمباران کرد! بۆیە دژایەتيی ئیسرائیل نەک بە واتای ڕووخاندنی ڕێژیمی ئێران، بەڵکوو بە واتای ڕاگرتنی هاوسەنگيی هێزە! چوونکە ڕووخاندنی ڕێژیم بە قازانجی ئیسرائیل نیە! ئێستا دۆخێک هاتۆتە ئاڕاوە کە باس لە هاوپەیمانيی ئیسرائیل و عەرەب دژی کەوانی شیعە دەکرێ!

هاوپەیمانییەک کە نە تەنیا گوشارەکان لە سەر ئیسرائیل لا دەبات، بەڵکوو ڕۆڵی هێزێکی ناوچەیی و پارێزەرانە بە ئیسرائیل دەدات. ئێستا هەموو ئەو گوشارانەی کە لە سەر ئیسرائیل بوون بۆ سەر ئێران کاناڵیزە کراون، دۆخێک کە بە تەواوی بە قازانجی ئیسرائیلە و هیچکات بە قەد ئێستا ئەمنییەتی ئیسرائیل چ لە باری سیاسی و ئابووری و چ لە باری نیزامییەوە نەپارێزراوە!

لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ڕاسانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کوێی ئەم هاوکێشانەدایە! ڕێژیمی ئێران و بەشیک لە ئۆپۆزيسیونی ئەم ڕێژیمە هەر لە سەرەتای ڕاسانەوە بە دەسکردی بیانی و بەسراوە بە هێزەکانی دیکە ناویان بردووە. ئەم پڕوپاگەندەیە تەنیا بۆ تەریکخستنەوە و سەرکوتی ڕاسانە، دەنا فەڕی بە ڕاستییەوە نیە! چوونکە لە ڕاستیدا ڕاسان ئەگەر بەهێزتر بکرێ، ئێران کە هەروەک گوترا یەکێک لە فاکتەرە گرینگەکانە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لاواز دەبێ! بۆ دۆزینەوەی دۆست و هاوپەیمان بۆ ڕاسان دەبێ ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگیرێ کە ئێران بە پێی ئەو ئیدئۆلۆژییەی کە هەیەتی و دروشمی هەناردە کردنی شۆڕش، لە وڵاتانی دەوروبەر دەستێوەردان دەکات، بۆیە دژبەری زۆری هەیە و دەبێ لە سەر شێوازی پێوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی دیکە بکۆڵدرێتەوە!

ئێستا کە ڕێژیم و بەشێک لە بەناو ئۆپۆزسیونی ڕێژیم بە ڕاشکاوانە دژی ڕاسان یەکیان گرتووە و لە یەک ئەدەبیات کەڵک وەردەگرن، حیزبی دێموکراتیش دەبێ هێڵی خەباتی خۆی لەو ئۆپۆزسیونە جیا بکاتەوە و تەنیا بە گوتاری کوردی گرینگی بدات و لە هیچ تۆمەت و بۆختانێک نەترسێ و هەنگاوەکانی پێ شل نەکاتەوە! گوتارێک کە وڵامدەری ئاستی کۆمەڵگەی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵات بێت بەرهەم بێنێ! کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات لە نەورۆزی ئەمساڵ ئاستی بەرزی خۆی نیشان دا و دەبێ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هانای ئەو ئاستە بەرزەوە بڕوات و گوتاری نەتەوەیی تۆختر بکاتەوە!

بۆ دەربازبوون لە بەندی گرینگیی ژێئۆپۆلیتیکی ئێران، دەبێ کوردی ڕۆژهەڵات ببێت بە هێزێکی شوێندانەر! کاتێک بوو بە هێزی شوێندانەر بە واتای ئەوەیە کە دەبێتە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەنديی زۆر وڵات و لایەن! تەنیا لەو کاتەدایە کە مل بۆ داخوازییەکانی کوردی بندەستی ئێران ڕادەکێشرێ! ئەمە بەو مانایەیە کە دەبێ سنووری ڕاسان بەرینتر بکرێتەوە و پانتاییەکی گەورەتر بگرێتە بەر! بۆ ئەم مەبەستە دەبێ هەوڵ بدرێ لانی زۆری هێزی کورد بخرێتە گەڕ! چوونکە ئەگەر ڕاسان بەرینتر ببێتەوە دەنگدانەوەی جیهانی زۆر لە خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان زیاتر دەبێ، ئەمە پێوەستە بەوەوە کە؛ کوردستانی ڕۆژهەڵات لەنێو سنوورەکانی ئێرانی ئێستایە کە هەر وەک باس کرا خاون باری ژێئۆپۆلیتیکێکی شازە لە ناوچەکەدا! هەر وەک ساڵی پار دیتمان کە ئەو چەند تێکهەڵچوونەی نێوان پێشمەرگەکان و سپای پاسداران لە چەند ناوچەیەکی کوردستان دەنگدانەوەیەکی جیهانیی هەبوو و هەواڵنێرییە گرینگەکانی جیهان باسیان لێوە کرد! ئێران کە لە ماوەی تەمەنیدا بایکۆتی هەواڵی خستبووە سەر چالاکيی پێشمەرگە، بە شێوەیەکی بەرین ئەو بێدەنگییەی خۆی شکاند و دەستی کرد بە هەڕەشە و گوڕەشە! ئەمەش هەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە بەرژەوەنديی وڵاتان دەکەوێتە مەترسییەوە! کە ئەمە خاڵێکی ئەرێنییە! کاتێک ئەمە ڕوویدا وڵاتان دەکەونە بیری چارەسەری کێشەکە! ئیتر لێرەوە ڕۆژهەڵات دێتە نێو هاوکێشە سیاسییەکانی ئێران و ناوچەکە و تەنانەت دنیاشەوە! واتە حیزبی دیمۆکرات وەک ڕێکخەری ڕاسان دەبێ ژێئۆپۆلیتیکی ئێران کە یەکێک لە کۆسپەکانی سەر ڕێگەی ڕاسانە، بکا بە دەرفەت، واتە بە دەرفەت کردنی هەڕەشەکان! ئەویش بە پێداگری لە سەر چالاکيی زیاتر و پەرەپێدان بە ڕاسان دێتە ئاڕاوە!
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.