• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی

زایینی: ٢٠-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٣١ - ٢٠:٣٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
سەلام ئیسماعیل پوور

شانۆی هەڵبژاردنی ڕێژیمی ئێران هەر لە سەرەتاوە بۆتە سیركێك كە كۆمەڵێك ئەكتەری سەیروسەمەرە ڕۆڵی تێدا دەگێڕن. هێندێك لە مۆرە ناسراوەكانی ڕێژیمیش وێڕای دەربڕینی تووڕەیی لەو نمایشە، بە مایەی گاڵتەجاڕی و ئابڕووچوون بۆ ڕێژیمی لە قەڵەم دەدەن.

هەواڵدەریی حكوومەتيی ئیلنا لە سەر زاری عەلی ئەسغەر ئەحمەدی، سەرۆكی نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی ڕێژیمەوە ڕایگەیاند؛ ١٣٦١ كەس بۆ بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا ناوی خۆیان تۆمار كردووە. هێندێك لەو كەسانە بە دەربڕین و قەڵافەت و سیمای جیاوازەوە چوونە وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیم و لە بەردەم كامێراكاندا دەیانگوت هەر بۆ پێكەنین هاتوون، یان لە بەر بێكاری و بۆ دۆزینەوەی كار هاتوونەتە ئەو شوێنە.

لەو پێوەندییەدا ئاخوند مەكارم شیرازی كە نەیتوانی تووڕەیی خۆی بشارێتەوە ڕایگەیاند: "هێندێك كەس ئاگایانە بۆ گاڵتەكردن بە هەڵبژاردنی سەركۆماری و زەبروەشاندن لە نیزام بە بێ ئەوەی كە هیچ شیاوییەكیان تێدا بێت، بۆ تۆماركردنی ناوی خۆیان هاتوون و تەنانەت بە ڕيز ڕادەوەستن بۆ ناونووسین".

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: "هێندێك لە بەرپرسان ئەمە بە مایەی گەرمكردنی بازاڕی هەڵبژاردن دەزانن، لە حاڵێكدا كە ئەوە مایەی ئابڕووچوونە و دەمانكاتە مایەی گاڵتەجاڕی لە جیهاندا".

موحسین ڕەزایی، دەبیری كۆڕی تەشخیسی مەسڵەحەتی ڕیژیمیش كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەند جار كاندیدای سەركۆماری بووە، لە نووسینێكدا ڕەخنەی توندی لە هاتنی كۆمەڵێك كەس بۆ نووسینگەی هەڵبژاردنەكانی وەزارەتی نێوخۆ گرتووە كە بە "نەخۆشی دەروونی" ناوی بردوون و ئەو ڕەوتەی بە "سووكایەتی بە خەڵك" و گاڵتەكردن بە بەناو دێموكراسییەكەی ڕێژیم لە قەڵەم داوە.

لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.

لە ڕۆژی سێهەمیشدا پیاوێك لەگەڵ كچە سێ ساڵانەكەی سەردانی وەزارەتی نێوخۆی كرد تاكوو ناوی كچەكەشی بنووسێت، بەڵام داخوازی ناونووسكردنی ئەو كچە بەهۆی كەمبوونی تەمەنی ڕەت كرایەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حكوومەتيی تەسنیم، ئەو باوكە بە هەواڵنێرانی وت: "ئامانجی من لە ناونووسكردنی كچە سێ ساڵانەكەم، دەستپێكردنی چالاكییە سیاسیەكانی ئەو بوو".

یەكێكی دیكە لە ئەكتەرە سەرنجڕاكێشەكانی ئەم شانۆیە، ئاخوندێكی شپرزە بوو كە دەڵێ دەیهەوێ كشتوكاڵ و چاندنی خەشخاش لە ئێراندا بكاتە یاسایی، چوونكە تریاك لەگەڵ بنەما فیقهی و ئیدئۆلۆژیكەكانی نێو یاسای بنەڕەتیی ڕێژیم ناتەبا نیە و دەبێ ئازاد بكرێت.

هاوكات، ڕاگەیەنەكانی ڕێژیم لەم نمایشەشدا وازیان لە سووكایەتی بە فەرهەنگ و هێماكانی شوناسی نەتەوەكانیش نەهێنا و وێڕای گاڵتەكردن بە جلوبەرگی لوڕیی كاندیدایەكی چواردە ساڵە، نووسیان تەنانەت "موراد بەیگ"یش بۆ سەركۆماری ناوی خۆی نووسی. شایانی باسە "موراد بەیگ" ناوی چەتەیەكی یاخی لە یەكێك لە دراما بەناوبانگە ئێرانییەكاندایە.

یەكێك لە كاندیداكانی سەركۆماریی ڕێژیم بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەكات و ڕایگەیاندووە؛ لە لایەن خوداوە ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی ببێتە سەركۆمار و خەڵك ڕزگار بكات.

كاندیدایەكی لاو دەڵێ ناچار بووە دە هەزار تمەن بە قەرز وەربگرێت بۆ ئەوەی كە بێتە وەزارەتی نێوخۆ و ناوی خۆی بنووسێت. ئەو دەڵی ئەگەر بچمە نەتەوە یەكگرتووەكان، هەر كەسێك سووكایەتی بە ئێران بكات و پێی لە بەڕەکەی زیاتر ڕابكێشێت، لووتی دەشكێنم.

پاڵێوراوێكی كراواتی دەڵێ: "كراوات بەستنی من هۆكارێكی قورئانیی هەیە، چوونكە قورئان داوا لە خەڵك دەكا جوان و ڕازاوە بن".

ژنێكی دیزاینەری جلوبەرگیش كە وادیارە نازانێ ژنان مافی خۆپاڵاوتنیان لەو نمایشەدا نیە دەڵێ؛ بەهۆی ئەوەی كە دیزاینەری جلوبەرگم، ناسراو و خۆشەویستیشم و لە سەر دەنگی ژنان حیساب دەكەم.

ئەكتەرێكی سینەماش پاش تۆماركردنی ناوی خۆی ڕایگەیاند: " ٥ـ٦ ساڵە بێكارم. پێم خۆش بوو هەر جووڵەیەك بكەم با بێكار نەبم".

كەسێكی دیكە كە خوێندەواریی تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی هەیە، ڕایگەیاندووە: ئەگەر ببمە سەركۆمار، بە هەر بێكارێك ١٥ میلیۆن تمەن دەدەم.

پاڵێوراوێكی دیكە دەڵێ؛ سێسەد هەزار تمەن دەداتە هەر ئێرانییەك و شاری برووجێردیش دەكاتە پایتەختی ئیداری و سیاسیی ئێران.

لەم نێوانەدا هێندێك كەسیش بە جلوبەرگی كوردی چوونە وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیم بۆ ئەوەی كە لەو شانۆیە وەدوا نەكەون. لە نێو ئەوانەدا كەسانێك هەن كە لە بنەڕەتدا بەهۆی ئەوەی كە سەر بە ئایینزای سوننەن، مافی ئەوەیان نیە وەكوو پاڵێوراو بەشداریی لە هەڵبژاردندا بكەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بۆ گەرمكردنی بازاڕی پڕوپاگاندای بەناو هەڵبژاردن یان بە بۆچوونی هێندێك لە بەرپرسانی ڕێژیم، بۆ گاڵتەكردن بە نیزام بەشدارییان لەو ڕەوتەدا كرد.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا