• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٧ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟

زایینی: ٢٠-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٣١ - ٢٠:٤٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ن: شەماڵ تەرغیبی

پڕ ئاشکرایە کە ئابووری کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە ژیانی تاک، بنەماڵە، ڕێکخراو و کۆمەڵگە؛ هەر لەم ڕاستایەشدا هەرچەندە ئەم ئابوورییە بەهێز و ڕەگ داکووتاوتر بێ باری گوزەران و دۆخی ژیان بەهێزتر و لەبارتر دەبێ، بەپێچەوانەشەوە هەرچەندە ئەم ئابوورییە کز و لاواز و بی نێوەڕۆکتر بێت دۆشداماوی و چەرمەسەرییەکانی ژیان زیاتر و زیاتر دەبن. لێرەدا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕاستییە بۆ چی هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری کیشە و ئاریشە گەورە و بچووکەکانی بیاڤی ئابووریی ئێران نادرێت؟ یان ئەگەر هەوڵێک دراوە بۆچی بە هیچ ئەنجامێکی هەستپێکراو نەگەیشتووە و ئابووریی ئێران هەروا لاوازە؟

بە دوو بۆچوون دەتوانین وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە: یەکەم ئەوەیکە سیستمی ئابووریی ئێران سیستمێکی مێرکانتێلیستییە کە بەهۆیەوە ئەو کەسانەی لە دۆخی هەنووکەیی ئابووریی ئێران بەهرەمەند دەبن ڕێگری دەکەن لە چاکسازی پێکهاتەیی. "مێرکانتێلیزم" قوتابخانەیەکی فکرییە کە بەهۆیەوە قازانجەکان لە نێوان بازرگانەکان و دەسەڵاتبەدەستان ڕێک دەخرێت؛ لەسەر ئەم بنەماش هاوپەیمانییەکی ڕانەگەیەندراوی نایاسایی پێک دێت کە هەر دوو لایەن قازانجی لێدەکەن؛ لە لایەکەوە بازرگانەکان بەهۆی پشتیوانی سیاسەتمەدارەکان بەتواناتر لە ڕابردوو دەبنەوە و لە ڕێگەی پارە و توانایی بازرگانەکانیش پشتگیریی نابەجێ لە سیاسەتە ملهۆڕانەکانی دەسەڵاتبەدەستە دیکتاتۆرەکان دەکرێت کە دەبێتە گەرەنتی بەردەوامی ئەم دەسەڵاتە.

بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.

دووهەم بۆچوون بریتییە لەوەیکە دەسەڵات بەدەستان لەسەر بنەمای پاوانخوازییان سیستمی ئابوورییان دابەش کردووە بەسەر خزم و کەسوکاری نیزیک لە خۆیان و هاوشێوەی "تیولداری"ی سەردەمی مەغۆلەکان دەرەتانی هەرچەشنە کەڵکاژۆ وەرگرتنێکیان پێداون و "حاتەم ئاسا" و بە بێ سەرئێشەی یاسایی سەرقاڵی تاڵان کردن بن، تەنیا بەو مەرجەی کە ببنە مایە و گەرەنتییەک بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتبەدەستان؛ زەقترین دەرهاویشتەکانی ئەم پاوانخوازییەش بریتییە لە داخرانی ڕۆژانە و بەردەوامی یەکە ئابوورییەکان بەتایبەت ئەو بەشەی کە دەوڵەتی نین.

بەم پێیە زۆر ڕوونە کە دەسەڵاتبەدەستان و پشتیوانەکانیان کە لە چوارچێوەی کارتێلە ئابوورییە ڕانەگەیەندراوەکانیان سەرقاڵی هەڵلووشینی داهات و سەرمایەی ماددی و مەعنەوی ئێرانن، نەتەنیا پێیان خۆش نییە کە ئابووریی وڵات گەشە بکات، بەڵکوو هەموو هێز و توانای خۆیان دەخەنە گەڕ تاکوو دۆخی شپرزەی ئابووری وەک خۆی بمێنێتەوە؛ ئیتر لەم نێوانەدا ئەگەر قەیرانی ئاو، قەیرانی وشکەساڵی، گرفتەکانی وەک بێکاری، هەڵاوسان، گرانی و هەژاری کە بۆخۆیان بەستێن خۆشکەری دیاردە و نەخۆشییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانن، بە چارەسەرنەکراوییش بمێننەوە گرینگ نییە چوونکە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە واتە کەم کردنەوەی دەسەڵاتی تیولدارە زاڵەکان بە سەر وڵاتدا.

لەمبارەوە دوکتور عەلی میرزاخانی ئابووریناس دەڵێ: ئابووریی ئێران بریتییە لە تیولداری مۆدێڕن بەو مانایە کە هەرێمە جیاکراوەکان جێگەی خۆیان بە یەکە ئابوورییە دابەشکراوەکان داوە و لەم نێوانەدا هەندێک کەسی خاوەن دەسەڵات بەهرەمەند دەبن لە قازانجە ئابوورییەکان و خەڵکی دیکەش سەریان بێ کڵاو دەمێنێتەوە!

ناوبراو لە وتارێکی شیکاریدا باس لەوە دەکات کە ئەگەر بمانهەوێ چارەسەرێک بۆ دۆخی ئابووریی ئیران بدۆزینەوە دەبێ پیش لە هەموو شتێک پەکەیجی تیولداری مۆدێڕن وەلابنێین و تێگەیشتنمان بەرانبەر بە ئابووری و ئابووریی سیاسی بگۆڕین.

بە وتەی ناوبراو ئابووریی ئێران ئابوورییەکی سیاسەت لێدراوە کە تێیدا سیاسەتمەدارەکان بڕیار لەسەر ئابووری دەدەن، لە حاڵێکدا کە بەپێی پێناسە ئەوە ئابووریزانانن کە دەبێ لەم بیاڤەدا چالاکییان هەبێ نەک سیاسەتمەدارەکان. بەڵام مەسەلەکە لێرەدا ئەوەیە کە قازانجە ماددییەکانی ئەو کەسانە ڕێگرن لەبەردەم گەڕاندنەوەی شکۆی زانستی ئابووری.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.