• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا

زایینی: ٢٠-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٣١ - ٢٠:٤٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
سارا پارسا

مێژووی مرۆڤ بەگشتی لەگەڵ چه‌مكی هەڵاواردن ململانێی زۆری هەبووە و بۆ لابردنیشی بە درێژایی مێژوو خەباتی کردووە. وەک خەبات بۆ لابردنی هەڵاواردن لە نیوان دەوڵەمەند و هەژار لە کۆمەڵگا، هەڵاواردنی نەتەوەیی (کە نەتەوەی کورد لەم بوارەدا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە)، هەڵاواردن لە بنەماڵەکان لە نێوان کچ و کور یان ژن و پیاو کە لە خانەی هەڵاواردنی ڕەگەزی جێ دەگرێت. لە هەموو کۆمەڵگاکانیشدا کەس یان کەسانێک هەبوون کە بۆ لابردنی ئەم دیارده‌ کۆمەڵایەتی و تا ڕادەیەکیش دەروونییە، چالاکییان کردووه‌ و تەنانەت خوێنیشیان بۆ داوه‌.

ئەو شتەی ئێستا تەوەری باسەکەیە، هەڵاواردن لە شوێنی کار و چالاکیی فەرمانبەرانە کە بە دڵنیاییشەوە گرفتی هەرە زۆری فەرمانبەران لە هەموو دنیادایە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئێراندا ئەم پرسه‌ سەرنجڕاکێشە بوونی هەیە.

باس لەسەر ئەم کێشەیە باسێکی زۆر قووڵ و سەرنجڕاکێشە. لە هەموو کۆمەڵگایەکدا مرۆڤەکان لە بواری جۆراوجۆری وەکوو ڕەگەز، تەمەن، ئایین، وشیاری و لێهاتوویی لێک جیاوازن، بەڵام ئەو شتەی جیاوازییەکان دەخاتە خانەی هەڵاواردنەوە، چۆنیەتیی هەڵسوکەوتی خاوەن پۆستە گرنگەکانە لە نێوان فەرمانبەران لە بارودۆخێکی هاوسەنگ و هاوشێوەدا کە هەرکات لەگەڵ هەڵاواردن هاوڕێ بێت لە هەر بوار و بەشێکدا، لە سەر داهاتوو و چالاکیی کۆمەڵگا کاریگەریی نەرێنیی هەیە و تەنانەت دەبێتە مەترسییەک بۆ مرۆڤ و ژینگەی مرۆڤەکان.

هۆکاری سەرهەڵدانی هەڵاواردن لەنێوان فەرمانبەران لەلایەن بەرپرسانەوە چییە؟

بەپێی ئه‌زموونەکان، هەرکات تاکێک یا گرووپێک و لە بیاڤێکی بەربڵاتر لە کۆمەڵگادا، بەرپرسێک لە شوێنی بەرپرسایەتی خۆیدا هەست بە مەترسی لە شوناس و بەرژەوەندیی خۆی بکات یان کاروباری فەرمانبەرانی کۆنترۆل بکات، بۆ پاراستنی قازانج و سەلماندنی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی، بەشێوەیەکی دوور لە یاسا و ئاكاری مرۆیی، بە ئۆگرکردنی کەس یان کەسانێک یا پێکهێنانی دەسته‌ و گرووپ وەک ئامرازی پاراستنی قازانج و بەرژەوەندیی خۆی، مافی کەسانی دیکە پێشێل بکات. بەڵام لەکۆمەڵگایەک کە ڕێکخراوەکانی وفەرمانگەکانی، ئیستا لە هەر ئاستێکدا بێت چ لە بازنەیەکی بچووک وەک فەرمانگە فەرمییە ئیجراییەکان و چ لە ئاستێکی گەورەتردا وەک وەزاڕەتخانەکان و فەرمانگە سیاسی و سەربازییەکان، لەلایەن بەرپرسانیەوە، فەرمانبەرانیان بکەونە بەرهەڵاواردن، بە دڵنیاییەوە ئەو کۆمەڵگایە هیچ داهاتوویەکی ڕوونی نابێت وتەنیا کولتووری پشت‌بستن بە زۆرداری و پێشێل کردنی ماف لە کۆمەڵگا لەهەر ئاستێکدا و لەهەر بوارێکدا لە نێوان مرۆڤەکانیدا پەرە دەستێنێت.

بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.

هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ: کاتێک سەرهەڵدەدات کە بە فەرمانی بەرپرسان لە ڕێکخراوێک یا فەرمانگەیەک، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان تاک یا گرووپێک کە سەر بە فەرمانی بەرپرسانیان، هەلیان بۆ دەرەخسێت بۆ پێشچوونی کار و باریان لە ڕاستای قازانج و بەرژەوەندیی بەرپرس و لەو نێوانەشدا مافی دەستە یان تاکێکی دیکە زەوت دەکرێت و بەپێی سەرچاوەکان و گوته‌ی کارناسان، ئەمجۆرە هەڵاواردنە زۆر بە ڕاشکاوی هەستی پێدەکریت و لە زۆربەی هەرەزۆری ڕێکخراوەکان و فەرمانگاکان نەک هەر لە ئێران، بەڵکوو بەگشتی لە هەموو دنیادا بوونی هەیە.
هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ: ئەمجۆرە هەڵاواردنە کاتێک ڕوو ده‌دا کە یاساکان لە سیستمێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بە ڕواڵەت بێلایەنە، بەڵام لە ئاکامدا تەنیا بە قازانجی کەسانێک بێت کە شوناسێکی دیاریکراویان بێت و لە کۆتایشدا ببێتە هۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی دەرفەتی کار بۆ گرووپ یا تاکەکان لە شوێنی کار یان ژیان، وەک ئەوەی کە ژن و پیاو هەردووکیان توانای کار لە بنکەی پۆلیسیان هەیە، بەڵام بە مەرجی بەرزیی باڵا کە لە ئاکامدا زۆربەی ژنان بە هۆی نەبوونی فاکتەری به‌رزیی باڵا، لە كاركردن لە ڕێزی پۆلیسدا بێبەش دەکرێن.

هەڵاواردنی پێكهاته‌یی یا سیستماتیک: جۆرێک لە هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆیە کە بارودۆخی کۆمەلایەتیی ئەم جۆرە هەڵاواردنەی پێکهێنابێت و بە دریژایی کاتیش لە سیستمی کۆمەڵایەتی و تەنانەت سیاسیشدا گونجابێت، وەک: بەڕێوەبەریی نووسینگەکان تەنیا بۆ ژنانە و پیشه‌ی ئەندازیاری ته‌نیا بۆ پیاوان و...

ئێسترێس، دەرئەنجامی سەرەکیی هەڵاواردن لە شوێنی‌کار
ئێسترێس چییە؟ لە مانادا لە وشەی (stringere) وەرگیراوە، بە مانای تێکشێوانی باری دەروونی. ئێسترێس کەمبوونەوەی توانا و ئاستی جەستەیی و دەروونیە کە بە هۆی گرفتەوە سەرهەڵدەدات.

ئێسترێس ئه‌زموونێکە کە بەگشتی هەر تاکێک لە ژیاندا بە دەیان جار لە دەروونیدا بە هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر هەستی پێکردووە.

سیاسەتگەلێکی نه‌شیاو و هەڵاواردن لە شوێنی کار لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئێسترێسە، نەمانی هاندەر بۆ کار و چالاکی و لە ئاکامدا تووشبوون بە خەمۆکی، جیاوازی لە دانی مووچە لە نێوان فەرمانبەران لە بارودۆخی یەکسان بۆ کار و چالاکی لە شوێنی کار، لاچوونی هەستی هاوکاری لە نێوان فەرمانبەران بە هۆی بوونی هەڵاواردن لەنێوان فەرمانبەراندا، چاوەدێریی بێ‌بنەما و ئازاردەر لەلایەن بەرپرسانەوە کە خۆی هۆکارێکە بۆ بێ‌متمانەیی لەنێوان فەرمانبەراندا. دەرچواندنی یاساگەلێکی وشک و نالۆژیک، ناکۆکیی جۆراوجۆر لە شوێنی کار لەکاتی بەڕێوەبردنی یاسا بۆ هەمووان، سەپاندنی ئەرکی دوور لە توانا بەسەر فەرمانبەراندا بەتایبەت فەرمانبەرانێک کە تەنیا بە هۆی پاڵپشتی لەلایەن بەرپرسانیانەوە ئەرکیان پێ‌ئەسپێردراوە بە بێ بوونی توانای پێویست بۆ ئەو ئەرکە، کە خۆی هۆکارێکی سەرەکیی ئێسترێسە بۆ ئەو تاک یا گرووپە، هەست بە زۆر بوونی ئەرک لە نێوان فەرمانبەران بە بێ هەڵسەنگاندنی ئاستی توانایان، کەڵک وەرنەگرتن لە توانای فەرمانبەرانی بەتوانا و کارامە، کەمیی هەڵکەوت و بارودۆخ لە شوێنی کار، سەرکەوتنی کەسانی بەرژەوەندیخواز بە هۆی خۆهەڵواسین بە بەرپرسایەتیەوە، سەرهەڵدانی گەندەڵی لە شوێنی کار و چالاکی، پێشێل کردنی یاسا لەلایەن کەسانێک کە خۆیان لە ئاستی بڕیاردەریدان و... دەتوانن هۆکارگەلێک بن بۆ سەرهەڵدانی ئێسترێس.

زۆربەی هەرە زۆری کەسانێک کە لەگەڵ ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە بەرەوڕوو دەبنەوە باشترین دژكرده‌وه‌ بۆ بەرگری کردن لە باری دەروونییان چییە؟

پرسیار لە خۆ کردن کە ئایا بە مانای ڕاستەقینە قوربانیی هەڵاواردن بوون؟ ئەگەر کەسێک هەست دەکات کە بووەتە قوربانیی هەڵاواردن باشترین ڕێگاچارە چییە:

بە چالاکیی زیاترەوە ئەرکە ئەسپێڕدراوەکان جێبەجێ بکات، سەبر باشترین ڕێگە چارە بۆ لەنێو بردنی ناخۆشییەکان لە بەرانبەر هەڵاواردندایە. لە ئاکامدا و بە گشتی لە هەموو کۆمەڵگاکاندا هەڵاواردن بوونی هەیە، بەڵام زیاتر ئەم کردەوەیە لە کۆمەڵگایەکدا سەرهەڵدەدات و سیستمی ئەو کۆمەڵگایە لە یەک دەترازێنیت کە لە بواری کولتوورییەوە دەسەڵاتدارانی یا خود بەرپرسانی لە ئاستێکی خواری بیرکردنەوە و دەروونیدان، بەرژەوەندیخوازی لەو جۆر کۆمەڵگایانەدا قسەی یەکەم دەکات.

مەرایی کردن و زمان‌لووسی کردن سەرچاوەیەکە بۆ پێشبردنی کار و بەرژەوەندی، ئاستی توانامەندیی فەرمانبەران و تاکەکان پێوەر نییە بۆ ئەرکەکان و تەنیا چەپڵەڕێزان بۆ بەڵێ گوتن بە ناحەقییەکانی بەرپرسان، پێوەرێکە بۆ کار و چالاکی و سەرکەوتنی نەیاران.

کۆمەڵگایەک کە کولتووری لە سەر بنەما ناڕه‌واکان بێت، هەڵاواردن یەکەمین بەرهەمه‌ لەو جۆره‌ سیستمانەدا، کولتوورێک کە بەرژەوەندیخوازی ئامانجی سەرەکیی بێت، هیچ کات مافی هیچ تاکێک بە مانای ڕاستەقینەی دابین ناکرێت و تەنانەت پێشێلیش دەکرێت و دەرەنجامیشی ئاڵۆزی و بێمتمانەیی لە نێوان مرۆڤەکان و کۆمەڵگا دەبێت و بەس.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا