• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٦ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد

زایینی: ٢٠-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٣١ - ٢٠:٤٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی
شەهرام میرزایی

پرۆسەی له‌نێوبردنی کورد و کوردستان یەکێک له ئاڵۆزترین پیلانه دژه مرۆییەکانی مێژووه که به ئاستەم دەتوانین وێنەی له مێژووی ئستعماری جیهاندا ببینینەوه. لەم پرۆسەیەدا، ژینۆسایدی کورد تەنیا بەشێک بووه که زۆرترین ئاوڕی لێ دراوه‌تەوە و بەشەکانی دیکەی ئەم پیلانه شەیتانیه کەمتر بەرچاو بووه. ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی و له‌نێو بردنی ژینگەی کوردستان دوو بەشی هەرە گرینگی دیکەی ئەم پیلانەن که له ڕاستای تەکمیلی ژینۆسایدی کورددا بەڕێوه چووه و دەچێ. بەڵام به هۆکارگەلێک –که لێره جێگای باسی نیه- ئەو دوو بەشە له لایەن چالاکانی کوردەوە کەمتر ئاوڕیان لێ‌دراوتەوە و هەمیشه له پراوێزی خەباتی کورددا بووه.

بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.

زاگرۆس لانکەی کوردستان و یەکەمین ژینگه و سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی کوردان بووه. له لایەک یەکەمین شوێنی نیشتەجێ بوونی بەشەر دوای "چاخی سەهۆڵبەندان" زاگرۆس بووه و هەر لەم خاکەدا بوو که بناغەی یەکەمین گوند و یەکەمین شاری جیهان بونیاد نرا، بۆیه کورد زاگرۆس وەکوو دایکی نەتەوەکەی سەیر دەکات و بە تەواوی خۆشی دەوێ. له لایەکی دیکەشەوه زاگرۆس به باوەشێکی ئاوەڵه‌وە هەموو ئەو پێداویستیانەی که کۆمەڵگایەک بۆ ژیان و گەشەسەندنی پێویستی پێیەتی به دڵفراوانییەکی بێسنوورەوە پێشکەشی کوردی کردووه. له سەرچاوه ئاوییەکان و کانگا گرینگەکانەوە بگره هەتا بوونی سەدان سەرچاوەی خۆراکی، له دارستانه بەڕووەکان و کێوە سەرکشەکانیەوە بگره هەتا دەشته بەرفراوان و بەپیتەکانی. لە دونیای ئێمەدا کەمتر وڵاتێک هەیه که هاوکات کۆی گشتیی ئەو سەرچاوانه که زاگرۆس هەیهتی، هەیبێت و هەر ئەم تایبەتمەندییه له سەردەمانی دەستپێکی مێژووەوە بووەته هۆی هێرشی دەسەڵاته به‌هێزەکانی دراوسێمان و داگیرکردنی خاکی وڵاتمان. هێرشی ئاشوورییەکان، هەخامەنشییەکان، عەرەبەکان، تورکەکان و فارسەکان بەشێک له مێژووی داگیرکاریی کوردستانه که هەتا ئێستایش درێژەی هەیه.

دوژمن به پێچەوانەی ئێمه هەر له سەرەتای داگیرکردنی وڵاتەکەمانەوە خوێندنەوەی باشی له شادەماری ژیان و دونیای هزریی ئێمه هەبووه و هەیه، بۆیه هاوکات لەگەڵ ژینۆسایدی کورد دەستی لەسەر دوو شادەماری سەرەکی داناوە، زاگرۆس وەکوو هۆکاری سەرەکیی ژیانی و ئەوی دی "سیستمی هزری"مان وەکوو هۆکاری مانەوە و خۆڕاگریمان.

لەم کورتەباسەدا نامانهەوێ سەبارەت به "سیستمی هزریی" کورد باس بکەین، بەڵکوو ئامانج لەم نووسینه کورته ئاماژەیەک به خاپوور کردنی ژینگەی زاگرۆسه که به تەواوەتی لەو باوەڕەدام که ئەم بەرنامەیه بەشێکی دانەبڕاو له پرۆسەی ژینۆساید و ئاسمیلاسیۆنی کورده، به واتای دیکه له‌نێوبردنی ژینگەی زاگرۆس له لایەک پرۆسەی ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگیی کورد ڕوون دەکاتەوە و له لایەکی دیکەیشەوە تەواوکەری پرۆسەی ژینۆسایدی ئەم گەلەیه. باس له پرۆسەی له‌نێوبردنی زاگرۆس به هۆی دوورودرێژیی مێژووی ئەو گەله و هەروەها بەربڵاو بوونی پیلانەکە خۆی به تەنیایی هەڵگری چەندها توێژینەوه و نووسینی کتێب و وتاره، بۆیه بۆ ئەوەی که خوێنەری ئەم بابەته هەم به گشتی له دۆخەکه تێبگات و هەم وەکوو نموونەیەکی تایبەت ئاوڕێکی ورد له ناوچەیەک بدەینەوە، باسی پرۆژەی "گواستنەوەی گازی "عسلویه" بۆ عێراق"مان هێناوەته ئاراوه و به چڕ بوونەوە لەسەر ناوچەی "هوزمانەوەن"ی کرماشان ویستوومانه ئەم باسه بەتەواوەتی شی بکەینەوه.

چی بووه؟؟

بەشێکی هەره زۆری دارستانه بەڕووەکانی زاگرۆس له سێ پارێزگای کرماشان، ئیلام و هەروەها لوڕستان هەڵکەوتووە. ئەو جوره که ڕاگەیەندراوه، ڕووبەری دارستانەکانی کرماشان ٨٢٢ هزار هێکتاری چوارگۆشە ڕاگەیەندراوه که لەم پانتاییه‌دا به پێی وتەی "موراد شەیخ وەیسی" –بەرپرسی گشتیی سامانه سرووشتییەکانی کرماشان- ١٥٠ هزار هێکتاری له ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی وشکبوون و له‌نێو چوون. له شاری شائابادی کرماشان دۆخی داربەڕووەکان خراپتره، سەرەڕای ئەوەیکه ٣٣% دارستانەکانی پارێزگای کرماشان له شاری شائاباد هەڵکەوتووە و زۆرترین پانتایی دارستانەکانی کرماشان لەم شارەیه، زۆرترین وێرانکاریی و له‌نێوبردنی داربەڕووەکانیش بینی ئەم بەشەی نیشتمانی گرتووه. هەر به وتەی یەکێک له بەرپرسانی حکوومەت، ساڵانه ٣٠ هەتا ٤٠ هێکتار تەنیا له رێی یاسایی و گۆڕینیان به زەویی کشتوکاڵی له‌نێو دەچن. هەروەها به پێی دواهەمین لێکۆڵینەوەکان ٣٣% داربەڕووەکانی ئیلام به تەواوەتی وشک هەڵگەڕاون، که ڕاگەیاندنی ئەم ڕێژەیه کۆمەڵگای ژینگه‌پارێزی کوردستانی تاساندووە. ئامارە فەرمییەکان سەبارەت بەم کارەساته زۆر و لەڕادەبەدەرن و هێنانیان لەم کورتەباسەدا پێویست نیه، بەڵام هەر به ئاماژه کردن بەو کورته داتایەی که لەسەرەوه هاتووه، قووڵایی کارەساتەکه دیار دەکەوێ.

ئەگەر بمانهەوێ هۆکارەکانی له‌نێوچوونی داربەڕووەکانی کوردستان به دوو بەشی مرۆیی و سرووشتی دابەش بکەین، و لەم نێوانەدا هۆکاری سەرەکیی ئەم کارەساته ڕوون بکەینەوە، دەتوانین ئاماژه به وتەی پسپۆڕانی ژینگه له ئێران بکەین که به‌پێی ئاماره بڵاو کراوەکان ٧٠% له نێوچوونی ژینگەی زاگرۆس تەنیا هۆکاری مرۆیی هەیه، نه‌ک سروشتی، به واتایەکی دیکە سێ لەسەر چواری دارستانەکانی زاگرۆس به دەستی مرۆڤ له‌نێو دەچێ و ئەمه سەرەکیترین و گرینگترین خاڵی باسەکەمانه.

کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی دارێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردوەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نیه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.

ئێرانییەکان به بیانووگەلێکی جۆراوجۆر و جیاواز هەتا ئێستا توانیوانه به بێ‌خوست و هێدی هێدی دەماری ژیانی کوردستان ببڕن. کێشانی لولەی گاز له نێو دارستانەکانی کوردستانەوە، یەکێک له پیلانەکانی فاشیزمی ئێرانە له دوو دەیهی ڕابردوودا، که بەم بیانوویەوە توانیویانه بەشێکی زۆر له پانتایی دارستانەکان له‌نێو ببەن. لەم ڕاستایەدا پرۆژەی "گواستنەوەی گازی عەسلویه بۆ عێراق" که هێڵی لولەی گازەکه له نێو دارستانه بەڕووەکانی زاگرۆسەوە تێدەپەڕێ، یەکێک لەو پیلانه حکوومەتیانە دژ به ژینگەی زاگرۆسه کە زۆرترین خساری به بەڕووەکانی ناوچەی "هوزمانەوەن"ی کرماشان گەیاندووه. لەم پرۆژەیەدا پانتایی جێگای لوولەکان ٦٠مێتر و قوولاییەکەی ١٦ مێتره، که ئەم قیاسه به تەواوی نازانستی و سەرسووڕهێنەره. ئەم پرۆژه که له ساڵی ٩٢دا له ناوچەکه دەستی پێکردووە، سیمای ژینگەی کوردستانی به تایبەت له ناوچەی "هوزمانەوەن" تێکداوه و بێجگه لە ئەمەیش خسارێکی ئێجگار زۆری به داره بەڕووەکان گەیاندووە و ڕێژەیەکی زۆریان بڕیاون. "فائۆ" –ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی- بایەخی ئکۆلۆژیکی هەر دار بەڕوویەکی به ٢٠٠ دۆلار خەمڵاندووە و هەر لەم بەستێنەشدا "سەعید سولەیمانی" –بەرپرسی ڕێکخراوی "هیلو"- له وتووێژێکدا دەڵێ؛ به پێی لێکۆڵینەوەکان هەتا ئێستا ١٠هەزار داربەڕوو به بیانووی بەڕێوەچوونی ئەم پرۆژەیه بڕدراونەتەوە و ژینگەی ئەم ناوچەیه ١٤هەزار میلیارد تمەن زەرەری پێ گەیشتووه. لە ماوەی ٤ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوه ژینگه پارێزەکانی ناوچه چەندین جار به نووسینی نامه و ڕێکخستنی خۆپێشاندان هەوڵیان داوه که پێش بەم وێرانکارییه بگرن که له لایەک به هۆی ئەوەیکه ئەو هەوڵانه چڕوپڕ نەبوونە و له لایەکی دیکەیشەوە گشتگیر نەبووه، نەیتوانیوه پێش بەو پرۆژەیە بگرێ. یەکێک له هۆکارەکانی وەڵامدەر نەبوونی ئەو ناڕەزایەتیانە ئاگا نەبوونی خەڵک به گشتی له زەرەر و زیانە بێ‌وێنەکانی ئەو پرۆژەیه و چالاکانی ژینگه پارێزیش لەو بوارەدا زۆر کەمکارییان کردووه و نەیانتوانیوه سەرنجی خەڵک بەرەو ئەو بابەته ڕاکێشن. له لایەکی ‌تریشەوه هێزه سیاسییەکانی کوردیش نه بەرنامەیەکی ڕوونیان بۆ ئەم کارەساتە هەیه و نه هەوڵ بۆ کەڵکوەرگرتن لەم بارودۆخه ئەدەن، کاتێک هێزێکی سیاسی بۆ بابەتێک، هەڵوێستی نەبێ، بێشک کردەوەکانی تەنیا "کاردانەوەیی" و "کاتی" دەبێ و بۆیه ناتوانێت کەڵکی لێوەرگرێ و ئەویش بابەتێکی زۆر گرینگ و حەیاتی وەکوو ژینگەی کوردستان.

دەبێ چی بکەین؟؟!!

له هەر خۆڕاگری و شۆڕشێکی نەتەوەییدا ئەرکەکان به‌سەر ئاستی بەرپرسایەتییەکاندا دابەش دەبن و هەروەها ئاستی ئاگایی به نیسبەت بابەته ئاڵۆزەکان و پیلانه دژه نەتەوەییەکان، خۆی هۆکارێکی زۆر گرینگ له دەسپێکی هەر جووڵە و چالاکییەکی ناڕەزایەتییە. یەکێک له کێشه هەره گرینگەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان به تایبەت له خوارێی نیشتمان، بوونی جۆرێک له ئاگاییه که دەتوانین نێوی بنینه "ئاگایی پێچەوانە"، لەم حاڵەته دەرونییەدا تاک و کۆمەڵگا به بێ ئەوەی که بزانێ تووشی نائاگاییه، به واتایەکی دیکه ئەو شتانه که تاک و کۆمەڵگا به ئاگایی کۆمەڵایەتی و سیاسی پێناسەیان دەکات، تەنیا درۆیەکی نێوبەتاڵە که حکوومەت و بیری زاڵی داگیرکەر له ڕێگای سیستمی پەروەرده و ڕاگەیاندنێکی به هێز و بوروکراسییەکی ئستعماری، وەکوو ڕاستی و حەقیقەت دەیداته دەرخواردی خەڵک. له پارێزگاکانی باشووری کوردستانی ڕۆژهەڵات، به هۆی بەڕێوەچوونی چڕوپڕی پرۆسەی ئاسمیلاسیۆن و هەروەها حوزووری حیزبە ناوەندگەرا و پان‌ئیرانیستەکان بە درێژایی یەک سەدەی پێشوو و لە هەموو گرینگتر بەرتەسک بوونی چالاکییەکانی پارته کوردییەکان لەم ناوچانەدا، ئێمه شاهێدی شکل گرتنی "ئاگایی پێچەوانە" لەم بەشەی کوردستانین، که بە درێژایی سەدەی ڕابردوو له زه‌ین و بیری بیرمەندان و خەڵکی ئاساییدا چەقی بەستووه. دوای شەڕی ئێران و عێراق و شکل گرتنی چینێکی خوێندکار و ڕۆشنبیر که له بازنەی بزاڤی کوردی‌دا خۆیان پێناسه دەکرد، بزووتنەوەیەک دژ بەو "ئاگایی پێچەوانە"یه هاته ئاراوه که هەتا ئێستاش هەم پەرەی سەندووە و هەمیش بەربلاوتر بووه، بەلام نەبووەته بزاڤێکی گشتگیر، که وابوو دەبێ چی بکەین؟؟!!
زاگرۆس و مەترسیی له نێوچوونی ژینگەی نیشتمانمان تەنیا بابەتێکی تایبەت به ناوچەیەک نیه، بەڵکوو کێشەیەکی نەتەوەیی به درێژایی خودی زاگرۆسه. لێره‌دا دەتوانین پلانەکان بەسەر دوو مێحوەری سەرەکی‌دا دابەش بکەین:

الف) چڕ بوونەوە لەسەر بڵاو کردنەوەی ئاگایی لەسەر سیستمێکی مودێڕن و پلان بۆدارێژراو.

ب) ڕێکخستنی چالاکییه ئێعترازییەکان به شێوەی گشتی. هەتاکوو خەڵک ئاگا نەبن و هەست به مەترسی نەکەن، ناتوانین چالاکییەکی ناڕەزایەتی رێک بخەین. ئاگاکردنی خەڵک پێویسی به پلانێکی چڕوپڕ و پسپۆڕانە هەیه که هەموو هەلومەرجە دەروونی، کۆمەڵایەتی و سیاسییە هەنووکەیی و پێشووەکانی ناوچەکە لەبەرچاو بگرێ و بتوانێ به لێدوانێکی ئاکادمیک و پسپۆرانه ڕێگاچاره پێشکش بکات. لێره ئەرکی چالاکانی سیاسی-مەدەنی نێوخۆ و پارته سیاسییەکان وەکوو دوو بەشی کۆمەڵگای سیاسی-مەدەنی، به هۆی بەرز بوونی ئاستی بەرپرسایەتیان زەقتر و بەرچاوتره.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.