• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٤ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور

زایینی: ٢٠-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠١/٣١ - ٢٠:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
ئەلبۆرز ڕووئین تەن

دواى ئەوەى هێرشێکى فڕۆکەکانى سەر بە ڕێژیمى ئەسەد لە شارى ئیدلبى سووریەی ژێر دەستى ئۆپۆزیسیۆنى سووریە بووە هۆى ئەوەى بە چەکى کیمیایى زیاتر لە ١٠٠ کەس گیان لەدەست بدەن و بە سەدان کەسیش بریندار بن، دونیا جاریکى دیكه ‌هێرشێکى لەو شێوەی بینی کە لە لایەن ڕێژیمێکى دیکتاتۆره‌وه ‌خەڵکەکەى بکاتە ئامانجى چەکى قەدەغەکراوى کیمیایى.

ئەو هێرشە دەنگدانەوەیەکى زۆرى لە دونیا داهەبوو، تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنى بەپه‌له‌ى له‌سەر پێکهێنا، هەرچەند دەوڵەتى ئەسەد ئینکارى بەکارهێنانى چەکى کیمیایی دەکات، بەڵام دونیا و خۆرئاوا گوێگرى ئەو گوتانه ‌نەبوون و ڕێژیمى ئەسەدیان بە تاوانبار زانى و تەنانەت کۆمارى ئیسلامیى ئێرانیشیان کردە ئامانجى ڕەخنە کە پشتیوانى لە ئەسەد دەکات.

دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.

ئەو هێرشە لە کاتێکدا ڕوویدا کە سەرکۆمارى چین لە فلۆریدا میوانى ترامپ بوو، کە ئەوەش واتای خۆى هەبوو. هەروەها دواى هێرشەکە دونیا چاوى بڕییە ڕووسیە کە یەکێکى دیكه ‌لە زلهێزەکانە، چوونکە ئەو هێرشە لە هەمانکاتدا وەڵامێک بوو بۆ ڕووسیە کە پشتیوانیى له ‌ئەسەد دەکات، بەتایبەت کە دەنگۆى هەبوونى هێزی ڕووسیە لەو فرۆکەخانەیەدا هەبوو.

هەر لە یەکەم ساتی سەرکەوتنی ترامپ و نیگەرانی یا خۆشحاڵیی وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ئەو سەرکەوتنە، دەرخەری ئەو ڕاستییه ‌بوو کە شایەدی گۆڕانکاری لە سیاسەتی زلهێزێکی وەکوو ئەمریکا لە ناوچەدا دەبین.

چوونکە سیاسه‌تی هەشت ساڵی ئۆباما دەستی ئێرانی بۆ دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچە زیاتر ئاوەڵا کردبوو، تەنانەت کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ئەو دەستێوەردانانەوە ئیمتیازی پێویستیان لە کاتى دانووستاندن لەگەڵ خۆرئاوا بەدەست ده‌هێنا.

هەربۆیەش وەک ئەوەى هەموو دونیا چاوەڕوانى کردەوەیەکى وا بن سەیرى ئەو هێرشەیان کرد. ئەو هێرشە مووشەکییە سنووردارە چەندین پەیام لەخۆ دەگرێت کە تەنیا بۆ دیکتاتۆرىی سووریە و سنوورەکانى سووریە نیە، بەڵکوو زۆر وڵاتى دیكه ‌دەگرێتەوە. بۆیە هەر چەند شرۆڤەى هاتنى ترامپ و سیاسەتى نوێی ناوچە گرینگ بوو، پێده‌چێ شرۆڤەى ئەو پەیامە دواى ئەو هێرشە گرنگیى خۆى هەیە .

یەکەم پەیام بۆ ڕێژیمى ئەسەد بوو کە ساڵى ٢٠٠٣ و کاتى هێرشی ئەمریکاى بۆ سەر وڵاتى عێراق وەبیر ئەسەد هێنایەوە، چوونکە ئەوکاتیش بە بیانووى هەبوونى چەکى کیمیایى هێرش کرایە سەرعێراق و دیکتاتۆرى بەناوبانگ سەدام. هەروەها نیشانى دا کە دەوڵەتى ترامپ بە کردەوە سیاسەتێکى نوێ ڕەچاو دەکات، تەنانەت ئەگەر پێویست بکات هێرشى لەشکرى یا مووشەکى دەکات کە ئەوەش سنوورێکە کە بۆ کردەوەکانى ڕێژیمی دادەنێت.

پەیامى دووەم بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران بوو، چوونکە جیا لە ئۆتۆریتەى ئێران لە سەر ئەسەد و سووریە، ئۆتۆریتەى تایبەتى ئێران لە سەر هێزى ئاسمانیى ڕێژیمی سووریە و بەکارهێنانى فڕۆکەوانە ئێرانییەکان لە لایەن هێزى هەوایی ئەسەدەوە هەیە کە ئەو چەندە بۆ زۆر کەس ڕوون نییە، هەربۆیە بەشیکى زۆرى بەردەوامیى شەڕ و مانەوەى ئەسەد درووستکردنى ناکۆکیى نێوان ڕووسیە و تورکیە و هەروەها سووریە و تورکیە لە ڕێگەى ئەو هێزە ئاسمانییه‌وه، ‌ببوە هۆى ئەوەى ئێران تاکە ئەکتەرى کاریگەرى ئەو شەڕە لە سووریە بێت کە بە تەواویى پلانەکانى جێبەجێ دەبوون، بەڵام ئەو هێرشە نیشانى دا ئیتر بەرەبەرە کۆتایى دێت بەو کاریگەرییە، چوونکە ئەمریکاى سەردەمى ترامپ تەنیا سەیرى ڕووداوەکان ناکات، بەڵکوو هەڵوێست و دژکردەوەى دەبێت. بەتایبەتى هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانە و فڕۆکەکان دەبێت ئەو واتایەى هەبێت.

پەیامى سێیەم بۆ ڕووسیە بوو، چوونکە ڕووسیەش بە پیلانى ئێران تا ڕادەیەک بەرەو زه‌لكاوی سووریە ڕاکێشراوە، ئەو هێرشە بە بێ هاوئاهەنگیى ڕووسیە و تەنیا لە ڕێگەى ئاگادارکردنەوەى چرکەساتى کۆتایی، پەیامێکى ڕوون بوو بۆ ڕووسیە کە دەبێت دەست لە پشتیوانیى ئەسەد هەڵگرن و لە هاوکێشەى ئێران بێنەدەر، ئەگەرنا ئەمریکاى نوێ بەرەنگارى دەبیتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو هاوکێشەکە ئەکتەرێکى وەک ڕووسیەى تێدا بیت. هەروەها ئەو هێرشە جارێکى دیكه ‌سەلماندى کە وێڕاى کاریگەریى، ڕووسیە ناتوانێت زلهێزێکى وەکوو ئەمریکا هەمیشەیی بێت، بەڵکوو دەتوانرێ پشتگوێ بخرێت، و لەوانەشە ببێتە هۆى ئەوەى بەخۆیدا بچێتەوە لەو هاوکێشەیەی کە تەنیا ئێران قازانجی لێ دەبات و مرۆڤایەتى بەردەوام ئازارى پێدەگات، بێتەدەر.

هەروەها نابێت پشتیوانانى ئەو هێرشە له‌بیر بکرێت کە جاریکى دیكه ‌هێڵى هاوکێشەکانى خۆیان تۆخ کردەوە، کە عەرەبستان و تورکیە و ئیسرائیل بە پشتیوانى فەرمیی خۆیان، پەیامى کاریگەریى ئەو بەرەیان لە داهاتوودا بە گوێی هەموو لایەک بەتایبەت ئێراندا گەیاند.

بێگومان شەڕ و ئاڵۆزیی ناوچەى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستى زۆر نالەبار کردووە بۆ مرۆڤه‌كان، بۆیە لایەنگرى شەڕبوون باش نییە، بەڵام ڕاستیى سیاسەتى ناوچە و دەستێوەردانەکانى ئێران کە بەشێکى بەرچاوى ئەو شەڕ و ناکۆکییانەن، ئەگەر لە ڕێگەى گوشارى ڕاستەوخۆ و تەنانەت هێرشی لەم چەشنە نەبێت، ئەوە ناتوانرێ سنوورێک بۆ خوێنڕێژى و دڕەندەیی ئەو دیکتاتۆرانە دابنرێت، هەر بۆیەش ئەو هێرشە بۆ ئەوەى ڕێگرى بکات لە خوێنڕێژیى زیاتر و کاولکاریى زیاتر، بە پێویست دەزانرێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا