• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٤-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/٠٤ - ١١:٤٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باشووری کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، خاڵە "محەممەد تەهمباسی" ئەندامی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات دانیشتووی کەمپی "باریکە" لە باشووری کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

خاڵە محەممەد خەڵکی گوندی "تەپە کەنعان" سەر بە شاری "سەرپێڵـی زەهاوە" کە ماوەیەکی دوور و درێژ بوو لەگەڵ نەخۆشییەکەی بەربەرەکانی دەکرد کە سەرئەنجام لە نەخۆشخانەی شاری "سلێمانی" لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خاڵە محەممەد کەسێكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا