دێموکراسی له ئێران، ئاشتی و سوبات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست!
خوشک و برایانی هێژا!
له لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه به‌خێرهاتنێکی گه‌رمتان ده‌که‌م بۆ ئه‌م کۆنفرانسه. پێم خۆشه سپاسی ئه‌نستیتۆی کورد له پاریس بکه‌م بۆ ئاماده‌کاری ئه‌م رێوڕه‌سمه و هه‌روه‌ها بۆ دانی ده‌رفه‌ت بۆ ئاخفتنی من لێره.
ئه‌مڕۆ لێره کۆبووینه‌ته‌وه که‌له ساڵڕۆژی مه‌رگی دکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، فه‌تاح عه‌بدولی، هومایون ئه‌رده‌لان و نووری دێهکوردی یادی ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازانه بکه‌ینه‌وه. په‌یوه‌ست بوونی دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی به ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆتایی‌یه‌کانی ١٩٧٠، ئه‌و کاته‌ی قوتابی دکتورا بوو له فه‌رانسه. ئه‌و شانازییه‌م پێ بڕابوه که ساڵانێک هاوکاری بم. دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی تێکۆشه‌رێکی به‌ئه‌مه‌گی مافی کورد و دێمۆکراسی و ئازادی له ئێران‌دا بوو. پاش تێرۆری دکتور قاسملوو له ١٣ی ژوئیه‌ی ١٩٨٩، دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی وه‌ئه‌ستۆ گرت. تێرۆری دوکتور قاسملوو، خه‌سارێکی مه‌زن بۆ کورد بوو، به‌ڵام له‌م رۆژه سه‌خت و دژوارانه‌دا دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی به رێبه‌رایه‌تی لێبڕاوانه و ژیرانه‌ی خۆی توانی هیوا و هومێد له نێو ریزه‌کانی حیزب و له نێوی خه‌ڵکی کورددا بێنێته ئاراوه.
دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و سێ هاوڕێ تری، به ده‌ستی رێژیمی ئێران له ١٧ى سێپتامبری ١٩٩٢دا له بێرلین تیرۆر کران. ئه‌گه‌ر بڕیاری بوێرانه‌ی به‌شی دادوه‌ری ئه‌ڵمان بۆ راکێشانی بکوژان بۆ به‌رده‌م دادگا نه‌بووبایه، دۆسیه‌ی تێرۆری دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی بێ ئاکام ده‌مایه‌وه. تێرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی یه‌ک له‌و کۆمه‌ڵه تیرۆرانه‌ی رێژیمی ئێران بوون که له ناو خاکى ئورووپادا ئه‌نجام دران.
به‌پێی ناوه‌ندی به‌ڵگه‌کانی مافی مرۆڤی ئێران که رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆیه و له ساڵی ٢٠٠٤ له‌لایه‌ن چه‌ند پارێزه‌ر و پسپۆر دامه‌زراوه، رێژیمی ئێران ١٦٢ جیابیری خۆی له ١٩ وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهان تیرۆر کردووه. زێده له‌مه، بۆ ئاگاداری ئێوه ته‌نیا له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی ٩٠دا، رێژیمی ئێران ١٥١ ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی له کوردستانی عێراق تیرۆر کرد.
ئه‌گه‌رچی هیندێک له وڵاتانی دیکه‌ش جیابیران و دژبه‌رانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆیان کردۆته مه‌به‌ست، به‌ڵام رێوشوێنی تیرۆری رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌یانگه‌ری ئه‌و راستییه‌یه که تیرۆریزم به‌شێکی جیانه‌بووه‌ی ستراتیژیی ئه‌م رێژیمه‌یه بۆ درێژه‌دان به دیکتاتوریه‌ت له نێوخۆ و په‌ره‌پێدانی توندئاژۆیی و خۆف له ده‌ره‌وه. پشتیوانی رێژیمی ئێران له تیرۆریزم، نه ته‌نیا هاووڵاتییانی ئێرانی کردۆته مه‌به‌ست، به‌ڵکوو هاووڵاتیانی بیانی و له نێو ئه‌واندا ئوروپایی‌یه‌کانیشى لێ بێبه‌ش نه‌کردووه.
تێگه‌یشتن له‌م راستییانه ــ که تیرۆریزم به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی ستراتیژیی رێژیم له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌یه و قوربانییانی ته‌نیا ئێرانی نین ــ کاردانه‌وه‌ی سیاسی گرینگی هه‌یه.
له‌مێژ ساڵه، ئێمه له نێو ئوپۆزسیۆنی دێمۆکراتی ئێرانی‌دا پێداگریمان کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رژوه‌ندی درێژخایه‌نی خه‌ڵکی ئێران و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه‌ک شتن: ئێرانێکی ئازاد و دێمۆکرات. به‌ڵام، به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناو‌کی، پشتیوانی له تیرۆریزمی جیهانی و هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئه‌م رێژیمه بۆ سه‌یته‌ره‌ی ته‌واو به سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌مه له جاران زۆر روونتره.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییه، پشتیوانی کردن له خه‌باتی له‌مێژینه بۆ ئازادی و دێمۆکراسی له ئێران‌دا نه ته‌نیا ئه‌خلاقه‌ن دروسته، به‌ڵکوو له روانگه‌ی ئاشتی ناوچه‌یی و سوباتی به‌واتا پرسێکی ستراتژیکی حه‌یاتی‌یه.
به شێوه‌ی سروشتی، ئه‌وه به‌و واتایه دێ که سوبات پێویسته پێناسه‌کی نوێى بۆ بکرێت. سوبات نابێت ته‌نیا به واتای نه‌بوونی شه‌ڕ، یان بوونی ئاڵۆزی و ناکۆکی به‌رته‌سک لێکبدرێته‌وه، به‌ڵکوو پێویسته به باری ئه‌رینیدا بخوێندرێته‌وه و به بوونی دێمۆکراسی به‌رده‌وام گرێ بدرێ ــ وه‌ک ئورووپای رۆژئاوا. له حاڵێکدا واتای زاڵی سوبات له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بووه‌ته تراژیدیایه‌کی مرۆڤایه‌تی سه‌لمێندراوه. چالاکانی مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌دا ده‌یان ساڵه هاوار ده‌که‌ن که سوباتی به‌رهه‌م هاتووی داموده‌زگای سه‌رکووت نه‌ته‌نیا تراژیدیایه‌کی مرۆڤایه‌تییه به‌ڵکوو ئاکامیشی هه‌ر شکسته.
رێژیمه دیکتاتۆرییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، حکوومه‌ته‌کانی ناوچه‌یان کردۆته دوژمنی گیانی هاووڵاتییانیان و به‌هاری عه‌ره‌بی جارێکی دیکه ئه‌م راستییه‌مان وه‌بیر دێنێته‌وه. که‌وابوو، نابێ جێگای سه‌رسووڕمان بێت که مه‌زن‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ رێژیمه نامه‌شروع و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ره‌کی نین، به‌ڵکوو نێوخۆیین. ئه‌و سوباته‌ی ئه‌وان پێیان وابوو پێی گه‌یشتوون و به پێشێل کردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ رایان گرتبوو له ئاکامدا به رووخان و له‌به‌ین چوونیان ته‌واو بوو ــ هه‌روه‌ک له تونیس و میسر و لیبی و یه‌مه‌ن شاهیدی بووین. ئه‌م پرۆسه‌یه ئیستا سووریه‌شی گرتووەته‌وه، گه‌رچی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به هاوکاری ته‌واوی رێژیمی ئێران و به به‌کارهێنانی ماشینی کوشتار له هه‌وڵی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌یه دایه. ئه‌وانه‌ی که پێشتر له‌و بڕوایه‌دا بوون که دیکتاتۆره‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین توانایی راگرتنی سوباتیان هه‌یه، و هه‌ر به‌م هۆکاره‌ش چاویان له‌م تراژیدیایه ئه‌خلاقی و مرۆڤاییه‌تى نووقاند بوو، ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌رێنی سوبات ره‌چاو بکه‌ن.
خوێندنه‌وه‌ی سەقامگیری به‌م چەشنه نوێیه نه ته‌نیا ئه‌خڵاقه‌ن دروسته، به‌ڵکو له روانگه‌ی ئاسایشی ناوچه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بایه‌خی ستراتژیشی هه‌یه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه ته‌نیا پێویسته سه‌یری پێوه‌ندییه‌کانى ئورووپاى رۆژئاوا، ئه‌مریکا، ئوسترالیا و ژاپۆن پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بکه‌ین. سەقامگیریی واتادار و ئاسایشی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ته‌نیا له رێگای دێمۆکراسییه‌وه به‌ئاکام ده‌گات.
ئێرانێکی دێمۆکراتیک که رێز له مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی، کولتووری و ئاینی کۆمه‌ڵگای خۆی بگرێ، ئه‌و رێبازه بوو که دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی خه‌باتی بۆ ده‌کرد. ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه بوو که ئێرانی ئازاد و دێمۆکراتیک نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆی به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌ش له ئاشتیدا ده‌بێ. ئێران هه‌موو ئه‌و پتانسیه‌لانه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێ که وڵاتێکی گرنگ و ئه‌ندامێکی کارامه‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێت گه‌ر بێت و رێگای به‌ره‌وه سه‌ربه‌ستی و دێمۆکراسی بگرێته به‌ر.
به‌ڵام هه‌تا هه‌نووکه رێژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێران مافی هاووڵاتییانیان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک ژێرپێ ناوه. گه‌رچی به میلیونان له خه‌ڵکی ئێران، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌ز و جنسیه‌ت، سه‌رکوت کراون، به‌ڵام ناکرێ ئه‌م راستییه نه‌بینین که هه‌رکام به هۆکارێکه‌وه سه‌رکوت ده‌کرێن. کورد، ئازه‌ری، به‌لوچ، تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و که‌سانی سه‌ر به که‌مایه‌تییه ئاینییه‌کانی به‌هایی و یارسان به هۆی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و ئایینییانه‌وه سه‌رکوت ده‌کرێن. تێگه‌یشتن له‌م راستییه گرینگییه‌کی ئه‌ساسیی هه‌یه له داڕشتنی سیستمێکی سیاسی نوێ له ئێران‌دا که به راستی دێمۆکراتی بێ.
له کوردستانی ئێران سه‌رکوت نه‌هادینه کراوه و لایه‌نی سیاسی، کولتووری، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. له گشتیان گرینگتر، کورد مافی خوێندن به زمانی زگماکی و مافی خۆبه‌رێوه‌به‌ری بۆ پاراستنی که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی و کولتووری لێ زه‌وت کراوه که بۆته هۆی ئه‌وه که کولتووری کوردی به‌رده‌وام له ژێر مه‌ترسیدا بێ. زێده له‌مه، ده‌سبه‌سه‌ر کرانی سه‌ره‌ڕۆیانه، به‌ند و شکه‌نجه کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ، بیرمه‌ندان و بگره خه‌ڵکی ئاساییش کرده‌وه‌گه‌لێکی رۆژانه‌ن له کوردستانی ئێران. بێجگه له‌وانه ئاکامی ره‌وشی به‌ڕێوه بردنی ئه‌م سیاسه‌ته کوردستانی له دۆخی خوارگه‌شه‌ی ئابووری هێشتووه‌ته‌وه و کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی وه‌ک نه‌بوونی هه‌لی گونجاوی په‌روه‌رده و کار، دڵه‌ڕاوکیی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رز بوونی ئاستی خۆکوژی (به‌تایبه‌تی له نێو ژناندا) گیرۆده بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان و گه‌لێک دیارده‌ی ناحه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه‌ی به‌دواوه بووه.
ئه‌م هۆیانه‌ن که پشتیوانی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێرانی بۆ گۆڕینی رێژیم راکێشاوه. به‌شداریی که‌می خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه شانۆییه‌کان، ته‌نانه‌ت بایکوت کردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی که رێژیم ئاخووندی له کوردستان به‌ڕێوه‌یان ده‌بات به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه‌ن. ئێمه دڵنیان که‌له ئه‌گه‌ری له ئارادا بوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه ــ که به بڕوای ئێمه له‌ژێر سێبه‌ری رێژیمی ئێستادا مومکین نییه ــ خه‌ڵکی کورد ده‌نگ به دێمۆکراسی فێدارڵی و سێکولار ده‌ده‌ن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که‌له کوردستانی ئێران‌دا بۆ راپرسى گشتى دیاری کردنی چه‌شنی حکوومه‌ت له ساڵی ١٩٧٩دا بایکوت کرا. بڕوامان وایه که داخوازی سیستمێکی سیاسیی نوێ له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا پشتیوانی به‌ربڵاوی خه‌ڵکی له گه‌ڵه. به‌ڵگه‌ی ئێمه بۆ ئه‌م بۆچوونه له‌م پرسیاره‌دا ده‌رده‌که‌وێ: ئه‌گه‌ر رێژیمی ئێستای تاران لای وایه که پشتیوانی زۆربه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێرانی له پشته، بۆچی رێگا به هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه به ئاماده بوونی چاوه‌دێرانی نێوده‌وڵه‌تی ناده‌ن؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره روونه و ئاشکرایه.
له نیهایه‌تدا ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی خه‌ڵکی ئێرانه ــ به هه‌موو جیاوازیی‌یه‌کانیانه‌وه ــ که ده‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکراتیک له وڵاته‌که‌یان بێننه ئاراوه که ئاوێنه‌ی ویست و داخوازه‌کانیان بێت و رێز له مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ بگرێت. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و خه‌باته‌یه که ئێمه له ساڵی٢٠٠٦دا به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه که‌له رێکخراوه‌کانی باقی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵمان پێکهێنا هه‌تا هه‌موو پێکه‌وه له راستای به ئه‌نجام گه‌یاندنی ویست و داخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لانی ئێران تێبکوشین له‌هه‌مان کاتدا بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م خه‌باته پشتیوانی سیاسی و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیمان پێویسته. به‌شێک له‌و هۆکارانه بوو که دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیی هان دا که‌له ساڵی ١٩٩٢دا سه‌فه‌ری بێرلین بکات و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تڤانانی ئورووپایی پێک بێنێ بۆ شێ کردنه‌وه‌ی روانگه‌ی خۆی له‌سه‌ر داهاتوویه‌کی دێمۆکراتی بۆ ئێران و کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ ئه‌م رێبازه.
دکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و رێبه‌ران، سیاسه‌تڤانان و چالاکانی بێ ئه‌ژماری کورد ژیانیان پێشکه‌شی ئه‌م رێبازه کردووه. حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، خه‌باتی خۆی بۆ وه‌دی هێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی کورد و ئازادی و دێمۆکراسی له ئێران‌دا درێژه پێ ده‌دا. ئێمه، وه‌ک هه‌میشه، بۆ وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌یه‌کی دیمۆکراتی له ئێران‌دا حازرین و قوربانیشی بۆ ده‌ده‌ین.
سپاس بۆ سرنجتان