کوردستان میدیا: بە مەبەستی گەرم کردنی تەنووری شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ڕێژیم، مۆرە پاڵێوراوەکان کەوتنە شەڕە دندووکە و لەدژی یەکتر قسەکردن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، محەممەدباقر قالیباف کە لەلایەن شۆرای نیگەهبانەوە تەئید کراوە لە لێدوانێکی سەیر و سەمەرەدا بەڵێنی دابوو بە خەڵک کە ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوێت مانگانە ٢٥٠ هەزار تمەن پارە ڕادەستی خوازیارانی کار دەکات و ٥ میلیۆن پیشەی نوێ دادەمەزرێنێت.
ئەم قسانەی ناوبراو کە ڕەنگە تەنیا لە خەیاڵاتی خۆیدا مانایان هەبێ، شەڕە زێڕینگەرییەکانی بۆ گەرمکردنی هەرچی زیاتری تەنووری هەڵبژاردنەکان خۆش کرد و چەندین کەس لەوانە عەلی لاریجانی، سادق لاریجانی و ئێسحاق جەهانگیری هەڵوێستیان گرت.
عەلی لاریجانی لەمبارەوە وتوویەتی: دانی پارەی بەلاش بە خەڵک، بێ ڕێزی کردنە بە پێگەی خەڵک، هەروەها سادق لاریجانی وتوویەتی: پێویستە کاندیداتۆرەکان خۆیان لە دانی وادەی بێبنەما ببوێرن.
ئەم قسانەی قاڵیباف هاوشێوەی قسەکانی مێهدی کەڕووبی و مەحمود ئەحمەدی نژادە کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٨٨دا بەڵێنی دانی پارەی بەلاشیان بە خەڵک دەدا.
هەر لەمبارەوە ئێسحاق جەهانگیری، بەربژێری دوازدەیەمین خولی سەرکۆماری ڕێژیم هەلوێستی گرتووە و وتوویەتی: ئەگەر کەسێک بڵێ چەند میلیۆن هەلی کار چێ دەکەم ئەوە ڕوونە کە دەیهەوێ درۆ بکات و خەڵک فریو بدات.
قاڵیباف هەروەها وتبووی: من و ئیبراهیم ڕەئیسی ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە ئەویش بریتییە لە؛ دووبارە نەبوونەوەی دەوڵەتی ڕۆحانی چوونکە ئەم دەوڵەتە وڵات لە لێوارەکانی مەرگ نیزیک دەکاتەوە.
هەڵبەت حەسەن ڕۆحانیش لەم نێوانەدا بێکار دانەنیشتووە و وەک ساڵانی ڕابردوو، جارێکی دیکە دەستی کردووە بە دانی بەڵێنی نێوبەتاڵی وەک هێنانی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی فەزای زانکۆکان و چارەسەری کێشە ژینگەییەکان؛ وادە و بەڵێنگەلێک کە کارنامەی کارییەکەی دەری دەخات هیچ بنەمایەکیان نییە و تەنیا بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و گەرمکردنی شانۆی هەڵبژاردن دەکرێت.