کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی کورد شانازیی نوێیان بۆ کوردستان تۆمار کرد

17:30 - 5 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: وەرزشوانانی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کێبڕکێ جیهانییەکانی تای کیک بۆکسینگ لە وڵاتی گورجستان قارەمانیان بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان؛ وەرزشوانانی کوردی بەشدار لە کێبڕکێ جیهانییەکانی تای کیک بۆکسیگ، توانیان دوو پلەی یەکەم و کەمەربەندی قارەمانی بەدەست بێنن.

لەو کێبڕکێیانەدا مستەفا ستەمدیدە و ڕێبین ئەحمەد زادە وەرزشوانانی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت توانیان کەمەربەندی قارەمانی بەدەست بێنن.

ئەو دوو وەرزشوانە کوردە لە کێشی ٨٠ و ٧٠ کیلۆدا توانییان پلەی قارەمانی بەدەست بێنن.

کێبڕکێ جیهانییەکانی تای کیک بۆکسینگ بە بەشداریی وڵاتانی تورکیه، ڕووسیه، قەزاقستان، گورجستان، مەجارستان و ئێران لە بەڕێوەچووندایه.

وەرزشوانانی کورد لە ٤ پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵات سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و رێژیمی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات، بەردەوام لە کێبڕکێکاندا لە ئاستی جیهانی و ئێران، میداڵی ڕەنگاوڕەنگ بە دەست دێنن.