کوردستان میدیا: شاندێکی پایه‌به‌رزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری، به شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ هاوڕێیانی جیابووه‌وه دانیشتنیان پێک هێنا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شه‌ممه، رێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی، هه‌تاوی شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، سه‌ردانی هاوڕێیانی جیابووه له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی هاوڕێیانی پێشوومان به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی، پێشوازییان لێكرا.
له دانیشتنێكی فه‌رمیدا، به‌ڕێز محه‌مه‌د نه‌زیف قادری، ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ هاوڕێیانی پێشوومان كه هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كان له رێگه‌ی دیالوگ و گرینگی دان به‌م رێكاره كه‌له خزمه‌تی یه‌كیه‌تی و یه‌كڕیزیی حیزبی دێمۆكرات و جووڵانه‌وه‌ی مافخوازی خه‌ڵكی كوردستانه، ئاماژه‌ی پێكرد و له قسه‌كانیدا وتی رێبه‌ری حیزبی دێمۆكرات لێبڕاوانه بۆ ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌یی‌یه هه‌وڵ ئه‌دا و هیواداره هاوڕێیانیشمان به‌م روانینه‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵ گرن.
پاشان به‌ڕێز مسته‌فا مه‌ولوودی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان له‌م سه‌ردانه‌وه و باسی له زه‌رووره‌تی دانیشتنه‌كه و را‌وبۆچوونی خۆیانیان له‌م پێوه‌ندییه‌دا خسته به‌ر نه‌زه‌ری هاوڕێیانی حیزب و پاشان به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌زه‌ر و پێشنیاراتی خۆیانیان باس كرد و پاش زیاتر له دوو كاتژمێر كۆبوونه‌وه له كه‌شێكی دۆستانه‌دا كۆتایی پێهات.