• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

وتەبێژی حدکا: هێرشی تورکیە پاساو هەڵگر نیە

زایینی: ٢٦-٠٤-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/٠٦ - ١٢:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
وتەبێژی حدکا: هێرشی تورکیە پاساو هەڵگر نیە
کوردستان میدیا: حەسەن شەرەفی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە؛ ئۆپێراسیۆنی هێرش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەرتەشی وڵاتێکی دراوسێوە، بە هیچ پێوەرێکی یاسایی ناتوانێ پاساوهەڵگر بێ و بە کردەوەیەکی نەشیاو دادەنرێ.

دەقی بەیانییەکە:

لێدوانێک لەلایەن وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە


کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی (بەرانبەر بە ٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی) هێزی هەوایی ئەرتەشی تورکیە ئۆپیراسیۆنێکی بەرفراوانی هەوایی بۆ سەر بنکەوبارەگاکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و گریلاکانی PKK و شەرڤانانی ڕۆژئاوا لە شەنگال بەڕێوەبرد، کە ژمارەیەکی بەرچاو شەهید و برینداری لێکەوتەوە و زیانێکی زۆریشی بە دامەزراوە نیزامیەکانی هەر دوولا گەیاند، ئەو ئۆپێراسیۆنە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەرتەشی وڵاتێکی دراوسێوە بە هیچ پێوەرێکی یاسایی ناتوانێ پاساوهەڵگر بێ و بە کردەوەیەکی نەشیاو دادەنرێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی پژارەی خۆی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەکا و چاک بوونەوەی هەرچی زووتری زام هەڵگرتووەکانی بە ئاوات دەخوازێ.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک