کوردستان میدیا: فڕۆكە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سووریەیان له نیزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بۆردومان كرد، كه له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە، فڕۆكه شەڕکەرە‌كانی ئیسرائیل پێنج جار بنكه‌یەکی سه‌ربازییه‌یان لە سووریە بۆردومانكرد كه هاوکات كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە بووە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرزیش له زاری سه‌رچاوه‌كانی هەواڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریەوە بڵاوی كرده‌وه؛ فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە زنجیره هێرشێكی هه‌وایی‌دا، كۆگایه‌كی نهێنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان لە نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق كردووه‌ته ئامانج و چه‌ندین جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌م بنكه سه‌ربازییه كه وه‌ك ڕێره‌وێك لە نێوان دیمه‌شق و تاران بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێنراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ڕێژیمی سووریە هه‌ر هەمان بنكه‌ی سه‌ربازیی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی له پارێزگانی ئیدلب به‌كارهێنابوو، کە دواتر بە بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، سوپاى ئه‌مريكا ٥٩ مووشەکی تۆماھۆکى ئاراستەی بنکەى ئاسمانیى سوپاى سووريە له پارێزگاى حۆمس كرد.
هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به ئێران له نیزیك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق له كاتێكدایه كه حكوومەتی ئێسرائیل ھەوڵی ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا دەدات بۆ ئەوەی پێش بە مانەوەی ھەمیشەیی سەربازیی ئێران لە سووریە بگرێت.
هەر لەمبارەوە وەزیری زانیاریی ئیسڕائیل بە ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیلی گوتووە: ئەم چالاکییە سەربازییە بۆ پێش‌گرتن لە قاچاغی چەکوچۆڵی ئێران بۆ حیزبوڵڵا بووە و ئێمە چیدیکە ئیزن نادەین کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەدا تەڕاتێن بکات.
چەند ڕۆژ پێش ئێستاش بێنامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە بۆنەی ڕۆژی شوئا و هۆلۆکاست، هەڕەشەی لەنێوبردنی لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە خەون بە لەنێوبردنی ئیسرائیلەوە دەبینن.
له ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریهوە، پاسدار و بەسیجییەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه و هێزە هاوپەیمانەکانی دژبەری داعش و ئەسەد، شه‌ڕیان كردووه و تا ئێستا چەندین هەزار کەسیان کوژراون و بریندار بوون.