کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی جەیشولعەدل لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ئۆپراسیۆنێکی ئەنجام دا

17:21 - 7 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی جەیشولعەدل لە ناوچەی میرجاوەی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ئۆپراسیۆنێکی نیزامیدا زیاتر لە ١٠ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمیان کوشت.

وێبلاگی عدالت نیوز سەر بە ڕێکخراوی جەیشولعدل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە؛ ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٧:٠٠ ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ئۆپراسیۆنێکی نیزامیدا ١٢ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمیان کوشت.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، گوردانی نیزامیی ناسراو بە شهید نعمت الـلە لە کەمینێکدا کە بۆ هێزەکانی ڕێژیمیان نابوویەوە، ١٢ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمیان لە ناوچەی میرجاوەی ئەو پارێزگایە کوشتووە.

ئەو کەسانەی ڕێژیم سەر بە گروهان هنگ چاهندو بوونە.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل باسی لەوە کردووە کە؛ جیا لە تەلەفاتی گیانیی هێزەکانی ڕێژیم، دەستیان بە سەر چەکوچۆڵی هێزەکانی ڕێژیمدا گرتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ماوەیەک پێش لە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەدا وێبلاگی عدالت نیوز لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارەتیی کوژرانی ڕوحوڵڵا عالی، فەرماندەی گوردانی تیپی ١١٠ی سپای سەلمانی وەئەستۆ گرت. ناوبراو لە نێوان ڕێگای زاهێدان بۆ خاش، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

ڕاگەیاندنەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ناوی کوژراوانی ئەو ئۆپراسیۆنەیان بە ستوان سوم علی پودینه، ستوان سوم محسن دایی زادە، ستوان سوم حمید رضا جهان تیغ و هەروەها بریندارەکانیان بە حجت فاضلی، صادق خدادی، امیر مکاری، مهدی امینی، حسین طاهریان، داوود باشتنی ڕاگەیاندووە.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل ڕێکخراوێکی مەزهەبی ـ نەتەوەییە و بۆ بەرگری لە مافەکانی نەتەوەی بەلووچ دژی ڕێژیمی ئێران خەباتی چەکداری دەکات.