کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەش لایەنی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ڕێژیمی ئێرانیان بایکۆت کرد

00:40 - 8 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: شەش لایەنی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی پێشوویاندا هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ڕێژیمی ئێرانیان بایکۆت کرد.

ڕۆژی پێنج‌شەممە، ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی ٦ لایەنی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی پێشوویان‌دا، لە بارەگای کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی محەممەدنەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەشدار بوون.

مەبەست لە کۆبوونەوەکە باس کردن لەسەر هەڵبژاردنەکانی ۲۹ی بانەمەڕ لە ڕێژیمی ئێراندا بوو.

شەش لایەنی بەشدار لەو کۆبوونەوە، لە کۆتاییدا بەو ئاکامە گەیشتن کە تێکڕا هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ڕێژیمی ئێران بایکۆت بکەن.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا هەر هێز و لایەنێک بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی ئەم بایکۆتە لە چوارچێوەی نێوەرۆکی ئەم ڕاگەیەندراوە و بەپێی سیاسەت و بڕیاری خۆی هەنگاو بنێت.

شایانی باسە هاوڕێیانی پێشوو لە ڕێگای ناردنی نامەیەکەوە بۆ کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران ڕایانگەیاند که؛ دەنگی خۆیان خستە پاڵ بایکۆتی هەڵبژاردنەکە.