کوردستان میدیا: شۆرای ئورووپا سەبارەت بە کەڵکاژۆی ڕێژیمی ئێران لە پۆلیسی ئینتێرپۆل بۆ دەستبەسەرکرانی دژبەرانی سیاسیی خۆی هۆشداری دا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، شۆرای ئورووپا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران و ڕووسیەی بەوە تاوانبار کرد کە؛ بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە یاساکانی پۆلیسی نێودەوڵەتی واتە ئینتێرپۆل، بۆ دەستبەسەرکردنی دژبەرانی سیاسیی خۆیان کەڵک وەردەگرن.
شۆرای ئورووپا ڕایگەیاندووە کە؛ هۆشدارە سوورەکانی ڕێژیمی ئێران و ڕووسیه بە ١٩٠ وڵاتی ئەندامی ئینتێرپۆل لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا پێنج قات زیادی کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەو وڵاتانەی هۆشداریی بە ئینتێرپۆل دەدەن، دەیانهەوێ دژبەرانی سیاسی خۆیان لە دەروەی وڵات دەستبەسەر و ڕادەست بکرێنەوە.
ئەو هەواڵەی شۆرای ئورووپا لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە؛ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران لەژێر چاوەدێریی پۆلیسی ئینتێرپۆلدان.
ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی باڵای وڵاتی ئارژانتین لە ڕەوتی بەدواداچوونی پەروەندی ئامیادا، داوایان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کردبوو، عەلیئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و دیپلۆمات تێرۆریستی بە ناوبانگی ئەو ڕێژیمە، لە سەفەر بۆ ئەو وڵاتانەدا دەستبەسەر بکەن.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران لە تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتیندا دەستیان هەبووە کە ئەو کردەوە تێرۆریستییە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٨٥ هاووڵاتیی جولەکە و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پشتیوانیی ماڵی لە تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتین تاوانبار کرا و دەوڵەتی ئارژانتین خوازیاری گرتن و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەک موحسێن ڕەزایی، عەلیئەکبەر هاشمییڕەفسەنجانی، عەلیئەکبەر ویلایەتی و سەردار ئەحمەد وەحیدی، لە لایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتێرپۆل)ەوە بوو.
ئەو بەرپرسە باڵایانەی ڕێژیمی ئێران جیا لە عەلیئەکبەر هاشمیی ڕەفسەنجانی کە ساڵی ڕابردوو مرد، لە لایەن پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە لەژێر چاوەدێریثدان.