کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەنلاند بەشداری سێمینارێکی کرد

16:49 - 9 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: مەهتاب محەممەدیان بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فەنلاند بەشداری لە سێمینارێکدا کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، سێمینارێک بە بەشداری بەرپرسی پێوەندییەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات مەهتاب محەممەدیان کە لە لایەن ژنانی سوسیال دێموکراتی وڵاتی فەنلاندەوە ڕێکخرابوو بەشداری کرد.

هەروەها ماریتا فێلدترانتا پارلمانتاری فەنلاند لەو سێمینارەدا بەشدار بوو کە تێیدا ناوبراو باسێکی تێروتەسەلی لە سەر وڵاتی فەنلاند و وڵاتانی دراوسێی کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو سێمینارەدا نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات باسێکی لە سەر ژنانی کورد لە نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان کرد کە لە لایەن بەشداربووان بە تایبەت لە لایەن پارلمانتار ماریتا فێلدترانتا پێشوازی لە باسەکە کرا و دەستخۆشی لە بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوی یەکیەتی ژنان کرد کە وەکوو ژنێکی چالاکی کورد لە تاراوگه تێکۆشانیان هەیە.