• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بایکۆت چی گۆڕیوە؟ (بەشی ٢)

زایینی: ٠١-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/١١ - ١١:٤٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بایکۆت چی گۆڕیوە؟ (بەشی ٢)
کەریم پەرویزی

بایکۆت یان بەشداری؟

پرسیاری ئەساسی لێرەدا ئەوەیە کە بایکۆت کردن یان بەشداری کامەیان دەتوانن شتێک بگۆڕن؟

ئەوەی کە ئەزموونی چەندین ساڵەی دەسەڵاتی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی سەلماندوویە، بەشداریی خەڵک لەو هەڵبژاردنانەدا ڕۆڵی کاریگەریان لە دیاریکردنی ئاکامی شانۆیەکەدا نەبووە و لە هەر قۆناغ و بڕگەیەکدا ڕێژیم بەپێی پێویستییەکانی پیلانی گێڕاوە و شانۆکەی بەشێوازی دڵخوازی خۆی ڕازاندۆتەوە و ئەو کاتەش کە موهەندسیی هەڵبژاردنەکەی بە دڵی خەڵک نەبووبێ و کەسانێک وێرابێتیان ناڕەزاییەک دەرببڕن وەکوو ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە کوشتار و ئەشکەنجە و دەسدرێژی کردن، خەڵکیان سەرکوت کردووە و باندە ناڕازییەکانی ڕێژیمیش بێدەنگ بوون، چوونکە لە ڕاپەڕینی خەڵکدا ئەساسی ڕێژیمەکەیان وەمەترسی دەکەوێ و لە بڕگەی کۆتاییدا هەر لەگەڵ وەلیی فەقیه دەگەنەوە بە یەک. دوای چەندساڵێش کە وا دەزانن خەڵک شتەکانیان لەبیر کردووە، وەکوو خاتەمی داوای ئاشتبوونەوە لەگەڵ وەلیی فەقیهدا دەکەن و خامنەییش ئاشتیان ناکاتەوە!

بەشێوەیەکی گشتی نە سەرۆک کۆمار لە ئێرانی ئیسلامیدا دەسەڵاتێکی هەیە تاکوو بە قازانجی خەڵکی وەکار بێنێ و نە ڕێگە دەدەن کە کەسی تۆزێک خراپ! بەشداری ڕکەبەریی هەڵبژاردن بێ و نە ڕێگە دەدەن کە دەنگی خەڵک تەنانەت ئەو کاریگەریەشی هەبێ کە لە نێو مۆرە چنراو و دەسنیشانکراوەکاندا کەسێک هەڵبژێرن.

لە وەها پرۆسەیەکی لەپێشدا هەموو چوارچێوە دیاردا، دەرەتانی هیچ نیە و بەشداری کردن تەنیا دەبێتە ئامادەبوونی خەڵک لە پای سندووقە نمایشییەکاندا و لەبەرچاوی دووربینەکاندا بە جیهان نیشان بدەن کە ڕێژیمەکەیان ڕەوایی خەڵکی هەیە و سەرەڕای هەموو سەرکوت و کوشتار هێشتا خەڵک مل ڕادەکێشن بۆ تیغی جەللاد.

لە هەندێک لەم هەڵبژاردنانەدا جارنەجارێک دەنگێکی وەها پەیدا دەبێ کە ئەو گۆڕەپانەی بەربژاربوون و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە و کایەی سیاسییە دەکرێ وەکوو دەرەتانێک کەڵکی لێ وەربگیرێ کە خەڵک داواکارییەکانیان بێننە بەرباس و لانیکەم خەڵک قسەی خۆیان بکەن. ئەم ئیستدلالە چەند گرفتی سەرەکیی هەیە:

- یەکەم ئەوەی کە خەڵک لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان بە شێوازی جۆربەجۆر داواکاری و ویستی خۆیان باس کردوە و ساڵانێکی دوور و درێژە کە خەڵک داوای ئازادی دەکەن و هەر بوونی هەزاران شەهید و هەزاران کەس کە ئەزموونی زیندانەکانی کۆماری ئیسلامییان هەیە و ئێستاش زیندانەکان پڕن لە زیندانیی سیاسی، بەڵگەی حاشا هەڵنەرگن کە خەڵک داواکاری و قسەکانی خۆیان هێناوەتە بەرباس.

- دووهەم گرفت ئەوەیە کە خودی ئەم ئیستدلالە دەچێتە خانەی خزمەت بە ڕێژیمەوە کە گوایە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەرەتان بۆ خەڵک هەیە کە ویستی خۆیان باس بکەن و هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا لە کەش و دۆخی ئازادیدا بەڕێوە دەچێ! لە کاتێکدا دەزانین کە بەتایبەت لە کوردستاندا چ ڕایەڵەیەکی پڕ هەزینەی سیخوڕ و بەکرێگیراو بڵاو کراوەتەوە و هەرکەس شتێکی چکۆلەش بهێنێتە بەرباس تووشی چ ئاکامێکی دەکەن و لە زینداندا چی بەسەر دێنن.

- سێهەم گرفت ئەوەیە کە هەندێک کاناڵی تایبەتیی ڕێگەپێدراوی ڕێژیم کە باس لە داخوازی و قسەکانی خەڵک دەکەن، بەتایبەت لە کوردستاندا، لەو سەروبەندەی هەڵبژاردنەدا کە وەگەڕ دەخرێنەوە، ئاستی مافی ڕەوای نەتەوەی کورد ئەوەندە دابەزێنن کە لەگەڵ کەمترین ستانداردەکانی کۆماری ئیسلامیدا بێتەوە و لەڕاستیدا بەناوی کوردەوە قسە دەکەن و ویستی نەتەوەی کورد هەرزان فرۆش دەکەن.

- گرفتی چوارەم ئەوەیە کە هەندێک کاناڵ و مۆرەی هاندراوی ڕێژیم بن یان گەر خۆیان و ئیرادەی خۆیان بن، چالاکیی سیاسی و خەبات بۆ مافی گەل ئەوەندە بەرتەسک دەکەنەوە کە خۆی لە چوار ساڵ جارێک شانۆگەریی هەڵبژاردندا ببینێتەوە و لەو سەردەمی شانۆ سیاسییەدا هەندێ لێدوان بدەن و وا بنوێنن خەبات دەکەن و دوای کۆتایی شانۆکە و دادانەوەی پەردەی کۆتایی، ئەوانیش دەچنە خەوی زستانیی چوارساڵەوە تا لە شانۆیەکی دیکەدا وەجووڵە بخرێنەوە. ئەوانە تەنانەت خەباتکاریش هەرزان فرۆش دەکەن و دەیکەن بە ئیرادەیەکی بێ‌مەترسی و پاستۆریزە.

لە بەرامبەر هەڵوێستی بەشداری کردن و بایکۆت نەکردندا، هەڵوێستی بایکۆت کردن هەیە کە بڕیار دەدا کە لە هەموو شانۆگەری و کایەکە تێ هەڵدەدا و چوارچێوەی دڵخوازی ڕێژیمی قبوول نیە.

پرسیارێک کە زۆر دەمێکە بەرەوڕووی بڕیاری بایکۆت دەبێتەوە لە ئاستی گشتیی ئێراندا ئەوەیە کە؛ ئایا دەتانەوێ بە بایکۆت کردن ئێران تووشی چارەنووسی عێراق و لیبی و لەم دواییانەشدا سووریە بکەنەوە؟

لە کوردستانیشدا ئەوانەی دڵیان بۆ کایە سیاسییەکانی ڕێژیم لێدەدا دەڵێن: باشە بایکۆت کردن تا ئێستا چی گۆڕیوە وا دەتانەوێ ئەو هەڵوێستە کۆن و سواوە دووپات بکەنەوە؟

ئەوانەی کە بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات سیمای بەناو ئۆپۆزیسیۆنیش دەگرن و ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە بایکۆت کردن یانێ خوازیاریی چارەنووسی سووریە و لیبی بۆ ئێران، لە ڕاستیدا مۆرەی کۆک کراوی دەستی دەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمن کە ئەو گوتارە پەرە پێ دەدەن و کەسانی دیکەش کە لێکدانەوەیەکی دروستیان لە دۆخەکە نیە، دەکەونە داوی ژێستی بەناو سیاسی و ڕووناکبیری و پێشکەوتوویی و نیشتماندۆستیی ئەو مۆرانەی ڕێژیمەوە و دەڵێن کە لە بەرامبەر گوزینەی وێرانبوونی ئێراندا، باشتر وایە خەڵک لە نێوان خراپ و خراپتر، خراپەکە هەڵبژێرێ و ئینشاڵڵا ئەم سەرۆکەی ئەمجارە لە ئێراندا شتێک دەگۆڕێ!

پێش لە هەموو شت دەبێ ڕوونی بکەینەوە کە بەشداری نەکردن لە شانۆی ڕێژیم، بە واتای نۆکەری بۆ بێگانە نیە و ئاواتەخوازیی بۆ هاتنی تێرۆریزم بۆ ئێران نیە! ئەو کەسەی کە شانۆی ڕێژیم بایکۆت دەکا، بە هەڵوێستی سیاسیی خۆی دەڵێ کە؛ من ئەم ڕێژیمەم قبووڵ نیە. ئەوە کۆماری ئیسلامییە کە بە کردار و سیاستەکانی دەیەوێ وا نیشان بدا کە یان کۆماری ئیسلامی، یان وێرانبوونی ئێران، کامیان هەڵ دەبژێرن؟ هەر وەک چۆن لە سووریەشدا وایان کرد و بە یارمەتیدان بە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەکوو بەرەی نوسرە و داعش، بە جیهانیان گوت کە گەر یارمەتیدەری ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد بن، جێگاکەی بە داعش پڕ دەکرێتەوە. ئەم سیاسەتە واتە بەبارمتەگرتنی داهاتوو. بەم شێوازە کۆماری ئیسلامی و مۆرەکانی و هەڵخڵەتێندراوەکانی، وا نیشان دەدەن کە داهاتووی بێ کۆماری ئیسلامی یانێ ماڵوێرانی و ئێوە دەبێ مل بۆ ئێستا ڕابکێشن و هیواکانتان ملکەچی ویلایەتی فەقیه و کایەکانی بێ و چاو لە دەستی ئەو بن تاکوو خێرێکتان پێ بکا.

ئەوانەش لە کوردستاندا دەڵێن کە بایکۆت چی گۆڕێوە؟ لە ئەساسی شانۆکە تێنەگەیشتوون و هێشتا نازانن کە ئەوەی وەلیی فەقیه دەیکا تەنیا و تەنیا کایەیەکی سیاسییە کە بەرهەمەکەی باندەکانی نێو ڕێژیم دەیخۆن و هەندێک مۆرەی سەر بەم باند یان ئەو باندەی دیکەی ڕێژیمیش ڕەنگە لە کوردستاندا بەرماوێکیان بەر بکەوێ و ئەوانە ئامادەن ئاوات و ڕوئیاکانی نەتەوەیەک لەپێناوی ئەو بەرماوەدا بفرۆشن.

بەڵام لە خودی کایە سیاسییەکە گرنگتر ئەوەیە کە ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهی، بە کایەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ستراتیژییەک پیادە دەکا کە بریتییە لە "ئێران وەکوو ئومەتی واحیدەی ئیسلامی نمایش کردن" و خەڵکی ئێران لە مێگەلێکدا کۆکردنەوە و شوانی کردن.

ئەم سیاسەتە ستراتژیکە، هەندێک بەنداو و شاخی گەورە و قورس و گرانی لەبەردەمە کە کوردستان یەکێک لە گرنگترینەکانیەتی. سیاسەتی ئومەتی واحیدەی ئیسلامی دەیەوێ هەموو خەڵکی ئێران بە هەموو جیاوازی و گرووپ بەندیی نەتەوەیی و ئاییینی و فەرهەنگی و جوگرافیایی و توێژیی و ... لە ناسنامەی خۆیان بەتاڵ بکاتەوە و سەرلەنوێ بەرگێکی خوازراو و دڵخوازی ڕێژیمیان وەبەردا بکا و هەموویان یەک ڕەنگ و یەک دڵ و یەکدەست و چاولەدەستی یەک کەس و چاو بڕیو لە یەک شوێن واتە جەماران بکا و هەموو ئاوات و خولیاکانیان لە خوتبەکان و نووری دەموچاوی وەلیی فەقیهدا ببینن.

ساڵانێکی دوور و درێژە کە بە هەموو فرتوفێڵێک هەوڵ دەدەن کە بەتایبەت کوردستان لە ناسنامەی خۆی بەتاڵ بکەنەوە و پێملی کێشە و پێناسە دیاریکراوەکانی تارانی بکەن. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەنیسبەت هەموو شوێنێک ئەو کردەوەیەی هەیە و بەتایبەت بەنیسبەت کوردستان و نەتەوەی کوردەوە بە هەستیاریی زۆرترەوە دەیەوێ کورد لە گەمە سیاسی و شانۆگەرییەکانی تاراندا بتوێنێتەوە و ئەیدئالەکانی داگیر بکا.

هەڵوێستی بایکۆت کردنی شانۆکانی ڕێژیم، تەنیا هەڵوێستێکی سیاسیی ماوەدار نیە، بەڵکوو لە ئیرادەی خۆڕاگریی نەتەوەیەکەوە سەرچاوە دەگرێ کە بە ڕێژیمی تاران دەڵێ من لەچوارچێوەی ئیدئۆلۆژیی داسەپاوی تۆدا خۆم نابینمەوە و هەموو چوارچێوەکەت تێک دەدەم.

هەڵوێستی بایکۆتی کایەی وەلیی فەقیه، ئیرادەی خەباتگێڕانەی نەتەوەیەکە کە بە ڕێژیم دەڵێ "نا". ئەم "نا"یە لە ڕابردوو و لە ئێستا و لە داهاتوودا دەنگ دەداتەوە و مێژوویەکی جیاواز بۆ نەتەوەی کورد تۆمار دەکا.

ئەم هەڵوێستە، تەنیا هەڵوێستێکی کۆن و لێکدانەوەیەکی سواو نیە، بەڵکوو ناسنامەیەکی خۆڕاگری و بەرخۆدانە کە دەستەمۆ ناکرێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".