کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سویس بەشدارییان لە ڕێپێوانی ڕۆژی کرێکاردا کرد

17:49 - 12 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە ڕێپێوانێکدا بەم بۆنەوە بەشداریان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە وڵاتی سوئیس بەبۆنەی ١ی مەی، ڕۆژی جیھانی کرێکار ڕێپێوانێک بە بەشداری ھەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری زوریخ بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێپێوانە لە لایەن سەندیکا کرێکاریی و ڕێکخراوە چەپە سوئیسییەکان ڕێکخرا بوو.

لەو ڕێپێوانەدا بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لەو وڵاتە و ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدار بوون.