کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا لەگەل تام ئاڵێن (Tom Allen) جێگر و ڕاوێژكاری سیاسی و یاسایی پارلمان و هه‌روەها پارلما‌نتار شێرڵ هاردكاستڵ (Cheryl Hardcastle) سه‌ر به حیزبی نیو دێموكرات (New Democrat) و جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی لە پارلمانی کانادا کۆبوونەوە.
ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢ی مه‌ی ٢٠١٧ی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا پێکهاتوو لە کەریم ئیزەد پەناە و کەژاڵ محەممەدی لەگەڵ تام ئاڵێن (Tom Allen) جێگر و ڕاوێژكاری سیاسی و یاسایی و پارلما‌نتار شێرڵ هاردكاستڵ (Cheryl Hardcastle) سه‌ر به حیزبی نیو دیمۆكرات (New Democrat) و جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی لە پارلمانی کانادا کۆبوونەوە.
لەو سەردانەدا شاندی حیزبی دێموکرات سەرەتا باسێکی تێر و تەسەلیان لە سەر جووڵانەوەی مافخوازانەی میللەتی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات و ڕۆڵی ئەرێنی و ئەکتیڤی ئەو حیزبە لە سەرخستنی شۆڕشی گەلانی ئێران بۆ گەیشتن بەئازادی، دێموکراسی، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئابووری، دەستەبەرکردنی مافە مەدەنی و نەتەوایەتییەکانی گشت گەلانی ئێرانیان، پێشکەش به ناوبراو کرد و گوتیان؛ ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکرات دوای سەرکەوتنی شۆڕش، هەوڵیدا ئەو مافانە لە ڕێگای ئاشتیانە و بە شێوەی دێموکراتیک وەدی بهێنن و گەلی کورد و باقی گەلانی ئێران بە مافە نەتەوایەتییەکانیان بگەن.
لەو سەردانەدا، شاندی حیزبی دێموکرات باسیان له فەرمانی جیهادی خومەینی و هێرشی بەربڵاو و گشتگیری لەشکر و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد. شاندی حیزبی دێموکرات هه‌روه‌ها باسیان لەوە کرد کە؛ لەو لەشکرکێشییەی کۆماری ئیسلامی‌دا، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی کوژراون. سەدان هەزار کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون. بە هەزاران کەس ماڵ‌وێران، بریندار، کەم‌ئەندام، دەیان هەزار کەس زیندانی و تەبعید کراون و هەزاران کەس ئێعدامی سەحرایی کران و زۆرێک لە ئێعدام کراوەکان گۆڕەکانیان تا ئێستاش نادیارە. هەزاران گوند و دەیان شارۆچکە وێران و خەڵکەکەی ئاوارەکراون، بێ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە. دیارە ئێعدام، زیندانی کردن و تۆقاندن تا ئێستاش بەردەوامە.
لەو کۆبوونەوەدا هه‌روه‌ها باس لە پێشێل کردنی سیستماتیکی مافی مرۆ‌ڤ و سیاسەتی هەڵاواردن لە کوردستان، به‌لوچستان، ئه‌حواز ، بەندکردنی چالاکانی سیاسی و ئەشکەنجەدانیان، بێبەش‌کردنی منداڵانی کورد و عه‌ره‌بی ئه‌ل ئه‌حواز و به‌لوچ لە خوێندن بەزمانی دایكی ، قەدەغەکردنی دانانی ناوی کوردی لەسەر منداڵان و شوێنەکان، پێشیل کردنی مافە نەتەوایەتی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و مەدەنییەکانی نەتەوەی کورد،دوورخستنەوەی چالاکانی بواری ڕامیاریی کورد بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێران، هه‌ڵاواردن بە شێوەی سیستماتیک کرا.
هەروەها لە ڕووی ئابووریشەوە باسیان لەوە کرد کە، ڕژیم ئابڵۆقەی خستۆتە سەر نەتەوەی کورد و بە شێوەی سیستماتیک خەڵکی کوردستانی لە هەژاریدا ڕاگرتووە و ڕایدەگرێت بۆ ئەوەی، بۆ جێبەجێ‌کردنی پیلانەکانی لە دژی خەڵک و ئازادیخوازان، مەجبووریان بکات هاوکاریی بکەن.
شاندی حیزبی دێموکرات هەروەها لە درێژەی باسەکەیاندا، باسیان لە کۆڵبەران کرد، کە چۆن بۆ بژیویی خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیان ڕوویان کردۆتە ئەو کارە دژوارە و وێنەی کۆڵبەرانیان ڕادەستی ناوبراو کرد. له‌و كۆبونه‌وهدا ڕاپۆرتێكی ٤٨ لاپه‌ره‌یی كه باس له پێشێلكردنی مافی مرۆ‌ڤ، مافی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌ڵاواردن، له‌سێداره دان، په‌راویز خستن، كوشتن و ده‌سبه‌سه‌ر كردن و زیندانی درێژ خایه‌ن، قه‌ده‌خه كردنی خوێندن به زمانی دایكی، ڕێگه پێنه‌دان به درووست كردنی هیچ جۆره حیزبێكی سیاسی، نه‌بوونی هیچ چه‌شنه ئازادی، كوشتن به هۆكاری سیاسی، ئه‌شكه‌نجه، ڕه‌وشی زندان، محاكمه ... كه له لایه‌ن ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئا‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠١٦ بڵاو بووه‌وه له‌گه‌ڵ ڕیپۆرتی سێ مانگی ساڵی ٢٠١٧ له ناوه‌ندی كوردپا له سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆ‌ڤ و پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم، داكیومێنتی زانیاری له‌سه‌ر كوردستان و حیزب پێشكه‌ش به ناوبراو كرا.
وەفدی حیزب هەروەها باسیان له ده‌ستێوه‌دران و ڕۆڵی تێكده‌رانه‌ی ڕژیم له ناوچه‌كه و پاڵپشتی ڕژیم له گرووپه توندڕه‌وه‌كان و تێرۆریسته‌كان كرد و باسی ئه‌وه‌ی كه چۆن ڕژیم حه‌فتانه باس له ناو بردنی وڵاتان و میلیۆنان كه‌س ده‌كات كرد، دووپاتیان كرده‌وه كه ڕژیم هیچ چه‌شنه بڕوایه‌كی به مافی نه‌ته‌وایه‌تی، مافی مرۆ‌ڤ، ئازادی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رابه‌ری كه ئه‌ساسیترین شتن له كۆمه‌ڵگای كه‌نه‌دا و وڵاته ئازاده‌كانه، نییە.
شاندی حیزب هه‌روه‌ها باسیان له شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردن كرد كه تێیدا هیچ چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك له‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه درووست نابێت، بگره سیسته‌م هه‌ر هه‌مان سیستمه و ڕه‌وشی ژیان و مافی مرۆ‌ڤ خراپتر ده‌بێ و باشتر نابێت. هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م باسەدا باس له‌وه كرا كه چۆن له به‌رنامه‌ی ئه‌ساسی ڕژیم ته‌نیا شیعه‌ی ١٢ ئیمامی ئه‌توانن ببن به سەرکۆمار و چۆن نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و ژنان كه ئه‌بن به نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا هیچ مافێكیان نیه له‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه.
وەفدی حیزب هەروەها باسی لەوە کرد کە؛ حیزبی دێموکرات هیچکات بڕوای بە شەڕ نەبووە و نییە و نابێت، بەڵام ڕێژیم هیچ ڕێگایەیکی بۆ خەڵک و حیزبی دێموکرات، بێجگە لە بەرخودانی شۆڕشگێڕانە نەهێشتۆتەوە و ئازادیخوازانی حیزب و گەل بۆ داکۆکی‌کردنی لە مافە نەتەوایەتییەکانیان مەجبوور بوونە و مەجبوورن بە گژ لەشکری تێرۆریستی سپای پاسداران و بەسیج و ئیتلاعاتدا بچنەوە. لە شەڕی بەرگری لە مافەکانی نەتەوەی کورد تا ئێستا، هەزاران ئازادیخوازی کورد گیانی خۆیان فیداکردووە.
دوو ڕێبەری گەورەی کورد، دوکتور قاسملوو لە سەر مێزی بەناو وتووێژ بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە وییەنی پێتەختی دەوڵەتی ئۆتریش تێرۆرکرا کە بە داخەوە تێرۆریستەکان لە لایەن دەوڵەتی ئەو کاتی ئۆتریشەوە بۆ ئێران ڕەوانە کرانەوە و دوکتور شەرەفکەندی لە بێرلینی ئاڵمان لە لایەن تێرۆریستە نێردراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تێرور کرا، بەڵام بەخۆشییەوە تێرۆریستەکان دەستگیر کران و لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا، دادگایی کران و هەر کام لە تێرۆریستەکان بۆ چەندین ساڵ زیندانی کران. لەوەش گرینگتر بە بەڵگە، سەرانی کۆماری ئیسلامی بە ڕێبەری نیزامیشەوە و چەندین کەسی دیکەش، وەک فەرمان دەر و پلان‌داڕێژەری ئەو کردەوە تێروریستییە سیاسییە ناسێندران و ئەو داگایە بە دادگای میکۆنوس ناسراوە.
لە کۆتایی ئەو سەردانەدا، باسی ڕاسان کرا، کە دوای نزیک بە ٢٠ ساڵ ڕاگرتنی چالاکیی بەربڵاوی کادر و پێشمەرگە لە نێو خەڵک و خاکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک جاران هیچ پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕەوای نەتەوەی کورد نەبووه و هەروەها لە سەر شەڕی داسەپاو بە شێوەی جاران سوور بوو، حیزبی دێموکرات لە سەر داوای خەڵک بڕیاریدا کادر و پێشمەرگە تێکەڵ بە خەڵک ببنەوە،ئەویش نە بۆ شەڕ، مەگەر بۆ بەرگری کردن لە خۆیان.
ئەو جێگر پارلمانتارە وێڕای سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌یئه‌تی حیزب، باسی له تیرۆری میكۆنووس و نه‌بوونی هیچ چه‌شنه ئازادیه‌ك بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران كرد و گوتی كه؛ ئێمه هه‌موومان له سێ حیزبه‌كه له په‌رله‌مان له ئێستادا په‌رۆشی ڕه‌وشی مافی مرۆڤین له كوردستان به گشتی و لە ئێستادا هه‌موو حیزبه‌كان گوێبیستی ده‌نگی كوردین. له‌و دیداره‌دا جێگری هاردكاسڵ چه‌ند په‌رله‌مه‌نتاری دیكه‌ی لەحیزبه‌كه‌ی خۆی و حیزبه‌كانی دیكه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر مافی مرۆ‌ڤ كار ده‌كه‌ن به شاندی حیزبی ناساند و باسی له‌وه‌كرد كه له ساڵانی داهاتوودا بانگهێشتی نوێنه‌ری كورد بكرێ بۆ په‌رله‌مان بۆ باس كردن له ڕه‌وشتی مافی مرۆ‌ڤ له كوردستان. ئاڵێن هه‌روه‌ها پێداگریی كرده‌وه لەسەر بەردەوامیی ئه‌و جۆره دیدار و چاوپێكه‌وتنانه.