کوردستان میدیا: کاوه ئاهەنگەری نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بێلژیک لە سێمینارێکدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردی مافی ژنان له ئیسلام و کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن لە پارلمانی ئورووپا بەشداری کرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، به به‌شداری کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له بێلژیک ، سێمینارێک سه‌باره‌ت به مافی ژن له ئیسلام و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای مۆدێرن ،له پارلمانی ئورووپا له شاری بروکسێل به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م سێمیناره له لایه‌ن چوار گرووپی پارلمانی ئورووپا (سۆسیال دێموکرات، لیبرال دێموکرات، کۆنسێرڤاتیڤ و دێموکرات مه‌سیحی) و ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له مافی مرۆڤ به‌ڕێوه چوو.
لەو سێمینارەدا جیا لە چوار ئه‌ندامی پارلمانی ئورووپا که بریتی بوون له ئێستێبان گۆنزالێز پۆنس له گرووپی دێموکرات مه‌سیحی، ژوولی وارد له گرووپی سۆسیال دێموکرات، ئانتیا مه‌ک لێنتیر له گروپی کۆنسێرڤاتیڤ، بیاتریس بێسێرا له گرووپی لیبرال دێموکرات وه‌ک سپانسێری سێمیناره‌که سێ شاره‌زای بواری ئیسلامیش بانگهێشت کرابوون.
جێری کامپبێل، مستەفا ئازمایش و مەتی هیڤێن سێ کۆڕکێری سێمیناره‌که بوون و هه‌ر کامه و له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به وه‌زعی ژن له کۆمه‌ڵگای ئیسلامدا دوان.
جێری کامپبێل ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی زۆری قه‌تڵی نامووسی به بیانوو و لە ژێر ناوی باوه‌ڕی دینی موسوڵمانه‌کان کرد و وتی قه‌تڵی نامووسی نه‌ته‌نیا له وڵاتانی ئیسلامی به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له لایه‌ن موسوڵمانه‌کانی نیشته‌جێ له وڵاتانی ئوروپاییش ڕوو ده‌دات.
دوکتور ئازمایش به پشت بەستن به قورعان تێگه‌یشتنی تووندڕه‌وانه‌ی له ئیسلام به هه‌ڵه زانی و به بۆچوونی ناوبراو له قورعاندا هه‌ڵاواردنی جنسیه‌تی بوونی نیه و له زۆر بواردا مرۆڤ بنه‌مایه نه‌ک پیاو یان ژن بوون.
مەتی هیڤێن له درێژه‌دا باسی له‌وه کرد که کۆمه‌ڵگای ئیسلامی ده‌توانێ بچێته نێو کۆمه‌ڵگای مۆدێرنه‌وه و ژیانی ئه‌مڕۆکه هیچ ناته‌باییه‌کی له‌گه‌ڵ مافی ژنی موسوڵمان نیه و ئه‌م دووانه به پێچه‌وانه‌ی یه‌ک نین به‌ڵکوو هاوته‌ریبن.