• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٣٠ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٩ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

خوێندەوەی هەڵبژاردن لە بەستێنی مێژووی سیاسیی ئێراندا

زایینی: ٠٧-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/١٧ - ١٨:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خوێندەوەی هەڵبژاردن لە بەستێنی مێژووی سیاسیی ئێراندا
ئارەش ساڵح

هەڵبژاردن لە ئێراندا و هەر لە سەرەتای دەسپێکردنیەوە بەرهەمی پانتایی گشتی کۆمەڵگای فارس و گۆڕانکارییەکانی نێو ئەو پانتاییە بووە.

یەکەمین یاسای هەڵبژاردن لە ئێراندا لە ئاکامی بڕیاری مەشروتەی موزەفەرەدین شای قاجار بەدەستی کۆمەڵێک بازاڕیی تاران و مەلای شیعەی فارس بۆ یەکەمین پارلەمانی ئێران دانراوە. ئەو یاسایە کە دەستنیشانی دەکرد کێ مافی هاتن بۆ پارلەمانی هەیە لەسەر دوو ئەساس دانراوە کە گەرەنتی ئەوە دەکات پارلەمان ڕەنگدانەوەی پانتایی گشتی کۆمەڵگای فارسبێت. یەکەمیان لەسەر بنەمای توێژەجیاوازەکانی نێو بازاڕ و دووهەمیان لەسەر ئەساسی فارس بوون؛ واتە بەپێی ئەو یاسایە ئەوانەی کە توانای قسە کردن و نووسین و خوێندن بە زمانی فارسییان نییە ناتوانن بەشداری پارلەمانی ئێران بن. دیارە لەو سەردەمەدا کە هێشتا سیستمی فێرکاری وەکوو کاریگەرترین ئامرازی دەوڵەتی مۆدێڕن بۆ تواندنەوەی جیاوازییەکان نەکەوتبووە دەست حکوومەتی ناوەندی، ئەو یاسایە لە کردەوەدا بە واتای بێبەش کردنی هەموو نافارسەکان بوو. پێکهاتەی مەجلیسی یەکەم تەئییدی ئەو ڕاستییە دەکات کە نەتەوەکانی تر بە شێوەی سیستماتیک لە سیستمی هەڵبژاردن وەلا نران.

دیارە لە کتێبی "ئێران لە نێوان دوو شۆڕشدا"، ئێرڤان ئابراهامیان، بازار لە کۆمەڵگای ئەو سەردەمەی تاران و کۆمەڵگای فارسدا پێناسە دەکات و بە جوانی وێنای دەکات. ئەگەر ئەو وێنەیەی کە ئابراهامیان لە بازاڕ وەکوو شوێنێک بۆ کۆبوونەوە، کڕین و فرۆشتن و باسی ڕۆژ و باسی سیاسی دەیکێشێتەوە بخەینە پاڵ ئەو پێناسەیەی کە هابێرماس لە پانتایی گشتی دەکات، بۆمان دەردەکەوێت کە بازاڕ لە کۆمەڵگای فارسی ئەو سەردەمەدا دەتوانێت ئەو شوێنە بێت کە پانتایی گشتی فارسی تێدا بەدی دەکرێت.

بەرز بوونەوەی ڕێژەی کڕین و فرۆشتن لەگەڵ ئورووپا لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدە و هاتنی تێلێگراف دوو فاکتەری گرینگن کە ئەو پانتاییە تووشی گۆڕانێکی پێکهاتەیی دەکەن کە مەشرووتە و خواستی پارلەمانی لێ دەکەوێتەوە. دیارە زۆرێک لە بیرمەندان بازاڕ وەکوو دەسپێکی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئێران (بەهەڵە دەڵێن ئێران پێویستە بڵێن کۆمەڵگای فارس) دەناسن کە ئەمە دوور لە ڕاستی نییە لەبەر ئەوەی پانتایی گشتی بەستێنی چالاکیی کۆمەڵگای مەدەنیە.

ئەو پانتاییە بە تەواوەتی پێکهاتەیەکی فارسی بووە و خاوەنی ڕیشە و ڕەگەزی کۆنە. پێکهاتەی بازاڕ لە شارە نافارسەکان بۆ وێنە شارە کوردییەکان وەک شاری سنە دەردەخات کە بازاڕ لە کۆمەڵگای کوردستان جیاوازە لە بازاڕ لە کۆمەڵگای فارسدا و ئەو دوو پێکهاتەیە هەم لەباری فیزیکی و هەم لەباری دامەزراوە یاسایی و عورفییەکانەوە لەیەک دابڕاون.

لەلایەکی ترەوە مەلاکانی کوردستان بۆ وێنە ئایەتوڵڵا مەردوخ بە تووندی لە دژی مەشرووتە دەبن و لە نێو مەشرووتەدا جێیان نابێتەوە. بۆیە لە ڕاستیدا پانتایی گشتی کوردستان یان بە تەواوەتی لەگەڵ ئەو بابەتە بێگانە بووە یان تا ئەو جێگایەش کە ئاگادار بووە، جێگایەکی لە نێو ئەو گۆڕانکاریانەدا بۆ نەکراوەتەوە. لە ڕاستی‌دا ئەگەرچی بەشێک لە شاری تەوریز و هەندێک لە ڕۆشنبیرە تورکەکانیش لە مەشرووتەدا هەم بە کردەوە هەم بە هزر بەشداریی بەرچاویان بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی مەشرووتە بەرهەمی پانتایی گشتی کۆمەڵگای فارسە، تورکەکان کەمترین ڕۆڵیان هەم لە نووسینی یاسای هەڵبژاردن و هەم لە پێکهاتەی یەکەمین پارلەماندا هەبووە و کەسانێک وەکوو "حیدرخان عمواوغلی" نەیانتوانیوە بچنە پارلەمانەوە. ئەو کەسانە سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە گرینگترین چالاکان، ڕۆشنبیران و نووسەرانی ئەو سەردەمە بوون، بەڵام بە بیانووی نەزانینی زمانی فارسی نەیانتوانیوە بڕۆنە نێو پارلەمانەوە و بۆ هەمیشە لە پەراوێزدا مانەوە و لە تورکەکانیش ئەو کەسانە ڕۆڵیان پێ درا کە پیادە نیزامی دامەزراوە سەرەکیەکانی نێو پانتایی گشتی کۆمەڵگای فارس بوون.

بۆیە لە ڕاستی‌دا هەڵبژاردن و هەموو دامەزراوە مۆدێڕنەکانی دەوڵەت لە ئێراندا بەرهەمی پانتایی گشتی کۆمەڵگای فارسن و لە ژێر کاریگەریی ئەو پانتاییە گشتیە کارکردیان و چوارچێوەیان دیاری دەکرێت.

جیاوازیی پێکهاتەیی پانتایی گشتیی کۆمەڵگای فارس و کورد لەم سەردەمەشدا خۆی بە زەقی دەنوێنێت. لە ڕاستی‌دا ئەوەی کە کوردستان لەپێوەندی لەگەڵ جووڵانەوەی سەوز بێ لایەن بوو و تەنانەت هاودەردیشی لەگەڵ بزووتنەوەی سەوز نەکرد، خۆی لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت و هەروەها بەو مانایەیە کە ئەو باس و بابەتانە کە لەو دوو پانتایەدا دێنە ئاراوە بە تەواوەتی جیاوازن و بە هیچ شێوە لەگەڵ یەک نایەنەوە.

ئەو سیاسەتەی کە پانتایی گشتی کۆمەڵگای فارسی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە سیاسەتێکە کە میحوەرەکەی پیاوی فارسە و تەنیا کێشەکان و نیگەرانییەکانی پیاوی فارس لەوێ دێنە بەرباس. هەر بەو نیسبەتەش ئەو چەمکە سەرەکیانەی کە کەڵکەڵە و چارەسەر دیاری دەکەن لە چوار چێوەی گوتاری باوک سالاری فارس میحوەر خۆیان دەردەخەن. هەر بۆیەش هەڵبژاردن و هەموو دامەزراوە سیاسییەکانیش لە ژێر کاریگەریی ئەو چەمکانە ڕۆڵ و کارکردی خۆیان دەنوێنن.

بۆ وێنە ئەوەی لە چوارچێوەی پانتایی گشتی فارسدا ڕۆڵەکان و چەمکە بنەڕەتییەکانی واتا دەکات، بە بینینی ڕۆحانی و ڕەئیسی پێی وایە فەزا دووجەمسەری کراوەتەوە و لە ڕاستی‌دا کێشە سەرەکییەکانی خۆی لە مەودایەک لەنێوان ئەو دوو جەمسەرەدا دەبینێتەوە و پێی وایە دژبەرییەک کە لە نێوان ئەو دووجەمسەرەدا هەیە دەتوانێت هەڵگڕی ئەو گۆڕانە بێت کە وەڵامدەری خواستی ئەوە. بەڵام ئەگەر لە ڕوانگەی باسە سەرەکییەکانی نێو پانتایی گشتیی زاڵ لە کۆمەڵگای کوردستان چاو لەو بابەتە بکەی، بە هیچ شێوە ناکرێت ڕەئیسی و ڕۆحانی وەک دوو جەمسەری دوور لەیەک پێناسە بکەیت و هیچ بابەتێکی بنەڕەتیی پانتایی گشتی کوردستانی ڕۆژهەڵات ناتوانێت خۆی لە مەودایەک لەنیوان ئەو دوو جەمسەرەدا ببینێتەوە.

ئەم بابەتە تێمی سەرەکیی هەڵبژاردنە لە ئێمپراتووریەتی مۆدێڕنی فارس کە بە ناوی ئێران دەیناسین. ئێمپراتووریەتێک کە لە چوارچێوەی سنوورە جوگرافیەکانی‌دا شێرە و لە دەرەوەیاندا ڕێوی. بۆیە لە ڕاستی‌دا ئەوەی کە ئایا بەشداری کردن یان نەکردن لە هەڵبژاردندا کامیان بژاردەیەکی عەقڵانیە، زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەنگدەر چۆن خۆی پێناسە دەکات و خۆی لە کوێی سیستمی ئێمپراتووریی پارسیی سەردەمی نوێ دەبینێتەوە. بە زمانێکی تر، ئەگەر دەنگدەر پێی وایە کە کێشەکانی ئەو کێشەکانی پیاوێکی فارسە، ئەوا بژاردەی عەقڵانی بۆ ئەو بەشداری کردنە لە هەڵبژاردن. لەبەر ئەوەی ئەم سیستمە لە ڕاستی‌دا و بێ هێچ گومانێک لە سەر بنەمای سەروەری پیاوی فارس دامەزراوە و چاکسازی دەتوانێت نەتەنیا وەڵامدەری خواستەکانی پیاوی فارس بێت، بەڵکوو دەتوانێت گەرەنتی سەروەری و سەردەستیی مێژوویی ئەو بکات.
بەڵام لە ڕاستی‌دا ئەگەر کەسێک خۆی وەکوو کوردێک، ژنێک، "ئێڵ جی بی تی کیو"، یان تورکێک پێناسە دەکات، ئەوا بەشداری لە هەڵبژاردن بە هیچ شێوە ناتوانێت بۆ ئەو دەنگدەرە بژاردەیەکی عەقڵانی بێت لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن قەرارە ببێتە سەکۆیەک بۆ دەربڕینی جیاوازییەکانی نێوان گوتاری زاڵ و فەرمی لەو وڵاتەدا و قەرارە ببێتە هۆی چاکسازی و بەهێز کردنی ئەو پێکهاتەیە.

بۆیە هەڵبژاردن لە سیستمی زاڵی ئەمڕۆی ئێراندا لە هەموو وڵاتدا خاوەنی یەک واتا نییە. دەسەڵات ئەمە باش دەزانێت بۆیە لە ڕاستی‌دا لە هەموو تەمەنی دژایەتی دوو باڵی سەرەکیی دەسەڵات لە ئێران، ئەو دژایەتییە لە کوردستان بە هێچ شێوە نەیتوانیوە ڕۆڵ بگێڕێت یان واتاساز بێت. لە چاو دەسەڵاتەوە ئەگەر دەنگدان بە ڕۆحانی یان خاتەمی یان تەنانەت مووسەوی لە کوردستان ببێتە هۆی ئەوەی کە باسە سەرەکییەکانی نێو کۆمەڵگای فارس و چەمکە بنەڕەتییەکانیان بگوازرێنەوە بۆ نێو کوردستان یان ببێتە هۆی ئەوە کە کۆمەڵگای کورد بەو چەمکانە و لە چوار چێوەی ئەو دووجەمسەرییەدا کێشەکانی خۆی واتا بکات، ئەوا سیستم براوەیە؛ ئیتر بۆی هیچ جیاوازییەک ناکات کە کامیەک لەو باڵانە لە کوردستان دەنگ دێنن سەرەڕای ئەوە دەنگی کوردستان لەبەر سیستمی دەنگدانێک کە لە ئێراندا هەیە هیچکات ناتوانێت چارەنوووسی هەڵبژاردن یەکلایی بکاتەوە.

بۆ حیزبە سیاسییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان کێشەی دەنگ‌دان و دەنگ‌نەدان لە ئێراندا زیاتر لەوەی باسێکی ئێستێدلالی بێت و بابەتی باس و وتووێژ بێت، بابەتی تاکتیک و ئێستراتێژیە. بۆیە حیزبەکان و بزاڤە کۆمەڵایەتیەکان چەند وزە لەسەر وتووێژ و ئێستێدلال بۆ ئەو بابەتە تەرخان دەکەن، پێویستە زیاتر لەوەش هێز و توانای خۆیان بۆ پێش بردنی بەرنامەی خۆیان واتە بەشداری نەکردن بخەنە گەڕ. دیارە بوروکراسی کۆن و ناکارامەی حیزبی، هاوڕێ لەگەڵ کێشەی هەست بە بەرپرسایەتی نەکردن و خۆ لەقەرەی کار نەدان وەکوو کێشەیەکی کولتووری، بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەگەر بمانەوێ لەو زەمینەیەدا کاریگەریی زیاترمان هەبێت، پێویستە وەکوو بزاڤێکی کۆمەڵایەتی بجووڵێینەوە. واتە ڕووی قسەی ئەم وتارە زیاتر لە هەرکەسێکە، بەرەو تەشکیلات، دۆستان و لایەنگرانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە پێویستە لە قەوارەی بزاڤێکی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری کوردستاندا بجووڵێنەوە و بێ ئەوەی خۆیان تێکەڵ بە باسی تاقەت پڕووکێن، سواو و وزە سووتێن بکەن، هەوڵ بدەن بە کردەوە هاوسێ، دۆست و خزم و کەسوکاری خۆیان بە جیددی بۆ بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردندا هان بدەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.