• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٣٠ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٩ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

هاوکێشەی جەنگی نێوان به‌جیهانی بوون و کۆماری ئیسلامی

زایینی: ٠٧-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/١٧ - ١٨:٤١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هاوکێشەی جەنگی نێوان به‌جیهانی بوون و کۆماری ئیسلامی
عومه‌ر ئیزه‌دخا

به‌جیهانی بوون وەک دیاردەیەکی زاڵ و باڵادەستی ژیانی ڕامیاریی ئێستای جیهان زۆرترین بایەخ و گرنگیپێدانی بە شوێن خۆیدا هێناوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاریگەرییە زۆر و قووڵانەی کە لەسەر پرسەکانی ئەم قۆناغەی ژیانی ڕامیاری دایناوە و هێناویەتە ئاراوە، بەتایبەتی لەم قۆناغەی ئێستای ڕامیاریی نێودەوڵەتیدا، هەر بۆیە بەشێکی زۆری سەنتەر و دامەزراوە ئەکادیمی و شیکارییەکان لە ماوەی ئەم دوو دەیەی دواییدا، کۆمەڵێکی زۆر توێژینەوە و بەخوێندکاری کردنی زانستیانەیان لەسەر چەمکی جیهانگیری ئەنجامداوە.

به‌جیهانی بوون لە ڕووی زاراوەییەوە، لە زمانی ئینگلیزیدا بەرانبەر وشه‌ی ئینگلیزیی (Globalization) دێت، شی کردنەوەی وشەکەش لە ڕووی زمانەوانییەوە بە واتای گشتاندنی شتێک و بەخشینی چوارچێوەیەکی جیهانییە پێی و فراوان کردنی مەوداکانیەتی بە جۆرێک کە هەموو جیهان بگرێتەوە، لە زمانی عەرەبیدا لە بەرانبەر وشه‌ی ( العولمة ) بە کاردێت، هەندێک نووسەری عەرەب وەک (اسماعیل صبری عبداللە) بە وشه‌ی (الکوکبة) ناوی دەبات، هەندێکی دیکەش بە (الکونیة) یان (العالمیة) ناوی دەبەن.

ئەم چەمکە پێناسەی جۆراوجۆری لەلایەن بیرمەندان و شارەزایانی زانستی ڕامیارییەوە بۆ کراوە، هەروەک لە فەرهەنگی ئۆکسفۆردا هاتووە، "به‌جیهانی بوون دیاردەیەکە کە هەموو سنوورە نیشتمانی، نەتەوەیی، ئابووری، سیاسی، کولتوری و ڕاگەیاندکانی بەزاندووە و هیچ سنوورێک لەبەردەمیدا نەماوە، بەڵام هێشتا سنوورە ڕۆحی و هەژموونگەراییەکانی ئایین و نەریت لەبەردەمیدا بەهێزە، بەتایبەت لە وشكاڕۆی ئاسیا و بە تایبەتیش لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراستدا". هەروەها لە پێناسەیەکی دیکەدا "به‌جیهانی بوون بریتییە لە تێکەڵکێش بوونی ئابووری کە دەرەنجامەکەی مل‌نانی وڵاتانی دنیایە بەگشتی و سەر نەوی کردن و پەراوێز خستنی ئەو وڵاتانەیە کە لە ناکۆکی لە بەرانبەر ئەو ڕەوشە تازەیەدا خۆیان ڕابگرن و بچنە نێو هاوکێشەکانی ڕکابەریی ئابوورییەوە، ئەمەش لەبوارەکانی دیكه‌دا دەبێتە هۆی تێکچوونی باری کۆمەڵایەتییان کە بەڕێوبەری ئەم ڕەوشەش کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکانن". هەروەها هەندێ لە توێژەران پێیان وایە، "به‌جیهانی بوون بزووتنەوەیەکی مێژووییە کە ئامانجی دیاریکراوی بریتییە لە لێک نزیك کردنەوەی نەتەوە و گەلانی جیهان و پەرەسەندن و پێشخستنی تەکنیک و تەکنەلۆژیا کە نزیک بوونەوە و تەواوکاریی لێدەکەوێتەوە". لە فەرهەنگی ویسترندا لە باسی به‌جیهانی بووندا هاتووە کە؛ "به‌جیهانی بوون بریتییە لە وەرگرتنی شتێک کە مۆرکێکی جیهانیی هەبێت و ئەگونجێت پانتایی و پراکتیزەکردنی لەسەر ئاستێکی خۆجێیی جێبەجێ بکرێت". "مؤید عبداکیاری" پێیوایە کە به‌جیهانی بوون بریتییە لە؛ "پرۆسەی دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی جیهانیی هاوبەش کە لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییه‌وه‌ پێکەوە گرێ درابێت".

سەبارەت بە دەرکەوتنی مێژووییانەی به‌جیهانی بوون هەندێک پێیانوایە هاتنە ئارای بەجیهانی بوون لەدەرئەنجامی پەیماننامە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکانی نێوان وڵاتانەوەیه‌ و لە هەموو ئەمانەش گرنگتر دامەزراندنی کۆمەڵەی نەتەوەکان و پاشان ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە. بەشێکی دیكه‌ لە توێژەران مێژووی دەرکەوتنی به‌جیهانی بوون دەگەڕێننەوە بۆ فەلسەفەی ڕەواقییەکان کە لە دەوروبەری سەدەی سێیەمی پێش زایین سەریان هەڵداوە. زینۆن کە ڕێبه‌ری ئەم بزووتنەوە فەلسەفییە بوو، بانگەشەی بۆ دروستبوونی شارێکی جیهانی (المدینە العالمیة) دەکرد کە ناوەرۆکی ئەم پرۆسەیە سیستمێکی یەکگرتوو لە ژێر سایەی یاسایەکی هاوبەشدا کۆیان دەکاتەوە. هەروەها "ڕۆناڵد ڕۆبەرت تسۆن" لە میانەی ئاخاوتنیدا لە مێژووی گەشە و سەرهەڵدانی به‌جیهانی بووندا چەند قۆناغێکی سەرەکی دیاری دەکات، لەوانەش ئەو قۆناغەیە کە "لە ئورووپا لە نێوەڕاستی سەدەی هەژدەوه‌ تاکوو ساڵی ١٨٧٠ی خایاند.

لەم قۆناغەشدا گۆڕانێک ڕوویدا، ئەویش سەرهەڵدانی دەوڵەتی هاوبەش و یەکگرتوو بوو، چەمکەکانی تایبەت بە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تاکەکان و ئەو پێودانگەی کە هاووڵاتی و بارودۆخیان دەبێت بەپێی یاسا ڕێکبخرێت .

سەبارەت بە ڕەهەندەکانی به‌جیهانی بوونیش پێویستە بگوترێت کە:
یەکەم: به‌جیهانی بوون ئاماژەیە بۆ هاریکاریی وڵاتانی پێشکەوتوو و کاراکتەری بنه‌ڕه‌تیی پێکهاتنی سەرمایەی سیستمی وڵاتانی جیهانی.

دووەم: بریتییە لە بەشداری کردنی خەڵک لە ئاستە نێوخۆییەکانی دروستکردنی کۆمەڵگای مەدەنی و بەهێزکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ، هەر لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕەهەندەکانی به‌جیهانی بوون گرنگیی زۆر دەدرێت بە ڕەهەندی ئابوورییانەی به‌جیهانی بوون کە بەگشتی دۆخێکە لە گواستنەوەی شێوازی بەرهەمهێنانی سەرمایەداریی جیهانیی بازنەی ئاڵوگۆڕ و دابەشکردنی بازرگانیی ئاڵوگۆڕ.

هەر لە میانەی ئاخاوتن لە ڕەهەندەکانی به‌جیهانی بووندا پێویستە ئاماژە بە ڕەهەندی ڕامیاری و ئەو کاریگەرییانەی لەسەر دەوڵەتە کلاسیکی و دواکەوتوو و داخراوەکان هەیەتی بدرێت، چوونکە به‌جیهانی بوون کاریگەریی گرنگی له‌سەر دەسەڵات و سەروەریی دەوڵەتان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا داناوه‌ کە هەندێک لەو دەسەڵاتانە له‌ دەوڵەت دەسێنێتەوە و لاوازی دەکات، بەڵام سەرلەنوێ لە ڕووی سیاسەتی جیهانییەوە دەوڵەت دادەڕێژێتەوە، بەڵام لە ته‌نیشت دەوڵەتدا، ڕێکخراوە جیهانییەکان و کۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوونیان ده‌بێ.

لەسەر ئەو ڕاستیەی سەرەوە دەکرێت بگوترێت کە چەند فاکتەرێکی سەرەکی بواریان بۆ ڕەهەندی سیاسی خۆشترکرد، لەوانەش، لەهەموویان گرنگتر بریتییە لە:

یەکەم؛ سەرهەڵدانی ئەکتەرە لۆکاڵیەکان لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا: بە درێژایی٣٠ ساڵی کۆتایی سەدەی بیستەم، ژمارەی ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان هەردەم لە زیادبووندا بوون، ژمارەی دەوڵەتە سەربەخۆکان لە ساڵی ١٩٨٠ بۆ ساڵی ٢٠٠٠ لە ١٧٦ دەوڵەتەوە گەیشتە ٢٠٢ دەوڵەت بەهۆی سەربەخۆیی وڵاتانی ژێر دەستی داگیرکەر، ڕێکخراوە مه‌ده‌نییه‌كان جۆر و ژمارەیان زیادی کرد و ئاستی کاریگەرییان لەسەر بڕیاڕی دەوڵەتان به‌رینتر بووه‌وه‌.

دووەم؛ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا: کاتێک ئەمریکا دەیەی ١٩٨٠ پرۆژەی شه‌ڕی ئەستێرەکانی خستە بەرباس، تەنانەت دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتانەش بەهۆی ئاستەنگە تەکنیکییەکان بە گومانەوە لێیان دەڕوانی، بەڵام بە تێپەڕبوونی تەکنەلۆژیا لە وڵاتانی دیکەش، ئەمریکا دابنیشێت، کە ئەمەش بووە هۆی بە ئاکام گەیشتنی گفتوگۆکانی چەک داماڵین.

سێیەم؛ کۆتایی هاتنی پێکدادانە ئایدۆلۆژییەکان: بە کۆتاییهاتنی پێکدادانە ئایدۆلۆژییەکانی نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوا و هەموارکردنی پێشکەوتنی باکوور و باشوور بەهۆی به‌ستراوه‌بوونی ئابووری بە یەکترەوە، و ئەمەش بەهۆی ئەوەی وڵاتان زیاتر بەرەو گەشەکردن بچن .

چوارەم؛ سەرکەوتنی ڕێکەوتننامە ناوچەییەکان: دامەزراندن و گەشەکردنی کۆمەڵەی (ئابووری ئوروپایی، نەفتا، ئاسیان ..) ئەزمونێکی ئەرێنی بوو لە بواری بەخشینی دەسەڵات بە ئۆرگانە بان دەوڵەتییەکان و کەڵکوەرگرتن لە دەسەڵاتی بەکۆمەڵ.

دیاردەی به‌جیهانی بوون توێژینەوەی زۆری بۆ کراوە کە بەشێکیان تایبەت بە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم دیاردەیەن و گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن:

١- هاوکێشەی کێشە مرۆڤایەتییەکان دەکات لەسەر ئاستی جیهانی بەتایبەتی لە ڕێگای ئەنجومەنی ئاسایشەوە.

٢- دژی بەرژەوەندیی وڵاتە میلیتارەکان دەوەستێتەوە.

٣- ئازادبوونی زیاتری لایەنی ئابووری.

٤- دروستبوونی ئینتەرنێت کە هەموو زانیارییەکان بە هەموو جیهاندا بڵاو دەکاته‌وه‌.

٥- سەپاندنی هەژموونیی سیاسی لەلایەن هێزە باڵادەستەکانەوه‌ لە سیستمی نێودەوڵەتیدا.

٦- لاوازبوونی ڕۆڵی پارتە سیاسییەکان لە ژیانی ڕامیارییدا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا.

٧- خەبات دژی تیرۆریزم.

٨- ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ و پێشکەوتنی دێموکراسی و پاراستنی ژینگە.

٩- خەبات کردن دژی کاری نایاسایی وەکو ماددەی هۆشبەر.

١٠- خەبات دژی ململانێی نێوخۆیی و نێو نه‌ته‌وه‌كان و چارەسەری کێشەکان.

١١- داڕشتنی سیاسەتێک بۆ نەهێشتنی بێکاری.

١٢- گرنگیدان بە مافه‌كانی ژنان و بەشداری کردنیان لە پانتای سیاسی‌دا.

١٣- دروستبوونی کۆمەڵگای مەدەنی.

١٤- گرنگیدان بە یاسا نیودەوڵەتییەکان و ڕێگری کردن لە قڕکردنی نه‌ته‌وه‌كان.

١٥- دروستبوونی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

یەکێک لە گرنگترین کاریگەرییەکانی به‌جیهانی بوون بۆسەر بزاوتە نەتەوەییەکان، پرسی دێموکراسییە لە ژێر سێبه‌ری به‌جیهانی بووندا. پرسی دێموکراسی لەسەر ئاستی دونیادا بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لە پێشووتر بڵاو بووه‌تەوە و بۆتە ئامانجێکی بنەڕەتیی ئەم سه‌رده‌مه‌.

کاریگەرییەکانی دیاردەی بە جیهانی بوون لەسەر دێموکراسی ڕۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت. هەروەها لەسەردەمی به‌جیهانی بووندا بابەتی مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی نێوخۆیی وڵاتان چۆتە دەرێ و چی دیكه‌ حکوومەتەكان ناتوانن ڕاستییه‌کانی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌یان حەشاربدەن و سه‌رشێتانه‌ سووربن لەسەر ئەوەی مەسەلەی مافی مرۆڤ هەروا لە چوارچێوەی لۆکاڵی‌دا بمێنێتەوە، هەربۆیە لەسەردەمی به‌جیهانی بووندا دابینکردنی چانسی پاراستنی یەکسان بۆ هەموان بەبێ جیاوازی بەردێکی بناغەیی دیكه‌یه‌ بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ئاخاوتن لەسەر مافی مرۆڤ لەسەردەمی به‌جیهانی بووندا بەشێوەیەکی کاریگەر لە ئارادایە، بەوەی کە لە ژێر ڕووناكیی به‌جیهانی بووندا لانیکەم ١٥٢ دەستوور هەن کە داکۆکییان لە مافی مرۆڤ و مافی نەگرتن و مافی دەستبەسەرکردنی کوێرانە کردووە، هەروەها سەبارەت بە دەستووره‌ نیشتمانییەکان زیاتر لە ٤١ دەستوور هەن كه‌ باس له‌ مافی تاکیان تێدایە و لە ڕووی مافی دادگایی کردنی دادپەروەرانە یا لانیکەم لە دانیشتنی تایبەت بە گوێگرتن لە تاوانبارەکان، هەروەها چەندین دەستوور هەن کە لەمیانەی داڕشتنەوە لەوە تیدەگەن کە ئەو مافەی بە گشتی دابین کردووە.

لەسەردەمی بەجیهانی بووندا چەند چەمکێکی تازە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ هاتوونەتە کایەوە کە بریتین لە:

١- بوونی نوێنەرایەتیی کەمینە نەتەوەکان لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی.

٢- پاراستنی کەرامەت و ئازادیی تاکەکان.

٣- سەربەخۆیی وەرگرتنی کەمینە نەتەوەکان لە ڕێگای ڕیفراندۆم، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاودێری بکات.

٤- گرنگیدان بە بواری پەروەردە و بەخێوکردن بەشیوەیەکی باشتر لە پێشوو.

٥- پاراستنی ژینگە.

٦- بەرەوپێش بردنی زیاتری پاراستنی دادپەروەری و مافە سیاسییەکان.
وەکوو دەرەنجامێکی ئەو ڕەوتە ئەرێنییەش لەبارەی مافی نەتەوەکانەوە دەتوانین بڵێین؛ هەر بۆیەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سوورە لەسەر ئەوەی مەسەلەی پاراستنی مافی مرۆڤ ببێتە جیهانی و ڕێزگرتنیش نابێت نکوڵی لێ بکرێت.

کاتێک باسی کاریگەریی به‌جیهانی بوون لەسەر دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ین، ئەوا ڕاستەوخۆ پێویستە بێین پەرچەکردار و ستراتیژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ساڵانی سەرەتای ده‌سه‌ڵاتداریی ئەم ڕێژێمە تاکوو ئیستا و هەنووکە هەڵسەنگێنین کە یەکێکە لە ڕێژێمە فاشیست و دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکانی جیهانی ئەمڕۆ هاوشێوه‌ی کۆریای باکوور، لەگەڵ پێشکەوتنی زیاتری تەکنەلۆژیا و بەتایبەتیش ئامێره‌كانی گواستنەوە و گەیاندن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و چاپەمەنی و میدیا و لە ئێستاشدا بواری نێتڤۆرک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لە لێکدانەوە و خستنەڕووی هزر و ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیدا جیا لە کردەوە و ستراتیژی مێژوویی ده‌سه‌ڵاتداری، ئەوا له‌م ڕووه‌وه‌ زۆر بە سادەیی دەتوانین پێناسەی ئەم ڕیژێمە بکەین، چوونکە پێکهێنەر و بوونیەتی هزریان بریتییە لە وجودێک کە پێچەوانەیە لەگەڵ خواستەکانی به‌جیهانی بوون، کە بریتییە لە داخراوبوون و دەرگاداخستن لە پێناو جێبەجێ بوونی ئەو ئامانجانەی کە دەبنە چارەڕەشی بۆ مرۆڤ. لەڕاستیشدا ئەم دۆخە نیشاندەری ساویلکەیی و دواکەوتوویی ئەو هزر و هێزەیە کە لە پشتی ڕێژێمگەلی وەهادا وەستاوە، بە خۆبواردن لە شکستەکانیان و نەبوونی توانای چاو و گوێگرتن و به‌کویلە کردنی تاکەکانی کۆمەڵگا. لێرەدا پێویستە ئاماژە بە دۆخی گریمانەکراو و نمونەی ئەم ڕیژێمانە بکەین بۆ پێشگیری بە دۆخی باوی جیهانی کە دەتوانین ڕۆژگاری حوکمڕانیی خەلافەتی داعش کاتێک بینیمان خەڵکیان ناچار و موشتاقی ئەوەکرد دژایەتی تەکنەلۆژیا و كه‌ره‌سته‌ی گواستنەوە و ڕاگەیاندن بکەن، بە شکاندن و لەناوبردنیان تاکوو بە نه‌زانی و گوێ و چاو بەستراوی بمێننەوە. لیرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کە مرۆڤ چاو و گوێی بەسترابێ دەتوانێ بەڕێگادا بڕوات یاخۆ نا ئەوە دەلالەتی دواکەوتوویی و تێڕوانینگەلێکە کە هه‌رگیز بڕوای بە بەکارهێنانی ئەقڵی مرۆڤەکان نییە. بەکارهێنانی ئەقڵ واتە ئازادی و کرانەوە و بیرکردنەوە لە دەلاقە جیاوازەکانه‌وه‌، دیكتاتۆره‌كان خۆیان له‌ دروستکردنی ترس و تۆقاندن و هەڕەشە و ڕەشەکوژی و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکاندا ده‌بیننه‌وه‌ کە ئەوەش واتە تیرۆر. لێرەدا دەبێت جیاوازی لەنێوان تیرۆر لە تاکتیکدا و تیرۆر لە ستراتیژدا دابنرێ، بەڵام تیرۆر نەک هەر بەتەنها ستراتیژی کۆماری ئیسلامیی پێکنەهێناوە، بەڵکوو هه‌موو پێكهاته‌ی سه‌رتاپای ئەم ڕێژیمە پێکدێنێ.

بەو پێیەی بنپێ کردنی مافی هه‌موو نەتەوەکان و کورد به‌تایبه‌تی، بەردەوام سیاسەتی کۆماری ئیسلامی پێکهێناوە. ئەوه‌ پرسێکی هەستیارە بەرانبەر بە بەهێزبوونی سیستمی نوێی جیهانی، چوونکە ڕاستەوخۆ به‌جیهانی بوون پێچەوانە و دژکردەوەی ئەم سیاسەتگەلەیە کە ئەوەش بە هەوڵی لەنێوبردنی ئازادیی بیرکردنەوەی تاکەکان دەبێت کە ڕێژیم شکستی بەرچاوی بینووە لەم هاوکێشەیەدا.

سەبارەت بە کاریگەریی میدیاش پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە؛ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەماوی ڕابردوودا هەموو دەسەڵاتەکانی بۆ پێشگیری کردن لە میدیای ڕێکخراو و پارتە کوردییەکان بەکارهێنا کە شکستی خوارد، لە ئێستاشدا نێتوۆرک و سۆشیال میدیا هەڕەشەیەکی گەورەی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی پێکهێناوە.

دەتوانین بڵێین پەلەقاژەکانی کۆماری ئیسلامی وەکو شمشیرێکی دوو سەر وایە، کاتێ بەرهەناوی خۆی دەکەوێ، چوونکە لە هەردوو بارەکەدا حەتمیەت دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی ئایدۆلۆژیای خوازراویانە، لەباری پێشگیریدا بۆ ناچارکردنی تاکەکان توندوتیژی وەکوو یەکەم بژاردە بەکاردێنن و ناتوانن ئەم دیوە بشارنەوە و لەباری خۆبواردنیشدا دیسان مەترسی گەورە بۆ سەریان بە بیرکردنەوەی ئازد دروست دەبێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.