• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٣٠ی مەیی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٩ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟

زایینی: ٠٧-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/١٧ - ١٨:٤٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
عەلی مونەزەمی

لە سیستمە دێموکراتیکەکاندا بەشداریی خەڵک لە پرۆسەی دەنگداندا کە لە ویست و ئیرادەی ئازاد و سەربەخۆی ئەوانەوە سەرچاوە دەگرێ، نیشانەی بڕوای خەڵک بە سیستمی سیاسیی وڵاتەکەیانە. بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئازاد لە بنەماکانی سیستمێکی دێموکراتیکە کە تێیدا خەڵک بە هەڵبژاردنی نوێنەران و بەڕێوەبەرانی وڵاتەکەیان، ئەوان ئەرکدار دەکەن کە لە سەر حسێبی خەڵک گرینگترین بڕیارەکان دەربکەن. هەر بۆیەشە لە وەها سیستیمێکدا بەشدارنەبوونی خەڵک لە پرۆسەی دەنگداندا دەبێتە هۆی نیگەرانی و لاوازیی دێموکراسی. بەرەواژی سیستمە دێموکراتیکەکان، لە سیستمە تەواویەتخواز و تووتالیتێرەکاندا کاربەدەستان بۆ ئەوەی کە ڕەوابوون بە دەسەڵاتی خۆیان ببەخشن، زۆر جار لە نرخە نۆژەن و دێموکراتیکەکان بۆ بە ڵاڕێدا بردنی خەڵک کەڵک وەردەگرن کە دەنگدان یەکێکە لەو نرخانە. ڕێژیمی پەت و سێدارەی کۆماری ئاخوندی وەک نموونەیەک لەو ڕێژیمە دیکتاتۆرانە لە تەمەنی پڕ لە شوورەیی خۆیدا، هەموو دەرفەتێکی بە کار هێناوە بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان. بۆ ئەوەی کە درێژە بە بەردەوامیی جینایەت و چەوساندنی خەڵک بدەن، پێویستیان بەوە هەیە کە دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی خۆیاندا ڕابگرن و ئەگەر بە شێوازێکی ڕواڵەتییش بێ، ئەو دەسەڵاتە نگریسەی خۆیان بە ڕەوا و مەشرووع نیشان بدەن. ئەو دەسەڵاتە سیاسییە زۆر لە هەبوونی پارە ، سامان و ئابووریی بەهێز و هەڵبژاردنی ڕاستەقینە بۆ ئەو دز و جینایەتکارانە گرینگترە. لێکدانەوە و شی کردنەوەی هەموو لایەنەکانی سیستمێکی تووتالیتێر وەک کۆماری ئاخوندی لە توانای وتارێکی وەها کورتدا نیە. بۆیە مەبەستی ئەو وتارە جوابدانەوە بە دوو پرسیاری سەرەکییە: بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە سیستمێکی ئازاد و دێموکراتیکدا دێتە چ مانایەک و چ جیاوازییەکی هەیە لە گەڵ هەڵبژاردن لە سیستمی تەواویەتخواز و تێۆلوژیکیی کۆماری ئاخوندیی ئێراندا؟ ئەرکی ئێمە لە بەرانبەر وەها پرسێکدا چیە؟

بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.

دێموکراسی: یانی دەسەڵاتداریی خەڵک. سیستێمێک کە تێدا خەڵک خاوەنی کارتێکەریی زۆرە لە سەر داڕشتن و دانی بڕیارەکان.

هەڵبژاردن: پێواژۆی بڕیاردان لە سەر دەستنیشان کردنی کەسێک یان کەسانێک بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستێکی ڕێکخراوەیی-سیاسی. هەڵبژاردن کردەوەیەکی دێموکراتیکە بەڵام دەتوانێ لە لایەن دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆریشەوە بە کار ببردرێ بۆ ڕەوایی بەخشین بە دەسەڵاتی خۆیان و بۆ ئەم مەبەستە زۆر جار لە زەخت و گوشار و کەرەستەی ناڕەوا کەڵک وەردەگرن.

بەشداریکردن: لەو وتارە دا مەبەست زیاتر بەشداریی سیاسییە.

ئەگەرچی لە سیستمە تەواویەتخوازەکاندا دەسەڵات هەوڵ دەدات هەموو ئاستەکانی ژیانی خەڵک کۆنتڕۆڵ بکات و وا خەڵک لە قاڵب بدا کە لە هەموو مەیدانەکاندا بە شێوازی نرخەکانی ئەو سیستمە بجووڵێنەوە. بەشداری کردن یانی تێکەڵ بوون بە پرۆسەی بڕیاردان. یانی تێپەرین بەسەر چوار کۆسپی مەشرووعیەت و ڕەوابوون، تێکەڵاوبوون و نوێنەرایەتی کردن و بەڕێوەبردن.

سیستمی تەواویەتخواز: سیستمێکی سیاسی کە هیچ سنوورێک بۆ دەسەڵاتی خۆی دانانێ و هەولی کۆنتڕۆڵ کردنی هەموو لایەنەکانی ژیانی گەلەمپەری/گشتی و تایبەتیی خەڵک دەدات.

تێۆلۆژی: زانستی خوا ناسی یان ئۆلی.

هەڵبژاردن و دەنگدان لە سیستمی دێموکراتیکدا بە بەراود لە گەڵ ڕێژیمی ئاخوندی

بۆ ئەوەی کە سیستمێک دێموکراتیک بوونی خۆی بسەلمێنێ، بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا پێویستە، بەڵام بەس نیە. لە بەر ئەوەی کە لە زۆر وڵاتان و بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی سیستمی دێموکراتیک نین، ئەگەری ئەوە هەیە کە لە کاتی هەڵبژاردندا فێڵ بکرێ، ئەولەهی و ئەمنیەتی هەڵبژاردنەکان بە شێوازێکی درووست ڕێک نەخرێ و لە کاتی دەنگدان یان بژاردنی دەنگەکاندا فێل بکرێ، ئۆپۆزیسیۆن نەتوانێ دەنگی خۆی بە خەڵک بگەیەنێ و میدیا لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتداراندا بێ و دەرفەتی وەرێخستنی خۆپێشاندان نەبێ و ...هتد. بۆیە دەنگدان بە تەنیا کافی نیە بۆ ئەوەی کە بسەلمێنرێ کە سیستمێک دێموکراتیک و هەڵبژاردنەکان دادپەروانەن. کاتێک هەڵبژاردنێک دێموکراتیکە کە ئەنجامەکەی ئاماژەیەک بێ بە ئیرادە و ویستی خەڵک، نەک ئەوەی کە گرووپێک لە جیاتی خەڵک بڕیار بدەن و خەڵکیشیان بۆ ئەوە بوێ کە بە چوونی خۆیان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، لە بەر چاوی خەڵکانی دیکە بڕیاری ئەو گرووپە پچووکە ڕەوایی پێ ببەخشن. لە هەموو تەمەنی سیستمی کۆماری ئاخوندیی ئێراندا هیچ هەڵبژاردنێک بە بێ فرت و فێل بەڕێوە نەچووە، ئەگەر چی بەربژێرەکان هەموویان لە فیلتێری شۆرای نیگابان ڕا کە پارێزەری ڕێژیم و دەسەڵاتەکەیەتی، تێپەڕیون و مۆرەی خودی ڕێژیمن. زەقترین فرت و فێلەکان لە کاتی هەر دوو دەورەی هەڵبژاردنی مەحموودی ئەحمەدی نژاد بۆ سەرۆک کۆماریی ئێراندا کران. یانی ئەگەرچی هەر لە دەستپێکەوە بەربژێرەکان لە چارچێوەی ئیرادە و ویستی ڕێژیمدا پێ دەنێنە گۆڕەپانی هەڵبژاردن، بەڵام لە نێو ئەوانیشدا هەندێکیان زیاتر لە ئەوانی دیکە خۆییترن.

کاتێک هەڵبژاردن دەتوانێ مانای هەبێ و سەرنجڕاکێش بێ کە بەربژێرەکان سەر بە لایەنەکانی جۆراوجۆری هزری و سیاسی بن کە بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات کێبڕکێی یەکتر بکەن و بۆ بردنەوە، دەنگی خەڵک پێوەر بێ. لە سیستمێکی دێموکراتیکدا ئەوە لایەنە سیاسییەکانن کە کاندیدای خۆیان دەستنیشان دەکەن و ئەو کاندیدایانە بۆ بردنەوەی دەنگی خەڵک پاکێجی سیاسیی خۆیان ئامادە دەکەن و خەڵک و کاندیداکان بە شکڵێکی ئاگاهانە و ژیرانە بەرەو هەڵبژاردن دەچن. دەنگەکان لە گەڵ یەک بەرانبەرن و هەر تاکێک کارتێکەریی بەرانبەری هەیە لە سەر هەڵبژاردن بە نیسبەت تاکێکی دیکەی کۆمەڵگا. لە سیستمی کۆماری ئاخوندی‌دا بەرەواژی ئەو یەکە، کاندیداکان هەموویان قاڵ بووانی نێو سیستمی ئاخوندی و ئیسلامی سیاسیی خومەینیستین و کەسانی بەدەر لە وان، هیچ کاتێک ڕەواییان نابێ بە گوێرەی ئیدئۆلۆژیی ڕێژیم کە بتوانن خۆیان بەربژێر بکەن. پارتە سیاسییەکانی دژبەری ڕێژیم هەموویان قەدەغەکراو و نەتەوەبندەستەکانی ئێرانیش مافی ئەوەیان لێ زەوت کراوە کە بتوانن کاندیدایان هەبێ، تێکەڵاوی بازنەی دەسەڵات بن و دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی وڵات بگرنە دەست.

لە لایەکی دیکە، لە سیستمە دێموکراتیکەکاندا هەموو خەڵک مافی دەنگدانی هەیە (ئەوانەی کە سەرەوەی ١٨ ساڵن) و هەڵبژاردنەکان بە شێوازێکی نهێنی بەڕێوە دەچن. نهێنی بوونی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەیە کە کەسێک نەکەوێتە بن زەخت و گۆشار بۆ ئەوەی کە بەرەواژی ویست و ئیرادەی خۆی دەنگ بدات. لە ئێراندا کە خەڵک بێبەشە لە هەبوونی پارتی سیاسیی دڵخوازی خۆیان، لە هەبوونی کاندیدای جێگای پەسەندی خۆشیان بێ‌بەشن. لە لایەکی دیکە، گرووپی وەک سوپای پاسداران هەیە کە بە وتەی خودی سەرانی ڕێژیم بە "حیزبی پادگانی" بەنێوبانگن و هەموو ئەوانەی کە نیزیکن لەو ئۆرگانیزاسیۆنە چەکدارە تیرۆریستە، دەبێ بە گوێرەی ویستی ئەوان دەنگ بدەن بەو بەربژێرەی ڕێژیم کە لە نێو ئەو بەربژێرانەدا یەکم جار ڕێژیم بۆ خۆی بە شیاوی داناون. لیرەدا ئیدی نهێنی بوون و نەبوونی دەنگدان مانای ڕاستەقینەی خۆی لە دەست دەدات.

مەبەست لە هەڵبژاردن ئەوەیە کە خەڵک بتوانن لە سەر بڕیارەکانی دەوڵەت و دەسەڵات کارتێکەرییان هەبێ و ئەگەر دەسەڵاتدارێک بەڵێنەکانی جێ بەجێ نەکرد، خەڵک بتوانن بۆ دەورێکی دیکە دەنگی پێ نەدەن و لە سەر کار لای بەرن. بەڵام لا بردن و لا نەبردن یان باشتر بڵێین جێ گۆڕکێی مۆرەکانی ڕێژیم هیچ لە نێوەرۆکی ئەو ڕێژیمە ناگۆڕێ و هەموو بەربژێرەکان کار و کردەوەی خۆیان بۆ خولقاندنی جینایەت و تاڵانی سامانی وڵات بە ئەزموون سەلماندووە. بۆ ئەوان وەکهەڤی/بەرانبەربوون، ئازادی، دادپەروەری و ڕەوابوون لە ڕێنوێنییە تێۆلۆژییەکانی ئیسلامی خومەینیەوە سەرچاوە دەگرێ کە بە بڕوای ئەوان، توانەوە لە نێو وەها سیستمێکدا، تەنیا ڕێگای ڕزگارییە. کە وا بوو، دەنگدان و ڕەشکردنی کاغەزێک چ نرخێکی هەیە کە مرۆڤ خۆی بۆ ماندوو بکا!؟ بۆ چی مرۆڤ دەبێ بۆ خۆی و بە دەنگی خۆی ماوەی بندەستیی خۆی درێژ و ڕەوایی بە ژێردەستبوونی خۆی ببەخشێ!؟ باشە ئەرکی ئێمە وەک تاک لە لایەک و وەک کورد لە لایەکی دیکە چیە بۆ خۆ دەربازکردن لەو هەموو زڵم و زۆرە؟

هەر وەک دەزانن، ڕێژیمی ئاخوندی ڕێژیمێکی دژە کوردە. بەو مانایە کە ڕێژیمی خومەینی بەدەر لە ئەوەی کە تاکی کورد چ ئۆل یان بیر و هزرێکی سیاسیی هەیە، تەنیا و تەنیا لە بەر کورد بوون دژایەتیی هەموو کوردێک دەکا و بۆ ئەوەی کە خەڵکی دیکەش بە دژی کورد هان بدا، هەر لە دەستپێکی بە دەستەوەگرتنی دەسەڵاتەوە تا ئەمڕۆ ڕۆژانە لە پڕوپاگاندا و تۆمەت ڵیدان و تاوانبارکردنی کوردەکان بە گشتی، کەڵک وەردەگرێ و بۆ لە نێوبردنی کورد لە هیچ جینایەتێک دەست ناپاریزێ. جینایەتەکانی ڕێژیمی خومەینی بە دژی گەلی کورد لەو بارەوە لە گەڵ جینایەتەکانی ڕێژیمی هیتلێر بە دژی جوولەکەکان (ئانتی سێمیتیسم) زۆر وەک یەک دەچێ.

هەروەها ڕێژیمی ئاخوندی ڕێژێمێکی ڕەگەزپەرەستە و لە سەر بنەمای ئیدئۆلۆژیی ئێرانچێتی و ئۆلی ئیسلامی خومەینی دامەزراوە و کوردەکان وەک سەرەکیترین دژبەری خۆی لەو بارەوە دەزانێ، و بۆیە بۆ لە نیو بردنی کوردەکان لە هەر ڕێگایەکی لواوەوە تێدەکۆشێ. نەک لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتە داگیرکراوەکەمان، بەڵکوو لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە دژی کورد هەوڵ دەدا و کوردستان بە قووڵایی ستراتیژیی ئێران پێناسە دەکا و هەوڵی نفووز و داگیرکاری لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا دەدات. هیچ بەربژێرێکی سەرۆک کۆمارییش نەک بەرنامەیەکی بە دژی ئەو ویست و ئامانجەی ڕێژیم نیە، بەڵکوو هەموویان بە ساڵان بۆ ئەم ئامانجەی ڕێژیم کاریان کردووە. ئەوان بۆ سەرکوتی گەلی کورد توانیویانە بە باشی لە نێوان بژاردە و شەقاوەکانی خۆیاندا یەکیەتیەکی نەپچڕاو دامەزرێنن و دژی هەموو ماف و ئازادییەکی گەلی کورد بن. کە وابوو هەموو نیشانەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە ڕێژیمی ئاخوندی و کاربەدەستەکانیان وەک ڕێژیمێکی تێئۆلۆژیک و تووتالیتێر دوژمنی هەتا سەری گەلی کوردن. بۆیە تاکی کورد دەبێ وەک ئەرکێک بۆ پاراستنی بوون و مەوجوودیەتی خۆی و بەرژەوەندیی تاکی خۆی نەبێتە بەشێک لە پرۆسەیەک کە حکوومەتی ئاخوندی هەموو ڕێسا و یاساکانی دیاری کردووە. دەبێ هەول بدرێ کە بە دژی ئەو پیلانانەی ڕێژیم، کورد بە یەکگرتوویی و لە جاران زیاتر مەودای نێوان خۆی و ڕێژیمی ئاخوندی زیاد بکا و بە ڕاشکاوانە نیشان بدا کە ئێمە بەشێک لە سیستمی ڕێژیمی ئاخوندی نین. ئێمە نەتەوەیەکین کە گرینگی بە نرخە دێموکراتیکەکان دەدەین و خوازیاری وەدیهاتن و بەدەستەوەگرتنی مافی چارەنووسی خۆمانین و ئەو یەکە لە گەڵ نێوەرۆکی کۆماری ئاخوندی ناتەبایە. کە وا بوو، بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەک لە نێوان هیج یەک لە بەربژێرە دز و جینایەتکارەکانی کۆماری ئاخوندی‌دا نیە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە پرۆسەی هەڵبژاردن لە کۆماری ئاخوندی‌دا بە دوورە لە ئیرادە و ویستی ئێمە. بۆیە ئەو هەڵبژاردنە دەبێ بە تەواوی بایکۆت بکرێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠١ لەم ژمارەیەدا:

ــ کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانەی بەلارێ‌دا چوون
ــ لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
ــ ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
ــ ژێستی سیاسی و خەباتکاری
  • هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو هەڵبژاردن لە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ئەزموونێكی ئەزموون كراو
    یەكەم: ئەوەی كە كۆڵەكە ڕووخاوەكانی ئابووری و سیاسی نۆژن كەنەوە تا شانۆگەریی هەڵبژاردنێكی هێمن و بێ‌كێشە وە پشت سەر بنێن.
  • کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
    لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
  • پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌ پەرویز ڕەحیم قادر: ڕاسان، پێویستی به‌ هاتنه‌ئارای عه‌قڵیه‌تێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و نوێ و مۆدێڕنه‌
    یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی كورد نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی عه‌ینی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراوه‌ یاخود ڕێكخراوێكی سه‌راسه‌ری بووه‌. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی ڕه‌گه‌زه‌ مۆدێڕنه‌ ناسنامه‌ییه‌كان(مادی و نامادی) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ درێژكراوه‌ی میژووی سیاسی-كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بارودۆخی كورد/كوردستان بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
  • سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟ سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
    ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.
  • ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک ئابووری چەکی دەستی بەربژێرەکان بۆ فریودانی خەڵک
    ڕۆژنامەی کەیهان لە ژمارەی چەند ڕۆژ پێشی خۆیدا ڕایگەیاند؛ کەسانێک لە گوند و شار و شارۆچکە بێبەش کراوەکانی ئێراندا، هەڕەشەیان لە خەڵکی بێ‌دەرەتان و کەم‌داهات و هەژار کردووە کە ئەگەر دەنگ بە ڕۆحانی نەدەن بوودجە و یارانەکانتان لێ دەبڕین.
  • کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
    ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.
  • لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی لە دیکتاتۆری‌دا پەروەردە کەرەستەیەکە بۆ ژێردەستەیی
    لە کۆماری ئیسلامی‌دا بەناو "پەروەردەی ئیسلامی"یان بەرز کردوەتەوە، هەموو شتێکیان بەستووەتەوە بەو تەوەرە لە بەر ئەوەی تەنیا بە خەڵکی بسەلمێن کە "وەلی فەقیهـ"، نوێنەری خودایە لە سەر زەوی.
  • کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
    ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!!
  • ژێستی سیاسی و خەباتکاری ژێستی سیاسی و خەباتکاری
    ئەم جۆرە سیمایانە کە ڕەنگە لێرە و لەوێ نموونەیان پەیدا ببێ، دەیانەوێ هەم لە ئاسوودەیی کایەکردن لە چوارچێوەی ڕێژیم بەشدار بن و هەم سیمای خەباتکارییان هەبێ، کە لە ڕاستیدا بوونەوەرێکن کە سیمای خەباتیان پێ ناشیرین دەکرێ و لە کاتی هەڵهاتنی هەتاوی ئازادی‌دا دۆڕاوییان زیاتر دەردەکەوێ.
  • ‌ئامانجی ئێمە ‌ئامانجی ئێمە
    ئەم قەڵایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان دایمەزراند و بناغەی دانا، ٧٠ ساڵە کە بەپێوەیە و نەک مەترسیی ڕووخانی لەسەر نیە، بەڵکوو لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژ و مانگ و ساڵدا، پتەوتر و قایمتر لە جاران، دەبێ بە قەڵای بەرخۆدانی ڕووناکبیری و هزری و چاوی وشیار و تیژی کۆمەڵگای کوردستان.
  • ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
    سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.
  • تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا تاوتوێ کردنی هەڵبژاردن لە چەند پرسیاردا
    بابەتی هەڵبژاردن وەک چەمکێک کە لە دەسەڵاتێکی دێموکراتیکەوە، چۆتە نێو کۆماری ئیسلامی و هەر وەها بوونی دوو باڵی جیاواز لە پێكهاتەی سیاسی ڕێژیمدا، وای کردووە، کە لە ئێراندا هەم کۆمەڵگا و هەم لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی پێکهاتەی ڕێژیم لە هەڵوێست گرتن، لەسەر هەڵبژاردن تووشی جۆرێک دڕدۆنگی و ڕاڕایی بێن، و دەرئەنجامی ئەو ڕاڕا بوونەش، دەبێتە ئاوێک و دەچێتە ئاشێ کۆماری ئیسلامییەوە.
  • ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌ ڕۆستەم جەهانگیری: کورد بە بێ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام جەستەیەکی كه‌مئه‌ندامه‌
    کاتێک ئێمه باسی "ستەمی نەتەوەیی" دەکەین، ئاماژه به مێژوویەکی زۆرتر له ٢٥٠٠ساڵ لێوانلێو له داگیرکاری، ژینۆساید، ئاسمیلاسیۆن، داگیرکەر،چەوساندنەوه، هەڵداشتن، زیندان و له‌نێوبردنی ژینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دەکەین که وێڕای ئەو هەموو جینایەته، مێژوویه‌کی لێوانلێو له بەرخۆدان و شۆڕشی بۆ مانەوە و به‌دەستهێنانی ژیانێکی ئینسانی و سەروەریی سیاسی له بازنەی جوگرافیای خۆیدا تۆمار کردووه.
  • دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟ دەنگ‌دان بۆ بەردەوامیی ڕاووڕووت و جینایەت؟
    بۆ شی کردنەوەی وەڵامی ئەو دوو پرسیارە سەرەکییە، پێویستە کە لە پێشدا بە کورتی لە سەر مانای هەندێک کۆنسێپتی سەرەکی کە لەو وتارەدا بە کار دەبردرێن، ڕاوەستین؛ بۆ نموونە: دێموکراسی، هەڵبژاردن، بەشداری کردن، سیستمی تەواویەتخواز، تێۆلۆژی.