• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ژولیەی ٢٠١٧ی زایینی - ٣١ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم

زایینی: ٠٧-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٢/١٧ - ١٩:٠٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەمریکای ترامپ و دیکتاتۆرەکانی سەردەم
ئەلبۆرز ڕووئین تەن

سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی ماوەیەکى کورت لە ده‌سه‌ڵاتداریی ترامپ، پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و دیکتاتۆرەکانی سەردەم زۆر ئاڵۆز بووە و تەنانەت زۆر لایەن كاتژمێری سفری ده‌ستپێكی شەڕی جیهانی کە لایەکی ئەمریکا بێت، ڕادەگەینن. ئەو جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ حکوومەتی پێشووی ئۆباما هەیە کە خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیی وه‌رگرتبوو، بەڵام زۆر کێشەی چارەسه‌ر نەکراوی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەجێهشت.

چوونکە ئێستا وێڕای هەڕەشەی زارەکیی بەرپرسانی ئەمریکا، بینه‌ری هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بووین کە ئەو پرسه ‌زیاتر لە کابینەی سەربازیی ترامپ، بۆ لێبڕاوی و سووربوون لە بڕیاردانی ترامپ دەگەڕێتەوە.

ئەو شێوازە سیاسەت کردنە لەوانەیە بۆ ئێمە تەنیا کاتێک سەرنجڕاکێش بێ كه‌ لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا بێ، بەڵام ئێستا ئەوەی تا ئاستی هەڕەشە و شه‌ڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆریای باکوور له‌ گۆڕێدایه‌، دونیای نیگەران کردووە، چوونکە له ‌ئەگەری سه‌رهه‌ڵدانی شەڕی له‌وشێوه‌، خەساری زۆری به‌دواوه‌ ده‌بێ.

ئەمجۆرە بڕیاردانەی ترامپ تەنیا بۆ کەسایەتیی بازرگانیی ئەو کە لە هەموو بابەتێكدا لە چوارچێوەی قازانج و خه‌ساری ئەمریکادا لێکدەداتەوە ناگەڕێتەوە، بەڵکوو بۆ تێرنەبوونی خواستی دیکتاتۆرەکان و پەرەپێدانی شەڕ و کوشتن لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان دەگەڕێتەوە کە سیاسەتی ئاشتی و بەڵاپارێزیی ئۆباما دەستی دیکتاتۆرەکانی لەو ڕووەوە ئاوەڵاتر کردبوو.

لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا کە کۆریای باکوور بە شێوەیەکی بەربڵاو ده‌ستی داوه‌ته‌ تاقیكاریی مووشەکیی و مانۆڕی جۆراوجۆر کە بتوانێ بەهێزیی خۆی بۆ بەرگری و تەنانەت هێرش کردن نیشان بدا، لەلایەن ئەمریکاوە بێ‌وەڵام نەمایه‌وه‌ و کەشتی فڕۆکەهەڵگر ناردرایە ئاوەکانی نزیک کۆریا و دەریای چین کە سوور بوون و ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی ئەمریکا نیشان دەدات. ئەمریکا بەوه‌شه‌وه ‌نەوەستا و مووشەکی دوورهاوێژ کە توانای هەڵگرتنی کڵاوی ئەتۆمیی هەیە و زیاتر لە چوار هەزار کیلۆمتر ده‌بڕێت، تاقی بكاته‌وه‌.

هەرچەند بۆ درووست نەبوونی ئەو شەڕە چین ڕۆڵی سه‌ره‌كی دەبینێت، چوونکە دژی دروستبوونی شەڕه‌ و لایەنگری له‌ مانەوەی کۆریای باکوور و دیکتاتورە لاوه‌كه ‌دەکات و له‌ڕاستیدا ڕاگرتنی ئەو باڵانسە لە سەردەمی ترامپدا زۆریش سانا نییه‌ و چین بە باشی دەزانێ لە ئەگەری نەمانی دیکتاتۆرە لاوه‌كه‌دا، کۆریای باکوور و باشوور له‌وانه‌یه ‌یەک بگرن و هێزەکانی ئەمریکا تا سنووره‌كانی چین نزیک ببنەوە و ئەو قازانجه‌ بازرگانییەی چین لە کۆریای باکوور به‌ده‌ستی دێنێ، بەسه‌رهه‌ڵدانی شەڕ، له‌كیس ‌بچێ.

بۆ ئەوەی گرنگیی و مه‌زنیی قەیرانی دروستبوو بەوردی لێک بدرێته‌وه‌، پێویسته‌ چاوێک لە هێزی سه‌ربازیی کۆریای باکوور بكرێ کە بەگوێرەی ڕیزبەندیی گۆڤاری "گلۆبال فایر" له‌ساڵی ڕابردوودا، ۲٥ هە‌مین هێزی سه‌ربازیی دونیایە کە ۷٥۰ هەزار سەربازی زەوی و ٤٥۰ هەزار سەربازی دیكه‌ی بۆ کاتی پێویست هەیە. خاوەن ٤٥۲ فڕۆکەی شەڕکەر و زیاتر لە ۱۰۰ فڕۆکەی گواستنەوە، ۲۲۲ کۆپتەری هێزی ئاسمانی و خاوەنی هێزی دەریایی بەهێزە کە ۲۳هە‌مینە لە دونیادا. جیا لەوانە، ئەوەی جێگای نیگەرانییه‌ هەبوونى ١٦ بۆ ٢٠ بۆمبی ئەتۆمى و هێزى مووشەکیی به‌ربڵاوە کە دەتوانێ کلاوەى ئەتۆمى هەڵبگرن.

هەمووى ئەو هێزە و تەواوى بوارەکانی دیكه‌ی وڵاتە ٢٤ میلیۆن كه‌سییه‌كه‌ی کۆریارى باکوور لە ژێر بڕیارى دیکتاتۆر کیم یونگ دایە کە بەهۆى هەڵسوکەوتە جیاوازەکەى، چاوەڕێی هەر جۆره ‌بڕێارێکى لێدەکرێت. هەر ئەو پرسه‌ش بۆتە جێگاى نیگەرانى، نەک هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزە سه‌ربازییەکەى لەگەڵ هێزەکانى ئەمریکا.

بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە و پێویستە بەهەند وەربگیرێت، جیاوازیی سیاسەتى ئۆباما و ترامپە لەگەڵ ئەو دیکتاتۆرانە بەتایبەتى ئێران و کۆریاى باکوور، چوونکە سەرەڕاى ئاکامى خراپی سیاسەتى ئۆباما، بەڵام ئەوەشی سەلماند کە ئاشتى و پەرەپێدانى پێوەندییەکان و لابردنى گەمارۆکان دەتوانێ دەرەتانى زیاتر بۆ ئەو دیکتاتۆرانە دروست بکات بۆ پەرەپێدان بە سیاسەتە دژە مرۆییەکانیان کە دونیاى ئێستا بە دەستیانەوە دەناڵێنێ.

ئەوەى لە ڕابردوودا ده‌بینرا، ئەو دیکتاتۆرانە بە هەڕەشە و تێکدان و دەستێوەردان وەکوو بەرگێک بۆ وەرگرتنى قازانجی زیاتر لە دانوستان کەڵک وەردەگرن، بە بڕیارەکانى ترامپ و سیاسەتە نوێکەى ئیتر کۆتایی بەو جۆرە سیاسەتە هاتووە، چوونکە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە مەترسیی ئەمجۆرە دیکتاتۆرانە ده‌كرێ. لە ئەگەرى ڕوودانى هەر شەڕیک، مەترسیی کۆریای باکوور بۆ ئەمریکا زۆر کەمترە لە مەترسی بۆ سەر کۆریاى باشوور، چوونکە سێئوول و بیونگیانگ تەنیا ١٩٥ کیلۆمیتر لێک دورن و دیکتاتۆرە لاوه‌كه ‌بە هەموو شێوەیەک هەوڵی داگیر کردنى ئەو وڵاتە دەدات. تەنانەت ئەگەر داگیریشی نەکات، بە بۆردمان هەموو شیوە خەسارێکى لێ ده‌دا و ئەوەش خوویه‌كی دیكه‌ی ئەو دیکتاتۆرانەیە کە بۆ مانەوەى خۆیان هەموو ڕێگایه‌ك دەگرنەبەر، جا چەندە دژە مرۆڤایەتى بێت گرنگ نییە بۆ ئەوان.

هەر لەو سۆنگەیەوە بێدەنگ مانەوە لە بەرانبەر ئەو هەڕەشانەدا ناتوانێ کێشەکە چارەسەر بکات و لەوانەیە هەر ئەو پرسه‌ش ببێتە هۆى ئەوەى ئەمریکا و ترامپ دەیانهەوێ بە جۆرێكی دیكه‌ بجووڵێنه‌وه ‌بۆ ئەوەى ئەو كێشه ‌نەمێنێت. هیچکات لایەنگرى شەڕبوون شتێکى باش نییه‌، بەڵام لەپیناو کۆتایی هێنان بە خوێنڕێژى و هەروەها ڕزگار بوون لە دیکتاتۆرى سیاسەتى نوێی ئەمریکا جێگاى هیوایە کە بەو شێوەیە دونیا لە دیکتاتۆرێکى دیكه ‌ڕزگارى بێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٥ لەم ژمارەیەدا:

ــ مستەفا هیجری: بێجگە لە ئێرانییەکان لــە مێــژووی مرۆڤایەتیــدا ...
ــ چاڵی لاوازی کۆماری ئیسلامی
ــ پێوەر و پرەنســیپە نەگۆڕەکانی قاسملوو لە سیاســەتدا بە نیسبەت کوردەکانــی پارچەکانی دیکە
ــ وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ دوکتور ئیدریس ئەحمەدی
  • کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ. کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ.
    کاوە ئاهەنگەری لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان: گۆڕانکاریــی به ڕێوه‌یه‌وه و کۆماری ئیســلامی ئه‌و هێزه نیه که بتوانێ پێشــی پێ بگرێ.
  • ٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی ٤٥ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی هەزار ئاوازە تێپەڕی
    تا ئێستا چەند کتێب لە بارەی ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەک چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە بریتین لە: چریکه‌ی کوردستان، ژیان و هونه‌ری، گه‌وهه‌رێ، حه‌سه‌ن زیره‌ک و هێندێ له‌ به‌رسه‌رهاته‌کانی.
  • ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان
    چەندە ئەمریکا سوود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد دەبینێت، بێگومان هێندەش سوودی بۆ کورد دەبێت، هەر بۆیە نابێ کورد چاوەڕوان بێ کە تەنیا ئەو لەو دۆستایەتییە قازانج بکا یا خۆی بە قوربانی ببینێت.
  • زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان   و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه زاڵبوونی حکوومەتی تێرۆر لە کوردستان و تەبارناسینی مێژووی ئەم دیاردەیه
    سەدەی ٢٠ که بۆ ئێمەی کورد لە لایەک وەبیرهێنەرەوەی ڕاپەڕینه جۆراوجۆرەکانی دژه ئستعمار و دژه داگیرکەرەکانی وڵاتمان بووە و لە لایەکی دیکەوە لێوانلێو بووە لە گۆڕانکاری ژئۆپۆلتیکی لە سەرانسەری جیهاندا و سەربەخۆیی زۆربەی نەتەوەکانی ژێر ژێرچەپۆکەی جیهان، شتێک بێجگە لە دووپات بوونەوەی مێژووی دیلیەتی نەتەوەکەمان نەبووە.
  • یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان یاری کردن بە گیانی هاووڵاتییان
    دوای بەدواداچوونی هۆكاری ئەو نەخۆش‌کەوتنە پزيشكان ڕایانگەیاند کە جووتیاران کەڵکیان له سەمی شيميايى وەرگرتووە و ئەو دەرمانانە هيچ كوالێتيیەكيان نەبووه و ماوه بەسەرچوو بوونه.
  • چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی نیزیک بە ٤٠ ساڵ شکستی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران
    بە گشتی دەسەڵاتە ئیدئۆلۆژیک و دیکتاتۆرەکان بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی هەموو کات لە پڕوپاگەندەکانی خۆیاندا، کاتی ئێستایان لەگەڵ کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتیان بەراورد دەکەن ئەوەش کارێکی زۆر هەڵە و هەڵخەڵەتێنەرە چونکە، تەواویەتی دونیا لە حاڵی گەشە کردندایە و بۆ لێکدانەوەی ئەنجامی ئابووری هەر وڵاتێک باشتر وایە کاتی بەردەست لەگەل رکابەرەکانی ئەم وڵاتە و ئابووریی جیهانی بەراورد بکرێت.
  • بەرەی ڕێژیمی ئێران لە نێوخۆوە بەرەی ڕێژیمی ئێران لە نێوخۆوە
    بەرهەمی ئەم کارە، ڕاستەوخۆ دەچێتە خەزانەی حیزبی دەسەڵاتدار. بەڵام کورە لەبەر یارمەتیی دراوسێکەی، واتە چین، توانیویەتی زۆرێک لە پەنابەران لە سەر سنوور یان تەنانەت لە بەردەم باڵوێزانی وڵاتان لە پێکەن بگەڕێنێتەوە و سزای بدات.
  • کاوە سەرکەوت کاوە سەرکەوت
    رۆژی ١٥ی پووشپەڕ، لە شەڕی دەستەویەخەی شۆڕشگێڕی و تاوانباریدا، دوو نوێنەری ئازا و ئازاد و چاو پڕلە برووسکەی کۆڵنەدان و بەرخۆدان، مێژوویان پەلکێشی کۆساڵان و بۆڕیەر کرد و دووبارە دوژمنیان مایەپووچ کردەوە و لەو شەڕە بەتەواوی نابەرابەرەدا، دووئیرادەی بەرز و نارنجۆکێک بەسەر سەدان پاسداری تیرۆریست و جبەخانەی تاریکپەرستیدا سەرکەوتن، تاکوو دووبارە بسەلمێندرێتەوە کە ئیرادەی شۆڕشگێڕی و بەرزی مرۆیی زۆر بەهێزتر و بەرزترە لە چەکوچۆڵی دوژمنان.
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.