کوردستان میدیا: دایە حەلیمە ساڵحی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.
بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایە حەلیمە ساڵحی دایکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات مەلا قاسم کەڵەشی، خەڵکی گوندی کوورای سەروو سەر بە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە حەلیمە ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە شانازیی بەوە دەکرد کە کوڕەکەی چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی لە شان کردووە.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵه، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.