کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بۆ پشتیوانی لە ڕاسان لە کرماشان بەڕێوەچوو

17:07 - 23 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی بەرینی تەبلیغییان لە شاری کرماشان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شاری قەڵای بەهادۆری، سەر بە پارێزگای کرماشان، بۆ بەرز نرخاندنی وەرزی نوێی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گرێدانی خەباتی شاخ و شار، بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغییان لەو شارە بەڕێوە برد.

ڕوڵە چاونەترسەکانی دێموکرات سەرەڕای گوشار و چاوەدێرییەکانی ڕێژیمی پەت و سێدارە، دروشمی وەک بژی ڕاسان، بژی حیزبی دێموکرات و بژی ڕاسانی شار و شاخـیان لە کوچە و کۆڵانەکانی ئەو شارە نووسیوەتەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و پشتیوانی لە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات دەکەن.