کوردستان میدیا: حەمید تەیمووری نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی مجتمع الفلسطینی السوری الحره (کۆمه‌ڵه‌ی فلستینی سوری ئازاد) دا کرد.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی محەممەد خەلیفه به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی فلستینی سوری ئازاد، حه‌مید ته‌یمووری نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات له وڵاتی سۆئێد به‌شداری لە سێمینارێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دا کرد.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له شاری لووندای ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو؛ سه‌ره‌تا خه‌لیفه به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و باسێکی کورتی له سه‌ر فلستینیه‌کانی نیشته‌جێی سووریه هێنایه به‌ر باس؛ پاشان باسێکی لەسەر شۆڕشی خه‌ڵکی سووریه دژ به ڕێژیمی ئه‌سه‌د هێنایە گۆڕێ و وتی: ڕێژیمی ئەسەد نه‌ک هه‌ر دژ به فلستینیه‌کان به‌ڵکو دژی کورده‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌و وڵاته به هاوکاری دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له ناوچه‌دا که ئه‌ویش نیزامی دیکتاتۆری ئێرانه شەڕ دەکات.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ڕێژیمی ئێران و سپاکه‌ی ده‌ستی به خوێنی نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه سوور بووه و نموونه دیارەکانیشی ده‌بینین له یه‌مه‌ن، باشووری لوبنان، عێراق و کوردستان.
پاش وته‌کانی محەممەد خەلیفه دوکتور عه‌بدولباست سه‌یدا\'\' به‌رپرسی پێشوی ئۆپۆزیسیۆنی سووری باسێکی کورتی له سه‌ر وه‌زعی سووریه و کورده‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتوی وڵاتی سووریه هێنه‌یه به‌ر باس.
ناوبراو وتی کێشه‌ی کورد له سووریه کێشه‌یه‌که که له مێژوودا هیچ کام له ده‌سەڵاتدارانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ریان نه‌کردووه و ته‌نانه‌ت وه‌ک هاوڵاتیش مافیان نه‌بووه.
سەیدا هەروەها وتی، ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به هه‌موو پێکهاته و وڵاتانیانه‌وه دان به مافی چاره‌نووسی گه‌لی کورد و فلستیندا بنێن و ئه‌وه‌ش مافی بێ ئەم لاو ئەولای ئەو دوو نەتەوەیە.
پاشان هه‌ر هه‌مان باس و کێشه له لایه‌ن نوێنه‌ری سوریه‌ی ئازاد و نوێنه‌ری دیمشقی ئازاد و نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کانی سووریه و فه‌له‌ستین گەنگەشەی لەسەر کرا.
هەر لەو سێمینارەدا نوێنه‌ری ئەهوازی ئازادیبه‌خش وته‌یه‌کی کورتی له سه‌ر ئه‌هواز و کێشه‌ی خه‌ڵکی عه‌ره‌بی ئه‌هواز و ڕێژیمی ئاخوندی ئیران هێنایه به‌ر باس و گفتوگۆکردن.
پاشان تەیمووری نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات باسێکی کورتی له سه‌ر ئێران و کوردستانی ئێران و ڕێژیمی زاڵ بەسەر ئێران، ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی سپای پاسداران له سووریه و وڵاتانی عه‌ره‌بی و عێراق و کوردستان هێنایه به‌ر باس.
نوێنەری حیزبی دێموکرات لەو سێمینارەدا دوو وتووێژی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ کاناڵی الاخباریه له سه‌ر سپای پاسدارن و دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه داپڵۆسێنه‌ره و هەروەها تێرۆره‌کانی سپای پاسدارن چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئەنجام دا و باسی تێرۆری ڕێبه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له وییه‌ن و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی له بێرلینی ئاڵمان کرد.
محەممەد خەلیفه لەو سێمینارەدا لەگەڵ نوێنەری حیزبی دێموکرات دیداری کرد و وێڕای دەربڕینی خوشحاڵی لەم چاوپێکەوتنە باسێکی تێر و تەسەلیان لەسەر کێشە هاوبەشەکانی کورد و فلستینییەکان هێنایە ئاراوە و ڕێز و سڵاوی خۆی ئاراستەی هه‌موو کورد، بەتایبەت ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کادر و پێشمه‌رگه‌کان کرد.