کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی پەیوەندییەكانی حیزبی دێموکرات لە كۆنگرەی پارتی لیستی یەكگرتوودا \" Enhedslisten\" بەشداری کرد

16:52 - 25 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: شاندێكی پەیوەندییەكانی كۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک بەشداری له كۆنگرەی حیزبی لیستی یەكگرتووی ئەو وڵاتەدا کرد.

رۆژی ھەینی رێكەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە سەر بانگھێشتی فەرمی پارتی Enhedslisten ، شاندێكی كۆمیتەی پەیوەندیەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێكھاتوو لە بێستۆن سەید حوسێنی و حاتەم جەھانگیری بەشداری كۆنگرەی ئەو حیزبە بوون كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەرێوە چوو.

لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا شاندی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە حیزبە چەپ و كۆمۆنیستەكانی ئورووپا دانیشتنی ھەبوو و لە سەر ڕەوشی كورد لە چوار بەشی كوردستان و بە تایبەتی بارودۆخی كورد لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان و خەباتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران زانیارییان بە نوێنەرانی حیزب و دەوڵەتانی بەشدار دا.

ھەروەھا شاندی حیزبی دێموکرات زۆر زانیارییان لە سەر رەوشی مافی مرۆڤ و بە تایبەتی كۆڵبەرانی كورد پێشكەش بە نوێنەرانی حیزبە بەشداربووەکان كرد.

لەو كۆنگرەیەدا زیاتر لە ٢١ حیزبی سۆسیالیست و كۆمۆنیست لە سەرانسەری جیھان بەشدار بوون.