کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی دێرینی حیزبی دێموكرات لە شاری پاوە كۆچی دوایی کرد

18:28 - 25 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: کاک میکائیل بابایی ئەندامی دێرینی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە شاری پاوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە رێكەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، كاک میكائیل بابایی ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە شاری پاوە كۆچی دوایی كرد.

كاك میكائیل بابایی لە بنەماڵەیەكی شۆڕشگێر و كوردپەروەری ناوچەی پاوە لەدایک بووە . بنەماڵەی ناوبراو لە دەستپێكی سەرھەڵدانی گەلانی ئێران تێكەڵ بە ڕیزەكانی حیزبی دێموكرات بوون و سێ برای بە ناوەكانی ڕەمەزان، مەمەد و غۆلام بابایی چەکی پێشمەرگایەتیان لە شان کرد و پەیوەست بە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوون.

كاك میكائیل زۆر جار بە ھۆی ئەوەی كە ھەموو بنەماڵەی تێكەڵ بە ڕیزەكانی حیزب بوون توشی ئازار و ئەزیەتی ھێزەكانی رێژیم بوو بەڵام تا دوایین ساتەكانی ژیانی بە ئامانجەكانی حیزب و گەل وەفادار مایەوە.

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ١٤ی مای ڕێورەسمێكی پرسە و سەرخۆشی لە شاری كۆپێنھاگ لە لایەن بنەماڵەی كاک مەمەد و كاك غۆلام بابایی بە بەشداری ھەژمارێكی زۆر لە ڕەوەندی كورد لە وڵات دانمارک و ئەندامانی كۆمیتەی شێلەندی حیزب بەڕێوە چوو .

شاندی كۆمیتەی حیزب وێڕای بەداخبوونی خۆی لەو كارەساتە ، سەرەخۆشی كۆمیتەی گشتی حیزبی بە بنەماڵەی بابایی گەیاند و ھیوای خواست كە خەمی ئاخریان بێ.

جێگای ئاماژەیە كە كاک مەمەد و كاك غۆلام بابایی دوو پێشمەرگە و ئەندامی دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن كە ئێستا نێشتەجێ وڵاتی دانماركن .

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریی خەمیان دەزانێت.